❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راپۆرت/ كرۆیف: ئەنتەرمیلان بەقەدەر ئیسپانیۆل بەهێز نیە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-20 10:44:39

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

راپۆرت/ كرۆیف: ئەنتەرمیلان بەقەدەر ئیسپانیۆل بەهێز نیە

ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە حەفتاكاندا‌و سەرۆكی فەخری ئێستای یانەی بەرشەلۆنە یۆهان كرۆیف رایگەیاند خێرایی لە گواستنەوەی تۆپەكان چەكی بەهێزی دەستی بەرشەلۆنەیە لە بەرامبەر یانەی ئەنتەرمیلاندا لەیاری چونی نیوەی كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا.

خێرایی چەكی بەردەم ئەنتەرمیلانە

ئەستتێرەی هۆڵەندی لە نوسینە هەفتانەكەیدا بۆ رۆژنامەی ( بیرۆدیكۆ) رایگەیاند” یاری شەممەی رابردوو قورسترین یاری بوو لەئێستاوە تاوەكو كۆتایی ئەم وەرزە” كرۆیف ئەوەشی وتووە” بەبڕوای من هیچ یاریەك نیە قورستر بێت هێندەی یاری بەرامبەر ئیسپانۆل، نە لە خولی ئیسپانی‌و نە لە خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا مەگەر یانەی ئەنتەرمیلان هەمان هەڵسوكەوتی ئیسپانیۆل پەیرەو بكات كە پەستان خستنە سەر ركابەرو كەمكردنەوەی روبەرەكان بوو”

كرۆیف بەردەوامی بەوتەكانیدا‌و وتی” بەرشەلۆنە پێویستی بە گواستنەوەی تۆپ هەیە بەشێوەیەكی خێرا، بەنیسبەت ئێمەشەوە خێرایی چەكی بەهێزە بۆ تێك شكاندنی بەرامبەرەكانمان، خێرایی بەرامبەرەكەت ماندوو دەكات‌و لەكەش‌و هەوای یاریش لایدەبات”

یانەی بەرشەلۆنە لەرۆژی شەممە لەیاری دێربی كەتەلۆنیا بەیەكسانی لەیاریگای ئیسپانیۆل هاتە دەرەوە كە یاریەكی بەهێز لەنێوان هەردوولادا ئەنجام درا، سەرەرای بەرز كردنەوەی
چەندین كارتی زەردو دواجاریش كرانە دەرەوەی دانیال ئاڵڤێس بەكارتی سور.

نیگەران نین لەسەر نازناوی لالیگا
كرۆیف دەربارەی یاریگای (كۆرنیا ئال برات)ی ئیسپانیۆل رایگەیاند” هەموومان چاوەڕوانی ئەو ئاستەمان لەئیسپانیۆل دەكرد، پەستانی بەردەوام بۆ سەر بەرامبەر، جەنگان لەسەر هەموو تۆپێك، بەرشەلۆنە لەهەموو تۆپێكدا سیقەی لەدەست دەدا لەگەڵا هەموو پچرانی تۆپێك، یاریزانانی ئیسپانیۆل فاوڵیان دەگرت بەبێ توندوتیژی، بەپێچەوانەی ریاڵمەدریدەوە كە زیاتر توندوتیژیان لەیاری كلاسیكۆ بەكار دەهێنا.

سەرۆكی فەخری بەرشەلۆنە وتیشی”بەرشەلۆنە سەركەتوو نەبوو لەسەر سەپاندنی یاری خۆیدا بەسەر ئیسپانیۆلدا، ئەوەشی لێی چاوەڕوان دەكرا پێشكەشی نەكرد، مەگەر لەدوای كرانە دەرەوەی ئاڵڤێس.
دەربارەی كەمبونەوەی جیاوازی خاڵەكانیش لەگەڵا ریاڵدا وتی” من هیچ دڵتەن‌و نیگەران نیم بەو بۆنەیەوە، هیچ یانەیەك نیە هەڵە نەكات، بەبڕوای من ئیسپانۆل قورسترین ركابەر بووە
لەئێستاوە تاوەكو كۆتایی وەرز، ئەگەر بەرشەلۆنە لەتەواوی یاریەكانی داهاتوو بباتەوە ئەوا بەبێ ركابەر دەبێتە پاڵەوان، بەرشەلۆنە پشت بەوە دەبەستێت نەك لەسەر ئەنجامی یانەكانی تر”

روبەروبونەوەكە جیاوازە
بەبڕوای كرۆیف سیناریۆی یاری دێربی دووبارە نابێتە لەبەرامبەر ئەنتەرمیلاندا، بەوتەی ئەو” زۆر گومانم لەوە هەیە، بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات هەڵەكان چاك بكاتەوە، پاصە پچراوەكان كەم
بكاتەوە‌و نێوانی هێڵەكانی نزیك بكاتەوە، هەروەها جۆری كێبڕكێكە جیاوازە، ئیسپانیۆل وەك یاری كۆتایی یاری دەكرد، بەڵام ئەنتەرمیلان ئەوە دەزانێت كە خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەووپا یاری چوون‌و هاتنی هەیە”
دەربارەی یاری ئەمرۆش وتی” ئەنتەرمیلان لەئێستادا باشترن لەوەی لەقۆناغی كۆمەڵەكان بەیەك گەیشتین، یانەیەكن باش دەزانن لەگەل هێرشە پێچەوانەكان كار بكەن، بەهێزو خێران”

گۆڵێك بەسە
یۆهان كرۆیف دەربارەی یاریەكە وتی” ئەنتەرمیلان دەزانێت دەبێت تۆپەكان بپچرێنێت بەبەردەوامی، هەروەها یاری لەكاتێكەوە بۆكاتێكی تر بوەستێنێت ئەمەش وا دەكات یاری بەرشەلۆنە لەناوبچێت، بۆیە لەسەر گواردیۆلا پێویستە پێشەكی نەهێڵێت گۆڵی لێ تۆمار بكرێت، پاشان هەوڵی تۆمار كردنی گۆڵێك بدات بەلایەنی كەمەوە، چونكە گۆڵێك دەتوانێت لەم جۆرە یاریانە یەكلا بكاتەوە”

yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net