.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئامانجه‌كان و به دهسهێنانیان ...
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئامانجی نزیك و مامناوه‌ند ئه‌گه‌ر پلانی تۆكمه‌ی بۆ دابنرێت ئه‌وا به ڕێژه‌ی %80 به‌ده‌ست دێن, به‌ڵام ئامانجه دووره‌كان له‌كاتی بونی پلانێكی باش‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا %150 به‌ده‌ست دێن. دیاره ئامانجه نزیكه‌كان به‌شدارن له به‌ده‌سهێنانی ئامانجه مامناوه‌نده‌كان و مامناوهندهكانیش به‌شدارن له به‌ده‌سهێنانی ئامانجه دووره‌كان...
زۆربه‌مان هه‌وڵی به‌ده‌سهێنانی ئامانجه‌كانمان ده‌ده‌ین به بێ به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو به‌ڵام كه‌سانی سه‌ركه‌توو هه‌رده‌م ئامانجه‌كه‌ی له‌به‌رچاوه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌دات به بێ لادان. ئه‌م بابه‌ته‌ش قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت, به‌ڵام به كورتی باسی خاڵه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌كه‌ین. سێ جۆر ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌یه كه له كاتی پلان داناندا ده‌بێت ڕه‌چاو بكرێت:
1- ئامانجی نزیك: ئه‌و ئامانجانه‌ن كه به چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان مانگێك یاخود دوو مانگ ده‌كرێت به‌ده‌ست بهێنرێت.
2- ئامانجی مامناوه‌ند: ئه‌وانه‌ن كه له شه‌ش مانگ ساڵێك یان دوو ساڵێكدا ده‌كرێت به‌ده‌ست بهێنرێت.
3- ئامانجی دوور: ئامانجه ستراتیژیهكانن كه چه‌ند ساڵیك یاخود ده‌كرێت بگاته په‌نجا ساڵ هه‌تا به‌ده‌ست بهێنرێت و ده‌گۆڕێت به گوێره‌ی ئامانجه‌كه.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئامانجی نزیك و مامناوه‌ند ئه‌گه‌ر پلانی تۆكمه‌ی بۆ دابنرێت ئه‌وا به ڕێژه‌ی %80 به‌ده‌ست دێن, به‌ڵام ئامانجه دووره‌كان له‌كاتی بونی پلانێكی باش‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا %150 به‌ده‌ست دێن. دیاره ئامانجه نزیكه‌كان به‌شدارن له به‌ده‌سهێنانی ئامانجه مامناوه‌نده‌كان و مامناوهندهكانیش به‌شدارن له به‌ده‌سهێنانی ئامانجه دووره‌كان. ئامانجه‌كانیش هه‌تا نه‌خرێنه سه‌ر كاغه‌ز ته‌نها هیوا خواستنه و ده‌كرێت بێته دی ده‌كرێت نه‌یه‌ته دی, به‌ڵام هه‌ر كات خرایه سه‌ر كاغه‌زو پلانێكی بۆ دانرا ئه‌وه به ویستی خودا ئه‌گه‌ری هاتنه‌دی زۆره, چونكه ئامانجه‌كه دیاری كراوه‌و ڕوونه له لای خاوه‌نه‌كه‌ی, وه هه‌ر كات ئامانج ڕوون بوو به‌ده‌سهێنانی ئاسانتره چونكه به پێی به‌رنامه كاری بۆ ده‌كرێت, هه‌روه‌ك چۆن خه‌ریته‌ی دروستكردنی خانویه‌ك داده‌نرێت و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هۆكاری به‌ده‌ستهێنانی ئامانج:
1- ویست: ده‌بێت ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌درێت خوازراو بێت له لایه‌ن كه‌سی هه‌وڵده‌ره‌وه, چونكه هه‌كات كارێك ئه‌نجام بدرێت به بێ حه‌زی ئه‌نجامده‌ر زوو به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
2- پلان: گرنگترین به‌شی پرۆسهكهیهو به بێ پلان وه‌ك دروستكردنی خانویهكه به‌بێ خه‌ریته, هه‌ربۆیه كار هه‌رچه‌ند بچوك بێت باشتر وایه پلانێكی هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی, دیاره پلان كات كورتر ده‌كاته‌وه‌و ئه‌نجامدانی كار ئاسانتر ده‌كات.
3- پراكتیزه‌كردن: ئه‌گه‌ر پلانێكت هه‌بوو ته‌تبیقی بكه‌و به پێی هه‌نگاوه‌كانی كاره‌كه ئه‌نجام بده‌و په‌له مه‌كه و وابزانی ده‌توانی زۆر زووتر ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌گه‌رنا بێتاقه‌ت ده‌بیت و واز ده‌هێنیت.
4- ته‌واوكردن: گرنگه ئه‌و به‌شه‌ی ده‌ستی پێ ده‌كه‌یت به‌روبومی هه‌بێت و ته‌نها خۆ خه‌ریك كردن نه‌بێت و وابزانیت ته‌نها به‌وه‌ی كه له كاردایت ئیتر كاره‌كه ته‌واوه, نه‌خێر ده‌بێت كاره‌كانی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنیت و بزانیت چه‌ندت به ئه‌نجام گه‌یاندوه.
به‌خته‌وه‌ری

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت تينا كيان سةركةتووبى

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت سوپاسته‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌كانت خۆش بیت به‌راستی جوانه هیوادارم هه‌موو لایه‌ك بیخویننهوهو سوودی لی ببینن
ده‌ستی تۆ خۆش بۆئه‌م بابه‌ته ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت سوپاسته‌که‌م هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه