.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







سەرجەم جیهان شاهێدی بینینی یاری كلاسیكۆی ریاڵمەریددو بەرشەلۆنە بوون كە لەسەر یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ بەرێوەچوو، هەرچەندە یاریگاكە تایبەت بوو بەریاڵمەدرید، بەڵام ئەنجامەكەی بۆ بەرشەلۆنە بوو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر كە هەریەكە لە میسیو پیدرۆ تۆماریان كرد، ئەم ئەنجامەش بەرشەلۆنەی نزیك كردەوە لە بردنی نازناوەكە بۆ دووەم وەرز لەسەر یەك.
ئەو یاریە زۆر شیكردنەوە هەڵدەگرێت، هەرلەپێش دەست پێكردنی یاریو لێدانی فیكەی داوەر تاوەكو كۆتا فیكەو بردنەوەی بەرشەلۆنە.
گومانی تێدا نیە بەرشەلۆنە لەو یاریەدا لەكاتە باشەكانی بوو كە وەك پیشەی هەمیشەیی تۆپی لەلای خۆی دەهێشتەوە جگە لەوەی كە لەبەرگریكردندا لەباشترین یاریەكانیان پێشكەش كرد.
پێكهاتەی ریاڵمەدرید
مانوێل پیلگرینی بەپێكهاتەیەكەوە دەستی پێكرد كە بەتەواوی چاوەڕوان كراو نەبوو، ئامادەنەبونی لاسانا دیارا كاریگەری لەسەر ئاستی یانەكە هەبوو بەتایبەتی لە هێڵی ناوەندا ئەمەش وایكردبوو چاڤیو هاورێكانی سەربەستانە یاری بكەن، گۆرانكاریەكانی تایمی دووەمی پیلگرینی لەجێگەی خۆیدا نەبوو، بردنە دەرەوەی مارسیلۆ هەڵەیەكی گەورە بوو، دەبوو پیلگرینی سەرەتاكەی بەگوتی یاری بكردایە لەجیاتی ڤاندەرڤارت. بەڵام لەكاتێكدا گوتی
یاری كرد كە رۆڵی هێرش بردنی ریاڵمەدرید بەتەواوی رووی لەكزی كرد، هیگواین لەرۆژی خۆیدا نەبوو، رۆناڵدۆ لەنێوان بەرگریكارەكانی بەرشەلۆنە نقوم بوو بوو، بردنە ناوەوەی رائول گەورەترین هەڵە بوو پیلگرینی ئەنجامیدا، چونكە تەمەنی رائول ئەوەندە گونجاو نیە ئەنجامی یاریەكان یەكلایی بكاتەوەو بتوانێت بەرگریكارەكان تێپەرێنێت، بەڵكو تەنها راكردنێكی ئاسایی دەكاتو ناتوانێت ببێتە هۆی ماندوو كردنی بەرگریكارەكان.
یاریزانی لاوی فەرەنسی كەریم بن زیمە لەكۆتایی یاریەكەدا چووە ناو یاریگا بۆجێگرتنەوەی هیگواینی ئەرژەنتینی، بن زیمە هەرچەندە چەند هەوڵێكی ناكامیدا، بەڵام درەنگ بەشداری پێكردنی نەیتوانی رۆڵی خۆی ببینێتو كەشو هەوای یاریەكەی وەرنەگرت، یەكێك لەهەڵە گەورەكانی ئەم راهێنەرە ئەوە بوو، كە بن زیمە ماوەیەكی زۆرە لەیاریگا دابراوە بەهۆی پێكانەوە، بەلام لەیاری پێشوو بەرامبەر راسینغ سانتادێر بەشداری پێنەكرد تاوەكو لەگەڵا
یاریەكان رابێتەوەو لەم یاریەدا سودی لێوەربگریت.
خرای بەرگریكاران یان باشی میسی!؟
لەو یاریەدا بەرگریكارانی یانەی ریاڵمەدرید وەك پێویست نەیانتوانی بەرگری بكەن، بەڵكو خرپ یاریان كرد، بەجۆرێك چەند جارێك میسی خۆی گەیاندە نزیكی كاسیاسو بەتەنهایی مایەوە، بەڵام كاسیاس زیرەكانە رێگری لێكرد ئەوەندەی كە پێی كرا.
لەوەرزی ئەمساڵ بەرگریكارانی ریاڵمەدرید چەندین هەڵەیان ئەنجامداوە، هەرئەمەش وایكردبوو چەند رۆژێك پێش كلاسیكۆو لەدوای یاری راسینغ پیلگرینی راهێنەری یانەكە رایگەیاند” بەم بەرگریكارانەوە ناتوانین روبەروی بەرشەلۆنە ببینەوە” ئەمەش ئاماژەیەك بوو بۆ خراپی هێڵی بەرگری یانەكەی، بەڵام پرسیار لەوەدایە ئەی بۆچی نەیتوانی بەباشی ئەو هێلەی یانەكەی رێك بخاتو باشی بكات؟ رەنگە بەشێكی وەڵامەكە لەوەدا بێت وەك زۆر جار
راگەیەنراوە هیچ بەرگریكارێك ناتوانێت بەتەنها میسی راوەستێنێت، بەتایبەتی لەم چەند هەفتەیەی رابردوو كە لەكاتە باشەكانیەتیو چی بیەوێت لە یاریگا دەیگات، ئیتر ئەمە هەموو پلانێكی راهێنەر پوچەڵ دەكاتەوە.
مانەوەی پیلگرینی یان دەركردنی!
پێدەچێت پیلگرینی دەربكرێت، بەڵام لەدوای كۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ، هەمومان باش ئەوە دەزانین كە یانەی ریاڵمەرید لەوەرزی ئەمساڵ زۆرترین پارەی لەكرینی یاریزاناندا بەخەرجدا لەپێناو هێنانی باشترینەكانی جیهان، بەڵام ئەوە ئەنجامەكەیە دەیبینین، ئیتر پیلگرینی بەتەمای كێیە بیهێنن؟ هەموو باشەكانیان چنیوەتەوە، بۆیە هەڵەكە لەپیلگرینیدایە كە نازانێت چۆن یاریزانەكان بەكار بهێنێت، نەك بەرامبەر بەرشەلۆنەو هاوشێوەكانی، بەڵكو بەرامبەر لاوازەكانی وەك كۆركۆن لە پلە سێ كە ریاڵمەدریدی كردە دەرەوەی جامی مەلیك.
yariga


لهسهر هێڵ نییه