.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

ئه‌مڕۆ به فه‌رمی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند به‌هۆی تووشبوونی به پێکان له یاری به‌رامبه‌ر ریال زاراگۆزا ڕاول گۆنزالیز له‌م وه‌رزه‌دا ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریگاکان . ڕاولی ٣٢ ساڵ دوای تۆمارکردنی گۆڵی به‌رامبه ربۆ ریال له یاریه‌که ڕاسته‌وخۆ تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت و ئه‌مڕۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشکنینه پزیشکیه‌کان ڕاگه‌یه‌ندرا به لایه‌نی که‌م بۆ ماوه‌ی ٤ هه‌فته ناگه‌ڕێته‌وه . دووریش نیه ئه‌و یاریه دواین یاری یاریزانه‌که بووبێت به درێسی ڕیال مه‌دریده‌وه که له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیه‌وه له ڕیزی ئه‌م یانه‌یه‌دایه . به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه ناوخۆییه‌کانی ئیسپانیا ڕاول نایه‌وێت چی تر له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ دابنیشێت که به‌هۆی هه‌بوونی هه‌ریه‌که له کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و گۆنزالۆ هیگواین ماوه‌یه‌کی زۆره وه‌کو یاریزانی سه‌ره‌کی یاری پێنه‌کراوه و ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ ڕووبکاته خولی ئه‌مریکی ناسراو به (MLS) . رۆژنامه‌ی ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ریال مه‌درید ڕیگا به ڕاول ده‌دات یانه‌که جێبهێڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووساڵ له گرێبه‌سته‌که‌ی ماوه به‌رامبه‌ر به ١٠.٣ ملیۆن دۆلار . وه‌ئه‌گه‌ر بلانکۆس یانه‌که جێبهێڵێت ئه‌وا کۆتایی به‌و کاروانه دوورودرێژه ده‌هێنێت که ١٨ ساڵی خایاند کاتێک له ساڵی ١٩٩٢ له یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه کرد‌و تاوه‌کو ئێستا ٣٢٢ گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌یه تۆمارکردووه له ٧٣٩ یاریدا که به‌مه‌ش گۆڵکاری یه‌که‌می مێژووی یانه‌که‌یه ، هه‌روه‌ها ڕاول سێ نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان و ٦ نازناوی خولی لالیگا ی بۆ مێره‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و خاوه‌نی ٦٨ گۆلی ئه‌وروپیه .
ڕاول دووه‌م یاریزانی مێژووه له زۆرترین به‌شداریکردن له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا که ١٣٢ یاری ئه‌نجامداوه و به‌رامبه‌ر ١٣٩ یاری بۆ پاولۆ ماڵدینی و له پله‌ی سێیه‌میش ڕایان گیگز و رۆبه‌رتۆ کارلۆس دێن به ١٢٨ یاری
yariga


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
