❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی كچان ده‌ستپێشخه‌ری خۆشه‌ويستی نين؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-30 14:09:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

بۆچی كچان ده‌ستپێشخه‌ری خۆشه‌ويستی نين؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d86c0499ca.jpg

ئه‌و كچانه‌ی‌ كوڕێك دڵیان داگیرده‌كات، له‌به‌ر تانه‌و توانج به‌ شاراوه‌یی ده‌یهێڵنه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ گه‌نجانه‌ی‌ كه‌
خۆشه‌ویستی‌ كوڕێك دڵیان داگیرده‌كات، ئه‌و حه‌زه‌ به‌شاراوه‌یی لای‌ خۆیان ده‌هێڵنه‌وه‌و ناتوانن ده‌ریببڕن. ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ دووچاری‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن، ده‌خوازن كه‌ ئه‌وانیش وه‌كو كوڕان له‌ دركاندنی‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌یاندا بوێر بوونایه‌.

له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا، كوڕان ده‌ستپێشخه‌رن له‌ خوازبێنیكردنداو ده‌توانن هه‌ركه‌سێكیان خۆشبوێت، خۆیان یان كه‌سێكی‌ تر په‌یامی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی‌ به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ كچان كارێكی‌ ئه‌سته‌م‌و پڕ له‌ كێشه‌یه‌.

شه‌یما حسێن، خوێندكاری‌ ئاماده‌یی، ته‌مه‌نی‌ 18ساڵ، وتی‌ «من كوڕێكم زۆر خۆشده‌وێ‌، ده‌مه‌وێت زه‌واجی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام ناتوانم پێی‌ بڵێم«.

شه‌یما ‌ وتی «ئێمه‌ی‌ كچان له‌هه‌موو شتێك بێبه‌شین، چونكه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا رێگریی زۆر هه‌یه‌«.

به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌نگانه‌ لای‌ كچان، له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ هه‌ندێك ئامار ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، قه‌یره‌یی له‌ناو كچاندا روو له‌زیادبوونه‌. زیادبوونی‌ قه‌یره‌ییش زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ به‌ هۆی‌ هه‌ندێك هۆكاری ئابووریی‌و بێكارییه‌وه‌، كوڕان كه‌متر ده‌ست بۆ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ ده‌به‌ن.

ئه‌وه‌ی‌ كه‌ لێره‌دا وه‌كو قوربانییه‌ك ده‌ه‌بینرێت، ئه‌و كچانه‌ن، كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ساڵه‌كانی‌ ته‌مه‌نیان ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنێت. له‌ لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌، ئه‌و كچانه‌ هه‌ر كوڕێكیان خۆشده‌وێت، ئه‌و حه‌زه‌ به‌ شاراوه‌یی لای‌ خۆیان ده‌هێڵنه‌وه‌و ناتوانن به‌و كه‌سه‌ بڵێن، كه‌ به‌شێك له‌ پانتاییه‌كانی‌ بیركردنه‌وه‌یانی‌ داگیركردووه‌.

كچان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ندێك خۆشه‌ویستیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیشیان زیادبكات، كاتێك بیانه‌وێت بیر له‌ دركاندنی‌ بكه‌نه‌وه‌، ده‌بێت بیر له‌و چاڵه‌ گه‌ورانه‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌به‌رده‌میاندا دانراوه‌، بۆیه‌ ناچار ده‌بن بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژێرن. خۆ ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێت ئه‌و رازه‌ی‌ دڵیشیان بۆ كه‌سێك بگێڕنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت لای‌ یه‌كێك له‌ كچه‌ هاوڕێكانیان باسی بكه‌ن، كه‌ متمانه‌یان پێیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌لانی‌ كه‌مه‌وه‌، سوكنایی دڵیان بێت.

شه‌یما حسێن، به‌رده‌وام بوو له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌ی‌و وتی‌ «له‌ڕوی‌ ده‌روونییه‌وه‌ كچان، ناتوانن به‌كوڕان بڵێن، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌شیان زۆرخۆشبوێت«.

ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ زیاتر دواو وتی‌ «له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌ترسن، كوڕان به‌سوك سه‌یریان بكه‌ن و له‌دواڕۆژدا به‌چاویاندا بده‌نه‌وه‌«.

شه‌یما كه‌ ئێستا كوڕێكی‌ خۆشده‌وێت، هه‌رچه‌نده‌ بیر له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی‌ به‌رده‌می‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت كه‌ شتێك بۆ ئه‌و زۆر قورسه‌، ئه‌وه‌یه‌ هه‌ست ده‌كات ئه‌و كوڕه‌ خۆشیناوێت، بۆیه‌ كێشه‌كه‌ی‌ بووه‌ به‌ دوو كێشه‌؛ له‌ لایه‌ك بیركردنه‌وه‌ له‌ به‌ربه‌سته‌كان، له‌ لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ترس له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌رده‌وام دایده‌گرێت.

هه‌ندێك له‌ كوڕان به‌لایانه‌وه‌ ئاساییه‌، كه‌ كچان خۆشه‌ویستیان بۆ ده‌رببڕن‌و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆی‌ شكاندنه‌وه‌یان، به‌ڵام جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌موو كه‌سێك وانییه‌.

كۆسار سه‌عید، پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌، باسله‌وه‌ده‌كات، كه‌ به‌پێی‌ داب و نه‌ریت، ده‌ستپێشخه‌ریی خوازبێنیی‌، له‌ لایه‌ن كچانه‌وه‌ نه‌شیاوه‌و وتی «عه‌یبه‌یه‌و مرۆڤیش له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك گه‌وره‌بوو پێویسته‌ڕێزی‌ داب‌و نه‌ریتی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بگرێت«.

كۆسار زیاتر قسه‌ی‌ كردو وتی‌ «به‌ڵام نابیت ئه‌و عه‌یبه‌یه‌، ببێته‌ڕێگر له‌به‌رده‌م ژیانی‌ هاوسه‌ری دوو مرۆڤ، گه‌ر خۆیان یه‌كترییان قبوڵ بێت، به‌مه‌رجێك له‌ چواچێوه‌ی‌ ئاین‌و یاساو دابونه‌رێت ده‌رنه‌چێت‌و سنور نه‌به‌زێنێت«.

وتیشی‌ «به‌ڕای‌ من، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئاستی‌ رۆرشنبیری‌ كوڕه‌كه‌و كچه‌كه‌«.

ئالان ته‌نیا، كوڕێكی‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌و خوێندكاری‌ ئاماده‌ییه‌، تاوانه‌كه‌ی‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ گه‌نجان‌و ده‌ڵێت «به‌ڕای‌ من گه‌نجه‌كانمان زۆر لاوازن‌و ئاماده‌ نین بۆ خۆشه‌ویستی‌ و هاوسه‌رگیریی‌«.

هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی‌ زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی موسوڵمانه‌و ده‌ستپێشخه‌ریكردنیش له‌ لایه‌ن كچانه‌وه‌ بۆ هاوسه‌رگیریی، له‌ لایه‌ن ئاینی‌ ئیسلامه‌وه‌ رێگه‌ی‌ پێدراوه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكدا زاڵه‌، كه‌ نابێت كچان ده‌ستپێشخه‌ریی بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ «عه‌یبه‌« ده‌زانرێت.

ئالان پێیوایه‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و په‌روه‌رده‌ی‌ خیزان، هۆكاری‌ سه‌ره‌كین كه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌و باسه‌ له‌به‌رچاوی‌ كچه‌كانیان نه‌ وروژێنن. ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ كه‌ خۆی‌ پرسی به‌ زانا ئاینییه‌كان كردووه‌، وتی‌ «له‌كاتێكدا ئاینی‌ ئیسلام ڕێگه‌ی‌ داوه‌ كچانیش كوڕی‌ باش بۆ خۆیان هه‌ڵبژیرن، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ رێگه‌ نادات«.

