❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یه‌كه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا غه‌رامه‌ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-19 10:20:31

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

یه‌كه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا غه‌رامه‌ده‌كرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0c9480e231.jpg
به‌هۆی وه‌رگرتنی كتێب له‌ كتێبخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیویۆرك و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی، جۆرج واشنتن غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

دوای ئه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیویۆرك ویستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ داخڵی كۆمپیوته‌ر بكات كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كتێبیان له‌و كتێبخانه‌یه‌ وه‌رگرتووه‌، ئاشكرابوو كه‌ له‌ ساڵی 1789 جۆرج واشنتنی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوو كتێبی له‌و كتێبخانه‌ وه‌رگرتووه‌ و نه‌یگێڕاونه‌ته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كه‌ش بڕی 300 هه‌زار دۆلار غه‌رامه‌ی بۆ جۆرج واشنتۆنی یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی نووسیوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیویۆرك رایگه‌یاند: كتێبخانه‌كه‌ نایه‌وێت غه‌رامه‌ وه‌ربگرێت و ته‌نها هه‌وڵده‌دات كتێبه‌كانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه‌.

له‌ پێنجی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1789 كتێبه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رگێكی مشتومڕه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای له‌ كتێبخانه‌ وه‌رگرتبوو و ناوی خۆی له‌ نێو ده‌فته‌ری خواستنی كتێبه‌كاندا نه‌نوسیوه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی كتێبخانه‌كه‌ له‌جیاتی ئه‌و نووسیه‌تی "سه‌رۆك كۆمار"، بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه‌ چ كه‌سێك ئه‌و كتێبانه‌ی خواستووه‌.

جۆرج واشنتن یه‌كه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو، له‌ 22ی شوباتی 1732 له‌دایك بووه‌ و له‌ 14ی تشرینی دووه‌می 1799 كۆچی دوایی كردووه‌، رابه‌رایه‌تی شۆِشی ئازادیخوازی ئه‌مریكای كردووه‌ و له‌ 4ی كانوونی دووه‌می 1776 سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جیابوونه‌وه‌ی له‌ به‌ریتانیا راگه‌یاند.
shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net