❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆڕوتكردنه‌وه له‌به‌رده‌م كامێرای‌ چاتدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-02 08:30:26

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

خۆڕوتكردنه‌وه له‌به‌رده‌م كامێرای‌ چاتدا

كاتێك شه‌یدا له‌ژووری عاشقانی‌ سایتی‌ پاڵتاكدا ڕزگاری‌ ناسی‌ ته‌مه‌نی‌ 19 ساڵ بوو، ئه‌و كاته‌ شاره‌زایی‌ نه‌بوو له‌فێڵه‌كانی‌ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ری‌، باشیش له‌جیهانی‌ ئه‌نته‌رنێت تێنه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵام دوای‌ سێ‌ ساڵ په‌یوه‌ندیكردن له‌رێگه‌ی‌ چاته‌وه‌ له‌فێڵه‌كانی‌ هه‌ندێك كوڕو ترسناكی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌نته‌رنێت له‌لایه‌ن هه‌لپه‌رستانه‌وه‌ به‌ته‌واوی‌ تێگه‌یشت.

شه‌یدا له‌رێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌، چیرۆكی‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ رزگاردا به‌چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی‌ گرێدراو به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ئاوێنه‌ گێرایه‌وه‌"ئێستا له‌مه‌ترسیدارترین قۆناغدایه‌، چونكه‌ وركی‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆی‌ پێگرتووم، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی‌ وێنه‌ روته‌كانم بڵاونه‌كاته‌وه‌".

به‌پێی‌ قسه‌كانی‌ شه‌یدای‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ یه‌كترناسینی‌ له‌گه‌ڵ رزگاردا، پڕ بوو له‌قسه‌ی‌ خۆش‌و گفتی‌ شیرین‌و هاورێیه‌تی‌ راسته‌قینه‌، قۆناغی‌ دووهه‌میشیان خۆشه‌ویستی‌‌و به‌ڵێنی‌ گه‌وره‌، قۆناغی‌ سێهه‌میشیان خۆروتكردنه‌وه‌و سێكس له‌رێگه‌ی‌ كامێرای‌ چاته‌وه‌.

شه‌یدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات دوای‌ شه‌وێكی‌ پڕ له‌قسه‌ی‌ خۆش‌و نوكته‌و پێكه‌نینێكی‌ زۆر، سۆزێكی‌ زۆرمان بۆیه‌ك گواسته‌وه‌، هه‌رچه‌ند له‌ناوه‌وه‌ی‌ خۆم ئه‌مویست هه‌وڵبده‌م داواكارییه‌كه‌ی‌ ڕزگار جێبه‌جێ‌ نه‌كه‌م، به‌ڵام نه‌مده‌توانی‌ عه‌قڵم به‌سه‌ر عاتیفه‌مدا زاڵ بكه‌م"له‌ژوره‌كه‌ی‌ خۆم كه‌وتمه‌ حاڵه‌تێكی‌ سه‌یره‌وه‌، هه‌رچی‌ جل هه‌بوو له‌به‌ر خۆم نه‌مهێشت، رووت‌و قوت‌و چومه‌ به‌ركامێراكه‌ی‌ به‌ر چاوی‌ رزگار".

شه‌یدا وتی‌"به‌خواستی‌ هه‌ردوكمان ئه‌م شه‌وانه‌ له‌ژیانی‌ سێساڵه‌ی‌ پڕ له‌خۆشه‌ویستیمان دوباره‌ بۆیه‌وه‌، به‌ڵام رۆژێك به‌چاوێكی‌ خومارو گێژییه‌كی‌ زۆره‌وه‌ ڕزگار هاته‌ به‌رده‌م كامێراكه‌، داوای‌ خۆروتكردنه‌وه‌ی‌ لێكردم، یه‌كسه‌ر زانیم ئه‌م كوڕه‌ تلیاك خۆره‌، پاشانیش زانیم قاچاخچییه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و پێیده‌وتم له‌رێگه‌ی‌ توركیاو یۆنان بازرگانم".

شه‌یدا له‌ژیانی‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌یدا ته‌نها دووجار له‌شاری‌ سلێمانی‌ ڕزگاری‌ بینیوه‌ وتی‌"هه‌رگیز هه‌ستم نه‌ده‌كرد به‌وه‌ی‌ قاچاخچێتی‌ بكات، له‌و دووجاره‌ی‌ كه‌هاته‌وه‌ مه‌جالی‌ ئه‌وه‌نه‌بوو به‌ته‌واوی‌ بزانم كوری‌ كێیه‌و خێزانه‌كه‌ی‌ كێن‌و خه‌ڵكی‌ چ شارێكی‌ كوردستانه‌، ئه‌گه‌رچی‌ پێیده‌وتم خه‌ڵكی‌ سلێمانیم، به‌ڵام دواتر واده‌رنه‌چوو".

شه‌یدا وتی‌"دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ناخی‌ رزگار‌و شه‌خسیه‌تی‌ به‌ته‌واوی‌ بۆ ده‌ركه‌وت، تێگه‌یشتم له‌وه‌ی‌ من‌و ئه‌و زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ دورین‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین پێكه‌وه‌ هه‌ڵبكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت به‌مه‌رجێك وازت لێ‌ دێنم ده‌فته‌رێك دۆلارم بده‌یتێ‌، ئه‌گه‌ر نا حه‌یات ده‌به‌م".

وه‌ك شه‌یدا ده‌یگێرێته‌وه‌ جیاوازی‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ رزگاردا ئاسمان‌و رێسمانه‌"من كچێكی‌ خێزانێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ئه‌و تاوه‌كو ئێستا نازانم ئه‌سڵی‌ كوێیه‌، من خوێنده‌وارێكی‌ ده‌رچووی‌ ئاماده‌یی‌‌و ئه‌و قاچاخچییه‌كی‌ رێگه‌ی‌ یۆنان". هه‌روه‌ها وتی‌"ته‌نانه‌ت له‌رووی‌ ته‌مه‌نیشه‌وه‌ 15 ساڵ نێوانمانه‌، بۆیه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مانه‌م هه‌موویم بۆ ده‌ركه‌وت زانیم نێوانمان جیاوازی‌ ئاسمان‌و رێسمانه‌".

وه‌ك شه‌یدا باسی‌ لێوه‌ده‌كات ئێستا ژیانی‌ ئێجگار له‌ترسناكیدایه‌ ده‌ڵێت"چونكه‌ به‌شێك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی‌ تۆماركردووه‌، ئه‌گه‌ر وێنه‌ی‌ رووت‌و قوتی‌ من بڵاوبێته‌وه‌ ئه‌وا خۆم له‌پێش هه‌موو به‌رچه‌كردارێكه‌وه‌ مردن بۆخۆم هه‌ڵده‌بژێرم، هه‌رگیزیش نامه‌وێت ته‌ڵه‌كه‌ی‌ ئه‌ویش سه‌ربگرێت".

ئاوێنه‌ داوای‌ ئیمه‌یل‌و ئه‌دره‌سی‌ ڕزگاری‌ كرد تاوه‌كو په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام شه‌یدا وتی‌"مه‌یل‌و هه‌موو ئه‌درەسێكی‌ خۆی‌ گۆریوه‌و له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فونێكه‌وه‌ كه‌پێموابێت هی‌ سه‌رجاده‌كانی‌ توركیایه‌، داوای‌ پاره‌م لێده‌كات، ئه‌گه‌ر نا حه‌یام ده‌بات".

به‌پێی‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی‌ كه‌به‌شێكی‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ بۆ ئاوێنه‌ ره‌وانه‌كراوه‌، قوربانییه‌كانی‌ ده‌ستی‌ ئه‌و كوره‌ هه‌لپه‌رستانه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێت ده‌كه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ راكێشانی‌ سۆزی‌ كچان‌و پاشانیش هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنن‌و وێنه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌منین، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی‌ پێكگه‌یشتن‌و پێكه‌وه‌ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ روو له‌زۆرییه‌.

زانا كه‌گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ كچێكی‌ كوردی‌ دانیشتووی‌ وڵاتی‌ كه‌نه‌دای‌ ناسی‌‌و دوای‌ چوارساڵ له‌گۆرینه‌وه‌ی‌ عه‌شق‌و ئه‌وین زانا له‌تۆرنتۆی‌ كه‌نه‌دا گیرساوه‌ته‌وه‌. وه‌ك خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كات"خۆشترین ساته‌كانی‌ ته‌مه‌نی‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كی‌ به‌سه‌رده‌بات".

زانا وتی‌"دژی‌ ئه‌و كوڕانه‌م كه‌هه‌لی‌ ئه‌نته‌رنێت بۆ حه‌یابردنی‌ به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێنن، ئه‌نته‌رنێت هه‌ندێك كات ده‌بێته‌ هۆكاری‌ نه‌گبه‌تی‌ بۆ كچان‌و هه‌ندێك كاتی‌ زۆریش ژیانیان ده‌باته‌ به‌خته‌وه‌رییه‌وه‌".

هه‌روه‌ها به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند"ئه‌وكاته‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ چاته‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئێستامم، دوای‌ شه‌ش مانگ، هاورێیه‌تیمان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ كامێرا بۆیه‌ك بكه‌ینه‌وه‌، من باوه‌ری‌ خۆمم نه‌دۆراندو تا پله‌ی‌ ئه‌به‌دی‌ خۆشمویست‌و خوێن‌و رۆحم زۆر بۆی‌ جوڵا، بۆیه‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌بوو سه‌ركه‌وتنیشی‌ به‌ده‌ستهێنا". وه‌ك زانا وتی‌"ئێستا منداڵێكی‌ خنجیلانه‌م هه‌یه‌، نایگۆرمه‌وه‌ به‌هه‌موو دنیا".

نامۆ نوسه‌ری كتێبی‌ (نهێنیه‌كانی‌ چاته‌) كه‌له‌كوردستان‌و ئه‌وروپا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كتێبه‌كه‌ی‌ تایبه‌تكردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و گێرانه‌وه‌ی‌ چیرۆكی‌ ئه‌و كچ‌و كورانه‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانی‌، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ ئه‌نته‌رنێت ده‌ستی‌ كه‌وتووه‌. ناوبراو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ كه‌كچ تیایدا ئیستغلالكراوه‌، یاخوت له‌رێگه‌ی‌ هاكه‌وه‌ كچه‌كه‌ تیایدا بووه‌ به‌قوربانی‌ به‌قێزه‌ون ناوده‌بات، هه‌روه‌ك چۆن باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كوریش له‌رێگه‌ی‌ هاككه‌رانه‌وه‌ زۆرجار قوربانییه‌.

نامۆ به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند"گه‌ر ئامێری‌ مۆبایل له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵی‌ رابردوودا هۆكارو فاكته‌ر بووبێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌زاران تاوان روبدات به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ ره‌گه‌زی‌ مێ‌ له‌نێوان كوشتن‌و ئازاردان‌و ته‌ڵاقدان‌و كێشه‌ی‌ تری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئه‌وا خزمه‌تگوزاری‌ ئه‌نته‌رنێت به‌و هه‌رزانی‌‌و كوالێتییه‌وه‌ بكه‌وێته‌ به‌رده‌ستی‌ هه‌موو خه‌ڵك ئه‌وه‌ دڵنیام كاره‌ساتی‌ ئه‌و ده‌ساڵه‌ی‌ رابردوو له‌مانگێكدا دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌".

نامۆ هۆشداری‌ ئه‌وه‌ ده‌دات به‌خێزانه‌كان‌و ده‌ڵێت"گه‌ر وریای‌ خۆیان نه‌بن ئه‌وا كچه‌كانیان یان كوره‌كانیان ده‌ستی‌ ناپاكیان پێده‌گات‌و چ وه‌ك ئابروبردنی یان نه‌خۆش خستنیان".

نامۆ پێیوایه‌ دنیای‌ ئه‌نته‌رنێت وه‌ك دارستان وایه‌ وه‌ك چۆن دره‌خت‌و سه‌وزایی‌‌و گوڵ‌و په‌پوله‌ی‌ تیادایه‌، ئاواش پڕه‌ ‌ له‌دڕنده‌ی‌ ئابڕوبه‌ر كه‌له‌سه‌ره‌تادا به‌به‌رگێكی‌ كاریزمی‌ شاعیرانه‌وه‌ نێچیره‌كانی‌ راوده‌كات‌و پاشان ده‌بێته‌ درنده‌یه‌كی‌ بێ‌ ویژدان.

ئێستا (شه‌یدا) له‌نێو ئه‌و دارستانه‌دا له‌نێو تۆرێكی‌ جاڵجالۆكه‌دایه‌ وه‌ك خۆی‌ وتی‌"هه‌وڵی‌ گه‌وره‌م ته‌نها رزگاربوونه‌ له‌و ته‌ڵه‌گه‌وره‌یه‌ی‌ تێیكه‌وتم".
awene

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net