سه‌میره‌ محه‌مه‌د، لێپرسراوی‌ لیژنه‌ی‌ ژنانی‌ چه‌مچه‌ماڵ، هیوا خوازه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا، كچانیش بتوانن به‌ ئازادانه‌، به‌كوِران بڵێن هاوسه‌رگیریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

سه‌میره‌ به‌ هاوڵاتی‌ وت «داب و نه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئیمه‌ وایكردووه‌، كچان نه‌توانن به‌كوڕان بڵێن، چونكه‌ به‌درێژایی‌ مێژووی‌ ئیمه‌ واهاتووه‌؛ هه‌ر كوڕان داواكاربن‌و كچان خواستراوبن، هیواخوازم كچانیش ئازادبن له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ردا«. وتیشی «به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئیمه‌دا، كارێكی‌ ئاسایی‌ نییه‌و زه‌حمه‌ته‌«.

سه‌میره‌ پێیوایه‌، ئه‌و جۆره‌ زه‌واجانه‌ سه‌ركه‌وتوو تر ده‌بن، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ڕازی‌ بێت‌و به‌لایه‌وه‌ ئاسایی‌ بێت‌و به‌ ده‌ستووری‌ داب‌و نه‌ریتی‌ كۆن بیر نه‌كاته‌وه‌و له‌ دواڕۆژدا به‌چاویدا نه‌داته‌وه‌.

سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، مامۆستا له‌كۆلیژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ، كه‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ره‌ له‌ ده‌رونناسیدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كچان له‌كۆمه‌ڵگه‌ دواكه‌وتووه‌كاندا،ڕێگه‌یان بینه‌دراوه‌ به‌ئازادانه‌ ته‌عبیر له‌ناخ‌و هه‌ست و سۆزی‌ خۆیان بكه‌ن و هه‌روه‌هاڕاشكاوانه‌ڕازو سكاڵای‌ دڵیان بۆڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ر ئاشكرابكه‌ن له‌م رووه‌ تووشی گرفتی‌ گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌.

سه‌مه‌د به‌ هاوڵاتی‌ وت «هه‌میشه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، كچان خویان خواردووه‌ته‌وه‌و چاوه‌رێبوونه‌، كه‌ كوڕێك له‌ده‌رگای‌ دڵیان بدات، چونكه‌ كچان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا هه‌میشه‌ وابووه‌، كه‌ ده‌بێت خواستیان له‌سه‌ربێت، نه‌ك خواستیان هه‌بێت«.

وتیشی «كۆمه‌ڵگه‌ نه‌رێتێكی‌ وای‌ هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌، كه‌ له‌باشترین حاڵدا كچان له‌مه‌سه‌له‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و زه‌واجدا، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ خواستی‌ كوڕان بن، نه‌ك ده‌ستپێشخه‌رو خاوه‌ن ئاره‌زو«.

ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ زانكۆ زیاتر روونیكرده‌وه‌و وتی‌ «ئیدی‌ له‌ حاڵێكی‌ ئاوه‌هادا، باشه‌و خراپه‌ی‌ كوڕان، سه‌باره‌ت به‌كچان بایه‌خێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نییه‌«.

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-30 15:26:28

hawraz07
خونچەی نوێ
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-19
په‌یامه‌كان: 45
WindowsVistaMSIE7

Re: بۆچی كچان ده‌ستپێشخه‌ری خۆشه‌ويستی نين؟

dast xosh ba qwrban ba rasty babateky grngt bas krdwa mn xom agar rozhek kwrekm xosh bwet hargez natwanm pey blem

Kurdzhin
ay xwda bo waya chaw kazhalakam
bochy naya bochy dwra yarakam
chawt rasha dldar a mn qwrbant bm
malt la kwedaya shawe mewant bm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-30 16:02:12

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: بۆچی كچان ده‌ستپێشخه‌ری خۆشه‌ويستی نين؟

ده‌ستت خۆش بێت هاورێ فریشته‌ گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ ، به‌راستی بابه‌ته‌ێکی سه‌ره‌نج راکێشه‌ و شایه‌نی قسه‌ له‌سه‌ر کردنه‌، چونکه‌ ئه‌مه‌ له‌ رۆژگاری ئه‌مرۆی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بووه‌ به‌ کێشه‌ و به‌ باس،،

بێگومان ئه‌م جۆره‌ بیر کردنه‌وه‌یه‌ له‌ رابردووه‌و تاکو ئێستا بوونی هه‌یه‌  ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جۆری بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای خۆمان بۆ ئه‌و  کاره‌ ،به‌ڵام ئه‌توانین ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ تا راده‌یه‌ک بڵێن زۆر باشتر له‌وه‌ی له‌ کۆندا هه‌بووه‌ وه‌ به‌ دڵنیایشه‌وه‌ له‌ داهاتوودا باشتر ئه‌بێت ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ که‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ی که‌ له‌ نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێدا هه‌یه‌ تا راده‌یه‌کی باش به‌ره‌وه‌ که‌مبونه‌وه‌ ئه‌چێت ، چونکه‌ هیچ عه‌یبه‌یه‌کی تێدا نیه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێت به‌ ئاره‌زووی خۆی موماره‌سه‌ی حه‌زه‌کانی خۆیدا بکات له‌ ژیاندا له‌هه‌ر کام له‌ ره‌گه‌زه‌کان بێت ،به‌ڵام ئه‌بێت بۆ هه‌ردوو لا  به‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جوان ئه‌و کاره‌ بکات نابێت هه‌ر به‌ بینینی سه‌ره‌تا بڵێت من ئه‌چم داوا پێشکه‌ش به‌ فڵان که‌س ده‌که‌م ئه‌بێت باش که‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبسه‌نگێنێت له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و کاره‌ی که‌ به‌نیازه‌ ئه‌نجامی بدات سه‌رکه‌وتوو بێت ئینجا ئه‌و داوایه‌ بکات له‌و که‌سه‌ ،، وه‌ بۆ ره‌گه‌زی مێش ئه‌وه‌ ده‌بێت تا راده‌یه‌کی باش به‌ حه‌زه‌ر تر بێت ،

له‌ کۆتایدا هیوای بیرکردنه‌وه‌ی باش بۆ هه‌ردوو لا له‌ پرۆژه‌ی خۆشه‌ویستی ، انشالله‌ هه‌موو گه‌نجانمان خۆشه‌ویستیه‌کی ته‌ندروست مماره‌سه‌ ده‌که‌ن له‌ ژیانیان بێ هیچ کێشه‌یه‌ک ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌ن ،،،

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت فریشته‌ گیان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ سود به‌خشانه‌ی به‌رێزتان که‌ له‌ یانه‌دا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌ ،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-30 16:06:10

rodan-17
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-10
دواترین سه‌ردان: 2013-05-29
په‌یامه‌كان: 504
WindowsVistaMSIE7

Re: بۆچی كچان ده‌ستپێشخه‌ری خۆشه‌ويستی نين؟

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتو بیت

Kurdzhin
http://www.iraqup.com/up/20110126/HqJy6-o42X_946515838.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-05-01 17:04:03

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: بۆچی كچان ده‌ستپێشخه‌ری خۆشه‌ويستی نين؟

hawraz
ydgar
rodan
zor supas barezanim dasti ewash xosh bet bo peyama jowanakatan hiway sarkawtan bo eway aziz axwazim hiway zhiyanaki asuda bo hemo layak hiwadarem hemo kch u kurak began ba awat u xawnakani xwyan dobara supasi bazhdaritan akam her sarkawtu ben inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net