❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مردو کوڕنوشێکی بۆخوا نه‌برد !!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-02 20:47:54

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

مردو کوڕنوشێکی بۆخوا نه‌برد !!!

مردو کوڕنوشێکی بۆخوا نه‌برد !!!

به‌سه‌هاتێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ شێخ (ابراهیم عبدالعزیز)دا ڕوویداوه‌ (تۆڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌):
ده‌ڵێ: که‌سێک پێیوتم : ئه‌ی شێخ ئه‌و پیره‌مێرده‌ت بینیوه‌؟
شێخ: به‌ڵێ چییه‌تی؟
وتی: ئه‌و نوێژ ناکات .
شێخ : (سبحان الله‌) ! صی ده‌ڵێی نوێژناکات؟
به‌ڵێ نوێژناکات.
شێخ: دڵنیایت؟
به‌ڵێ دڵنیام .
شێخ : به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ نوێژ ناکات !!
گه‌نجه‌که‌ وتی: یاشێخ بڕۆ لای بیدوێنه‌ شایه‌د ڕازی بکه‌یت نوێژبکات.
شێخ : به‌ڵێ کوڕم ئه‌مه‌ ئه‌رکی منه‌ . ئه‌وه‌ بوو ڕوم له‌پیره‌مێرده‌که‌ کرد وتم : (السلام علیکم)
پیره‌مێرد :  (و علیکم السلام ورحمة الله‌ و برکاته‌)
شێخ: بارودۆخت چۆنه‌؟
پیره‌مێرد: باشه‌ سوپاس بۆخوا .
شێخ :ئایا ڕاسته‌ که‌وتومانه‌؟
پیره‌مێرد: چییان له‌ ڕاست مندا وتووه‌؟
شێخ : ده‌وترێ تۆ نوێژ ناکه‌یت.
پیره‌مێرد: به‌ڕاستی منت تۆقاند و زراوت بردم ، وتم ده‌بێ چی قه‌ومابێت ، ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌ له‌مندا ده‌وترێت ؟
شێخ: به‌ڵێ
پیره‌مێرد: ڕاسته‌ من نوێژناکه‌م .
شێخ :تۆ له‌و ته‌مه‌نه‌دا؟
پیره‌مێرد: ڕاسته‌ من نوێژ ناکه‌م ، به‌ڵام دڵم پڕه‌ له‌باوه‌ڕ سوپاس بۆ خوا من باوه‌ڕدارم ، داواکارم له‌خودا ڕێنومایم بکات بۆ نوێژکردن.
شێخ: که‌ ده‌ڵێی دڵم پڕه‌ له‌ باوه‌ر راست نییه‌ ، گه‌ر دڵت لێوان لێوی باوه‌ڕبوایه‌ ئه‌ندامه‌کانت باشده‌بوون ، ئه‌وه‌ ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێمان ده‌فه‌رموێ :( له‌له‌شدا پارچه‌ گۆشتێ هه‌یه‌ گه‌رباش بوو هه‌موو له‌شت باشده‌بێ ، گه‌ر خراپ بوو هه‌موو له‌شت خراپ ده‌بێ ، ئه‌مه‌ش دڵه‌ )
به‌ڵام تۆ به‌هۆی کزی بڕوات نوێژناکه‌یت ، به‌وشته‌ ناڕاستانه‌ خۆت فریوداوه‌ ، تاکاتت به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ ته‌وبه‌ بکه‌.
پیره‌مێرد:  باشه‌ گه‌ر نوێژ نه‌که‌م چی ده‌بێ ؟ من باوه‌رم هه‌یه‌ ، خودا په‌یمانی به‌باوه‌ڕداران داوه‌ ، که‌ده‌چنه‌ برهه‌شته‌وه‌ گه‌ر گوناهی زلیشیان هه‌بێ  ئه‌ی بۆچی له‌ڕه‌حمه‌تی فراوانی خودا که‌ هه‌مووشتێکی گرتۆته‌وه‌ نائومێدم ئه‌که‌یت؟
شێخ: من نامه‌وێ له‌ ڕه‌حمه‌ت خوا نائومێدتبکه‌م ، به‌ڵام نامه‌وێ له‌و که‌سانه‌ش بی که‌ پلان و تاکتیکی خودا (مکرالله‌)بێ باکن و زه‌ره‌ر بکه‌یت.
بزانه‌ نوێژ کۆڵه‌که‌ی دینه‌ کێ ئه‌نجامی دا ئه‌وه‌ ژۆڵه‌که‌ی دینی ڕاگرتووه‌، کێ رووخاندی ئه‌وه‌ کۆڵه‌که‌ی دینی ڕووخاندووه‌، به‌نوێژ ئه‌هلی باوه‌ڕو ئه‌هلی بێباوه‌ڕی جیا ده‌کرێته‌وه‌، خودا له‌ڕاست دۆزه‌خیه‌کان فه‌رمویه‌تی له‌ سوره‌تی (المدثر ئایه‌تی <42-43>)  که‌ده‌فه‌رموێت: چی ئێوه‌ی خسته‌ دۆزه‌خه‌وه‌؟وتیان: که‌سانێ نوێژکه‌ر نه‌بووین.
وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: وه‌چه‌ به‌دوای وه‌چه‌دا هاتن ، نوێژیان چواندو شوێن هه‌واو ئاره‌زووکان که‌وتن ، داهاتوو ده‌چنه‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ چۆن نوێژ ناکه‌یت و تۆبه‌ ناکه‌یت؟
پیره‌مێرد: من ده‌مه‌وێ نوێژبکه‌م به‌ڵام ......
شێخ : قسه‌کانی پێده‌بڕی و ده‌ڵێ: به‌بێ به‌ڵام ، ئه‌ی پیره‌مێرد تۆ گرنتی ته‌مه‌نی خۆتت به‌ده‌ست نییه‌ ته‌مه‌ن به‌ده‌ست خودایه‌ گشت که‌سێ چاره‌نوسی بۆمردنه‌!
چۆن پێ له‌سه‌ر دونیا ده‌گری و په‌سڵان به‌رکه‌نار ده‌که‌یت چاکیش ده‌زانی دنیا چۆن دنیا زیندانی باوه‌ڕداره‌ به‌هه‌شتی بێ باوه‌ڕه‌ !
تۆ له‌ته‌مه‌نێکدایت له‌په‌سڵاندا پاساوت نه‌ماوه‌ ، با له‌په‌سڵاندا له‌ناخۆشی و دۆڕاوان نه‌بیت.
پیره‌مێرد: باشه‌ گوێم بۆگرتی وحاڵی بووم ، تۆ ئه‌رکی خۆت به‌جێ گه‌یاند ، ئێستا لێم بگه‌ڕێ پاشان رۆیشت.
شێخ: ئامۆژگاریم کردویت تۆش ئاره‌زووی خۆته‌ .
شێخ: دوای دوورۆژ ده‌نگێ هات بانگی کردم : یاشێخ ... یاشێخ ...
شێخ ئاوڕده‌داته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ هه‌واڵی پیره‌مێرد ده‌که‌ی پێ ڕاگه‌یاندووه‌ ، ده‌ڕواته‌ پێشی و سه‌لامی لێ ده‌کات و ده‌ڵێ : ئایا ئه‌و پیره‌مێرده‌ت له‌یادماوه‌ پێری قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کرد.
شێخ : به‌ڵێ چاکم له‌یاد ماوه‌.
گه‌نج: مردووه‌ ..!!!
شێخ: مرد ، دڵنیایت ؟ گه‌نج : به‌ڵێ به‌یانی دوێنێ مردووه‌
شێخ: سبحان الله‌ ! چۆن مرد ؟
گه‌نج: سه‌ر له‌به‌یانی چووه‌ سه‌ر زه‌وییه‌که‌ی و پارچه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ ، ئه‌و کاته‌ به‌سه‌ر سه‌ریدا که‌وت و ڕێک مرد ، به‌ڵام یاشێخ شتی سه‌یرم لێبینیوه‌ .
شێخ: چیت به‌رچاو که‌ووتووه‌؟
گه‌نج: بینیم له‌زه‌وی خۆیدا خامۆش که‌وتووه‌ دوور له‌ڕێگای سه‌ره‌کی ، داوای ئوتومبێلی فریاکه‌وتنم کرد ، تابیگوازێته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی که‌ند و کۆسپی ڕیگا دوا که‌وت.
له‌وه‌ش سه‌یرتر برێکی (فرملة) ئوتومبێله‌که‌ تێکده‌چێ و خه‌ڵکی پێویستیان به‌ ئۆتۆمبێلێکی تر ده‌بێ بۆگواستنه‌وه‌.
شێخ: خودایه‌  ئه‌یچیتر ڕوویدا ؟
ته‌رمه‌که‌ زۆر خۆر لێی دابوو هیچ دره‌ختێکی لێنه‌بوو سێبه‌ری لێ بکات ، بۆیه‌ ته‌رمه‌که‌ هه‌ڵئاوسابوو ،وێنه‌یه‌کی ترسناکی لێدروست کردبوو .
دوای ماوه‌یه‌ک ئوتومبێلێکیتر هات بردی ، به‌ڵام له‌ ڕێگادا...
شێخ: چی ڕوویدا؟
گه‌نج : مه‌کینه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ په‌کی که‌وت .
شێخ: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ ڕووداوێکی گه‌وره‌یه‌ ئێ چی تر؟
گه‌نج : ئوتومبێلێکی ترهات ته‌رمه‌که‌ تا کاتی نیوه‌ڕۆ نه‌گه‌یشته‌ شۆرگه‌ی مردوان . دوای ئه‌وه‌ که‌ شوشتراو برایه‌ گۆڕستان شتێکی سه‌رتر قه‌وما ؟
شێخ : چیتر؟
گه‌نج : بینیان کونی گۆڕه‌که‌ ته‌نگه‌ ، چونکه‌ لاشه‌که‌ زۆر هه‌ڵئاوسابوو .
گه‌ڕان به‌شوێن گوڕی تردا ،به‌ڵام نه‌یان دۆزیه‌وه‌ ته‌نیا دوای نوێژی شیوان نه‌بێ ، سه‌یرکه‌ قوربان چی به‌سه‌ر پیره‌مێرده‌که‌داهات ؟
شێخ : سبحان الله‌ گه‌ر ئه‌مه‌ی بزانیبایه‌تا ده‌مرد به‌خوا ده‌گه‌یشته‌وه‌ ته‌رک نوێژ نه‌ده‌بوو ، به‌ڵام هیوا بێ ئاگایی دروست ده‌کات و مرۆڤ ته‌نیا بیر له‌ژیانی که‌می دنیا ده‌کاته‌وه‌
.


ئاماده‌کردنی \ Shazada_Shane .....تایبه‌ت به‌ \ Kurdzhin
س\کتێبی (په‌ند وه‌رگره‌ له‌ 50 به‌سه‌رهاتی شه‌یتان)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-02 20:56:51

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: مردو کوڕنوشێکی بۆخوا نه‌برد !!!

ده‌سته‌كانت خۆش ،خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-02 21:30:05

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: مردو کوڕنوشێکی بۆخوا نه‌برد !!!

وه‌ی خودا....ده‌سته‌كانت خۆش

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-02 22:23:48

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: مردو کوڕنوشێکی بۆخوا نه‌برد !!!

ده‌ست خۆش خووشکه‌جوانه‌که‌م به‌ڕاستی سه‌رسامم به‌و ووتانه‌ زۆر ڕاسته‌وزۆرکه‌س هه‌ن به‌وجۆره‌ نازانن که‌هه‌مووشتێک لای خوای گه‌ووره‌
(کن فیکن)هیچ شتێکی دنا ناتوانێ فریای بکه‌وێ جگه‌له‌خواپه‌رستی وکرده‌وه‌کانی به‌سه‌رهاتێکی کارییگه‌روگرنگه‌ که‌په‌ند بێت بۆکه‌سانێک
باوه‌شێکی نه‌مرییان بۆژیان کردۆته‌وه‌ منیش ئه‌ڵێم
(ئه‌گه‌رببی به‌پۆڵا دنیا بده‌ی به‌کۆڵا ئه‌بێ بڕزی له‌خۆڵا)
سه‌رکه‌وتووبیت خووشکه‌ شه‌نی گیان

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net