.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌گی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کاندا و له‌نێو یاریگا و هانده‌رانی خۆیدا،یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی ماڵئاوایی له خوله‌که کرد به چه‌پۆکی ئاگرینی باڤارییه‌کان”بایه‌رن میونشن”.
یاریی چوونی نێوان هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینای تایبه‌ت به‌یانه‌ی بایه‌رن میونشن به گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتایی هات که ئارین ڕۆبن تۆماری کرد.له‌م یارییه‌شدا جارێکی دیکه یانه‌ی بایه‌رن میونشن-ی باڤاریی باڵاده‌ستی خۆی نواند و به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر که له ڕێگه‌ی ئیڤیکا ئۆلیچ-ی کرواتییه‌وه تۆمارکران،ماڵئاواییان به یانه‌ی لیۆن کرد و له‌نێو یاریگا و هانده‌رانی خۆیاندا شه‌رمه‌زارییان کردن.
له خوله‌کی 26ـی نیوه‌ی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا ئیڤیکا ئۆلیچ گۆڵی یه‌که‌می خۆی و یانه‌که‌ی تۆمارکرد له پاسێکی جوانی ڕۆبن بۆ مۆله‌ر و ئه‌مه‌ی دواتر بۆ ئۆلیچ.له‌نیوه‌ی دووه‌مدا و له‌خوله‌کی 58ـدا کریس-ی به‌رگریکاری به‌ڕازیلیی یانه‌ی لیۆن به کارتی سوور کرایه ده‌ره‌وه دوای وه‌رگرتنی دوو کارتی زه‌رد،ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیکه شیرازه و هاوسه‌نگی یانه‌ی لیۆنی تێکدا که بۆ خۆی به هۆی یاریی نه‌کردنی تولالان-ه‌وه له‌و یارییه‌دا ده‌یناڵاند،سه‌ره‌نجام له‌خوله‌کی 66 جارێکی دیکه ئۆلیچ تۆڕی گۆڵی یانه‌ی خانه‌خوێی هه‌ژاند و یانزه خوله‌ک دواتر به‌لێدانێکی سه‌ر ئۆلیچ گۆڵی سێهه‌می خۆی(هاتریک)و یانه‌که‌ی تۆمارکرد و گه‌یشتنه یاریی کۆتایی.
ئه‌مشه‌ویش لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی یاریی کۆتایی دیاری ده‌کرێت که ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاگرینی نێوان به‌رشه‌لۆنه و ئه‌نته‌رمیلانه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان.
یاریی کۆتایی ڕۆژی 22/5/2010 له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 







yariga


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
