❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رتیلدان‌و گه‌نده‌ڵی‌ دووانه‌یه‌كی‌ نه‌رێنین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-22 17:23:43

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

به‌رتیلدان‌و گه‌نده‌ڵی‌ دووانه‌یه‌كی‌ نه‌رێنین

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-97768984d8.jpg
به‌رتیل یه‌كێكه‌ له‌به‌ربڵاوترین گه‌نده‌ڵی‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا چ له‌وڵاتانی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌م یان له‌جیهانی‌ سێهه‌مدا !
ڕۆژێك نیه‌ نه‌بیستین یان نه‌خوێنینه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م جیهاندا تاوانی‌ به‌رتیل وه‌رگرتن له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی‌ باڵاده‌سته‌وه‌ یا به‌رپرسێكی‌ باڵا له‌یه‌كێك له‌كه‌رته‌كانی‌ كاری‌ حكومی‌ یان تایبه‌تدا ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وانه‌ش هه‌مووی‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ ترسناكن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه‌ زانایانی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ هۆكار‌و پاڵنه‌ره‌كانی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ ڕوونده‌كه‌نه‌وه‌...
شاره‌زایانی‌ كۆمه‌ڵناسی ئاشكرایده‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵی‌ دیارده‌یه‌كی‌ جیهانییه‌‌و هیچ وڵاتێك له‌دانی‌ به‌رتیل‌و قۆستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات‌و واسته‌كردن بێبه‌ش نیه‌ چ له‌ده‌وڵه‌تانی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌م بێت یان سێهه‌م.

گه‌نده‌ڵی‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات‌و قۆرغكردنی‌ ئه‌و پۆسته‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ بێت یاخود له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بێت، به‌كاریده‌هێنێت به‌ئامانجی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كه‌سێتی‌ بۆ خۆی‌ له‌سه‌ر حسابی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌.

چه‌ندین جۆر‌و شێوه‌ گه‌نده‌ڵی‌ هه‌یه‌‌و خه‌سڵه‌ته‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بچوك‌و گه‌وره‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رز‌و نزمی‌ پۆسته‌وه‌، ئه‌سته‌میشه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌(100%) بنه‌بڕ بكرێت.

وڵاتانی‌ پێشكه‌وتوو توانیویانه‌ ڕێژه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ دیارده‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و ئاسه‌واری‌ وێرانكه‌ر دروستده‌كات‌و ڕێگڕ ده‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی‌ چ تاك بێت یان كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی‌ دیموكراتیه‌ت‌و شافافیه‌تی‌ تێدابێت، ئه‌وه‌ گرنگترین مه‌رجه‌كانی‌ به‌رگری‌ گه‌نده‌ڵییه‌ له‌جیهانی‌ یه‌كه‌مدا‌و جیاوازی نیه‌ له‌نێوان به‌رپرسی‌ گه‌وره‌‌و بچوكدا، به‌رپرس نیه‌ گه‌وره‌تر بێت له‌یاسا‌و حكومه‌ته‌كانیان هه‌ڵه‌ ناكه‌ن!!
ده‌وڵه‌تانی‌ جیهانی‌ سێهه‌م وا له‌گه‌نده‌ڵی‌ ده‌ڕوانن كه‌ حاڵه‌تێكی‌ تاكییه‌‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌كۆمه‌ڵگه‌وه‌ نیه‌.

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ گه‌نده‌ڵی‌ دیارده‌یه‌كی‌ نه‌رێنییه‌‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا چه‌كه‌ره‌ده‌كات‌و وه‌ك شێرپه‌نجه‌ په‌ره‌ده‌سێنێت‌و به‌جه‌سته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه‌‌و ده‌گاته‌ ئاستی‌ بێزاری‌‌و ناتوانرێت له‌و حاڵه‌ته‌ی‌ تێدایه‌ قبوڵ بكرێت‌و چاره‌سه‌ری‌ ئه‌سته‌مه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌وشێوه‌ گه‌وره‌یه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ڕیتمی‌ ژیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا‌و شتێك دروست بووه‌ به‌ناوی‌ (ڕۆشنبیری گه‌نده‌ڵی‌) ئێمه‌ ئه‌وه‌ش ده‌زانین گه‌نده‌ڵی‌ هه‌یه‌، هاوڵاتییه‌كی‌ دڵسۆز‌و ده‌ستپاك هه‌یه‌ دژی‌ به‌رتیله‌، هه‌شه‌ به‌ویستی‌ خۆیی‌‌و به‌زۆر بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ بۆ ڕایبكرێت‌و ته‌واوبێت به‌رتیل ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌.

كێشه‌كه‌ له‌ئاشكراكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كه‌دا نیه‌ به‌ڵكو له‌ئیدانه‌كرنه‌كه‌دایه‌ به‌و مانایه‌ی‌ ئێمه‌ زۆر ده‌بیستین سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ ناوداران‌و كاربه‌ده‌ستانی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ كه‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان دراوه‌ به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و وه‌رگرتنی‌ به‌رتیل، به‌ڵام له‌خاڵی‌ ئیدانه‌كردندا شێوه‌یه‌كی‌ جیاواز ده‌بینین له‌مه‌ڕ یاساوه‌ تا بردنه‌ نێو زیندانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست سزاده‌درێن، به‌ڵام به‌خه‌وه‌ بۆ بنبڕكردنی‌ ئه‌و دیارده‌ قێزه‌ونه‌ لای‌ ئێمه‌ ئه‌و یاسایه‌ په‌یڕه‌و ناكرێت.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net