❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه خرو شانازى كردن بة سةر خةلكيدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 04:10:24

Pave94l
خونچەی نوێ
شوێن: kirkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-18
دواترین سه‌ردان: 2010-10-14
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPMSIE

فه خرو شانازى كردن بة سةر خةلكيدا

هاوەڵی خۆشەویست (أُبَىِّ بْنِ كَعْب(رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: دوو پیاو نەژادو ڕەچەڵكی خۆیان باسكرد لەسەردەمی پێغەمبەر موسادا(عليه السلام)، یەكێكیان ووتی: من فڵانی كوڕی فڵانم تاكو نۆ پشتی خۆی ژمارد (فەخرو شانازی كرد بەسەریدا)، ئینجا بە پیاوەكەی تری ووت: تۆ كێی دایكت نییە (بەچاوێكی سوك‌و ڕیسوایی سەیری كرد)؟ ئەویش ووتی: من فڵانی كوڕی فڵانم‌و كوڕی ئیسلامم، خوای گەورە سروشی بۆ پێغەمبەر موسا(عليه السلام)، نارد كە بەو دوو پیاوە بڵێت: باسی نەژادو ڕەچەڵەكی خۆیان كرد، ئەویان كە تاكو نۆ پشتی ژمارد هەر نۆیان لە ئاگردان‌و ئەویش دەیەمیانە، وە ئەوەیان كە دوو پشتی خۆی ژمارد هەر دووكیان لە بەهەشتدان‌و ئەویش سێ‌ یەمیانە لەبەهەشتدا.

چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) خوای گەورە كەسانێكی خۆش ناوێت فەخرو شانازی بكەن بەسەر خەڵكیدا،{إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ} (18) سورة لقمان  واتە: بەڕاستی خوای گەورە ئەو كەسانەی خۆش ناوێت كە خۆهەڵكێش‌و فەخرو شانازی دەكەن.
(2) قەدەغەكراوە خۆهەڵكێش‌و فەخرو شانازی كردن بە باوك‌و باپیرانەوە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:(كُلُّكُمْ بَنُو آدَمَ، وَآدَمُ خُلِقَ مِنْ تُرَابٍ، لَيَنْتَهِيَنَّ قَوْمٌ يَفْخَرُونَ بِآبَائِهِمْ أَوْ لَيَكُونَنَّ أَهْوَنَ عَلَى اللهِ مِنَ الْجَعْلانِ)صَحيح: أَخْرَجَه الْبَزار وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (4568) . واتە: هەمووتان نەوەی ئادەمن، وە ئادەمیش لە گڵ دروستكراوە، یان دەست هەڵ دەگرن‌و وازدەهێنن كەسانێك كە فەخرو شانازی دەكەن بە باوك‌و باپیرانەوە، یان چۆن هەندێك جانەوەر لەلای خەڵك بێ ڕێزە (وەك كرم‌و قالۆنچە) ئەو كەسانەش وەك ئەو جانەوەرانە بێ ڕێزدەبن لای پەروەردگار.
(3) نەژادو ڕەچەڵەك سوود بەكەس ناگەیەنێت لە دواڕۆژدا، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (...وَمَنْ بَطَّأَ بِهِ عَمَلُهُ لَمْ يُسْرِعْ بِهِ نَسَبُهُ)أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (6793) . واتە: هەركەسێك لە ڕۆژی دواییدا كردەوەی خراپی هەبێت‌و دوای بخات، ئەوا ئەو كەسە نەژادو ڕەچەڵەكی سوودی پێناگەیەنن‌و پێشی ناخات‌و نایكاتە بەهەشتەوە.
(4) بەڕێزترین كەس لەلای خوای گەورە ئەو كەسەیە كە لەخوا ترسە،{إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} (13) سورة الحجرات

واتە: بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوای گەورە ئەو كەسانەتانە كە لە خواترسەو فەرمانەكانی جێبەجێ دەكات


لةلايان سايتى ba8

Kurdzhin
خۆشه‌ویستیت به‌ هیچ شتێ ناگۆرمه‌وه‌ (خۆشم ئه‌وێی)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-03 04:12:12

Pave94l
خونچەی نوێ
شوێن: kirkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-18
دواترین سه‌ردان: 2010-10-14
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPMSIE

Re: فه خرو شانازى كردن بة سةر خةلكيدا

هيوادارم زور شت فيربن 8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-11 05:38:27

ئیسلام هاوس
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-11
دواترین سه‌ردان: 2010-08-05
په‌یامه‌كان: 5
WindowsXPFirefox

Re: فه خرو شانازى كردن بة سةر خةلكيدا

ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م زانیاریه‌ به‌ سووده‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئیسلام هاوس (2010-06-11 05:39:01)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-06-25 18:50:01

anes
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-26
دواترین سه‌ردان: 2010-08-21
په‌یامه‌كان: 19
WindowsXPMSIE

Re: فه خرو شانازى كردن بة سةر خةلكيدا

destt xo6bet xwa pada6tt batewe

Kurdzhin
NO ONE BUT ALLAH

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net