.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






خاوەنی نازناوی پێشووی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا كە یانەی بەرششەلۆنەیە ئەمشەو دەبێتەمیوانی یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالیا لەسەر یاریگای جۆزێبی میاتزای تایبەت بەئەنتەرمیلان، لەو یاریەدا دوو قوتابخانەی جیاوازی تەواو روبەروی یەكتر دەبنەوە، لەریزی بەرشەلۆنە ئینێستا بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكات. ئەم یانەیە هەندێك ماندوون، چونكە بەپاص سەفەریان كردووە بۆ میلانۆ، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان لە ئەوروپا بەهۆی ئەو بوركانەی لە ئایسلەندا كەوتووتەوەو ئاسمانی ئەوروپای پیس كردووە.
بیانوو هێنانەوە رەد دەكریتەوە
گەورە یاریزانەكانی یانەكە ئەو گەشتە دورودرێژەیان لەبیر كردووە كە بەپاص چوون بۆ میلانۆو رایانگەیاندووە ئەمە نابێتە بیانو بۆ شكست.
ئینێستا كە تاكە یاریزانی بەهێزە سەفەری نەكردووە بۆ میلانۆ لەو گەشتەدا بەشداری نەكرد، بەڵام هەریەكە لە ئیبراهیمۆڤیچو ئەبیدال دوای وەرگرتنی چارەسەرو گەرانەوە لەپێكان سەفەریان كردووە
ماكسوێل بەشێوەی بنەرەتی یاری دەكاتو ئیبرا بەیەدەك
چاوەڕوان دەكرێت گواردیۆلای راهێنەری بەرشەلۆنە جارێكی تر پشت بەتواناكانی ماكسوێل ببەستێت، هەروەها ئیبراهیمۆڤیچ لەسەر كورسی یەدەك بێت لەروبەروبونەوەی یانە پێشووەكەی، پاش ئەوەی لەیاری دێربی ئیسپانیۆل كەمێك هەستی بەئازار كرد، ، پێدەچێت گواردیۆلا پشت بەبۆیانی لاو ببەستێت لەپەنای میسیو پیدرۆدا، ئەمەش واتای ئەوەیە ئیبراهیمۆڤیچو هێنری لەسەر كورسی یەدەك دەبن.
لەگەل نەبونی هیچ یاریزانێكی پێكراو لە ریزەكانیدا مۆرینۆی راهێنەری ئەتەرمیلان پشت بە هێڵی بەرگری دەبەستێت، ئەو هێڵەی كە یانەی چڵسی نەیتوانی تێكی بشكێنێتو لە 3 یاری رابردوو هیچ گۆڵێكی لێ تۆمار نەكراوە، بەهێزی هێڵی هێرشبەری بەرشەلۆنە وادەكات لەمۆرینۆ پشت بەهەریەكە لە مایكۆنو زانێتیو ساموێلو لۆسیۆ ببەستێت.
لەم یاریەدا دیگۆ میلیتۆ روبەروی گابرێل میلیتۆی برا گەروەی دەبێتەوە، بەلام دەیەوێت هیڵی بەگریەكەی بشكێنێتو گۆڵی لێ تۆمار بكات.
yariga


لهسهر هێڵ نییه