.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












جۆلانه گرنگییه‌كی مه‌زنی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه
Monday, 26 November 2007
شیلان محه‌مه‌د-nna
ڕه‌نگه گاڵته‌مان بێت به ڕۆڵی جۆلانه‌و كاره‌كانی و وای بۆ بچین ته‌نها هۆكارێك بێت بۆ یاری كردنی مناڵان، وه‌ك ئه‌وه‌ی شووره‌یی بێت بۆ گه‌وره‌كان، به‌ڵام باش بزانن كه ئه‌و بیروبۆچوونه زۆر هه‌ڵه‌یه.
به‌م دواییه شاره‌زایانی ته‌ندروستی دووپاتیان كرده‌وه كه "جـۆلانــه" سودی زۆری هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچی كه‌متر نیه له جۆره‌كانی تری ئامێری وه‌رزشكردنی وه‌كوه "تۆپی باسكه، تۆپی پێ".
ڕۆِڵی جۆلانه له‌وه‌دایه كه به‌رده‌وام ده‌مانجوڵێنێت له‌گه‌ڵ جوڵاندنی هه‌ردوو" ڕانمان، ورگمان، سنگمان، هه‌ردوو باڵمان" بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه جۆلانه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه به گرتنی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو باڵمان و به‌هێزكردنی قاچه‌كانمان و نه‌هێشتنی خاوبوونه‌وه‌ی ڕان و سمت.
جۆلانه ده‌بێته هۆی یه‌كگرتنی سنگ و به‌هێزبوونی ماسولكه‌كان، گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی له جۆلانه‌دا هه‌یه بقۆزیته‌وه ئه‌وا پێویسته به‌هێزێكی گه‌وره پاڵی پێوه بنێیت.
ئه‌مه‌ش به وه‌رزشێكی به‌سود داده‌نرێت بۆ لابردنی چه‌وری هه‌ردوو قۆڵ و قاچ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاڵنانه‌كه به‌هۆی هه‌ردوو قۆڵ و قاچه‌وه ده‌بێت و هه‌وڵی وه‌ستان له‌سه‌ر جۆلانه به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌نگ بوون به وه‌رزشێكی سوك و ئاسان داده‌نرێت، له‌هه‌مان كاتدا گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه چونكه یارمه‌تی ده‌دات بۆ به‌هێزكردن و یه‌كگرتنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه