.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















گرنگی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌نجان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نی منداڵی به‌ره‌و هه‌رزه‌كاری په‌ره‌ده‌سێنێت، به‌هۆی زۆربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه لهلایهكو كاریگه‌رییه‌كانی ژیان‌و ڕه‌فتاری كه‌سێتی له‌لایه‌كی تر.
قۆناغی هه‌رزه‌كاری بهپردێك داده‌نرێت كه ته‌مه‌نی منداڵی پێدا گوزه‌ر دهكاتو ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رزه‌كاری، قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵی گۆڕانكاری به‌رچاوی به‌سه‌ردا دێت، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رزه‌كار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مۆركێكی تایبه‌تی پێوه دیاره‌و ڕۆده‌چێته قوڵاییه‌وه، پێویسته هه‌رزه‌كار ئاگاداری تێپه‌ڕبوونی قۆناغی ژیری بێت.
هه‌رزه‌كاری لێهاتوو نه‌خشه‌سازی بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی كامڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی دیار‌و به‌هێزی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت، گه‌ر خۆی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بینییه‌وه لهههرزهكاران دادهبڕێتو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی گه‌وره‌دا پته‌و دهكاتو ڕۆڵی جیاواز له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گێڕێت.
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاردا دێن، گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی به‌سه‌ر ڕۆڵ‌و كه‌سێتیدا دههێننو هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵی‌و هه‌رزه‌كاری تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی هه‌رزه‌كار له‌ژێر كاریگه‌ریی خه‌ونێكی ناخۆشی شكستخواردووی منداڵی‌دا، ناتوانن ڕۆڵی خۆیان وه‌ك هه‌رزه‌كار نیشان بده‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌ی خێزانه‌وه‌یه كه وه‌ك منداڵ سه‌یری ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش هه‌رزه‌كار تووشی ونبوونو تێكه‌ڵكردنی ههرزهكاریو منداڵی ده‌كات، به‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی منداڵی له‌گه‌ڵ دهكاتو له‌به‌خشینی سۆز‌و منداڵییه‌كه‌ی چێژ وهردهگرێتو ده‌خوازێت هه‌روه‌ك منداڵه‌كه‌ی جاران له‌باوه‌شی بگرێت‌و له‌به‌رچاوی هێشتا هه‌رمنداڵه.
به‌خۆ ده‌ربازكردنی هه‌رزه‌كار له‌تێڕوانینی خێزانه‌كه‌ی وه‌ك منداڵێك هه‌نگاو هه‌نگاو سه‌ربه‌خۆیه‌تی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ربه‌خۆی ته‌واوه‌تی نا به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنێت وه‌ك (بڕوا به‌خۆبوون، ئینتماو به‌شداری چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی) كه ده‌بێته زاڵبوونێك به‌سه‌ر كۆسپه‌كانی گه‌نجاندا.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه