❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیرەژنێك بە چەكوش و خاكەناس و دار لێیدەدرێ و بە گوللە دەكوژرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 06:29:12

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

پیرەژنێك بە چەكوش و خاكەناس و دار لێیدەدرێ و بە گوللە دەكوژرێت

پیرەژنێك بە چەكوش و خاكەناس و دار لێیدەدرێ و بە گوللە دەكوژرێت



هەر كە كافیە دەچێتەوە ئەو گەڕەكەی كە كوڕەكەی دراوسێیەكیانی لێكوشتبوو، بنەماڵەی كوژراوەكە دونیای لێ وێكدێننەوە. كچی كافیە، كە دایكی لەبەرچاوی ئەودا بەشێوەیەكی دڕندانە كوژرا، رووداوەكەی بۆ(رووداو) گێڕایەوە و گوتی "دایكم لەسەر جادەكە كەوتبوو، هەڤاڵ بە دەمانچە گوللەیەكی لێدا، خوشكەكەی بەخاكەناس لێیدەدا، باوكیشی بە كڵاشینكۆفەوە دەستڕێژی لە دایكم كرد و بەقۆنداخ لەسكی دەدا، دایكی بە پرچ سەری دایكمی بڵند دەكرد تاوەكو بزانێت ماوە یان مردووە".
رۆژی 12/4/2010 ژنێك بەناوی كافیە محەممەد، 54ساڵ، لە گەڕەكی پیشەسازی ناو كارگەكانی پیشەسازی خواروو لە هەولێر، لە تۆڵەی ئەوەی كوڕەكەی پیاوێكی كوشتووە، بە چەكوش و خاكەناس و دار لێیدەدەن، پاشان بە كلاشینكۆف و دەمانچە بە بەرچاوی كچەكەیەوە دەیكوژن.
لەتیف مستەفا، دوای 5 رۆژ لە مەرگی دایكی بەسەرهاتی كوشتنی دایكی بۆ (رووداو)گێڕایەوە. ئەو سەرەتای كێشەكەیانی بۆ ساڵی 2006 گەڕاندەوە، كە لەسەر جۆگەلەیەكی پێش ماڵیان، عیسای برای لەگەڵ دراوسێیەكیان بەشەڕ دێت "ماڵی حەسەن كە باوكی كوڕەكەیە، هەڵیانكوتایە سەر ماڵمان و لە دایكم و خێزانی منیاندا، دواتر عیسا بە كلاشینكۆف لە هۆگری كوڕی حەسەنی دا، دایكی كوڕەكە لێ نەگەڕا كوڕەكەی ببەنە نەخۆشخانە، دەیگوت دەبێ كەسێكی ئەوان بكوژرێ ئەوكات بچێتە نەخۆشخانە بۆیە تووشی خوێنبەربوون هات و مرد".
كەسوكاری كافیە، دوای ئەو رووداوە ئەو گەڕەكە بەجێدەهێلن و هەڵدێن، چەندین جار داوای سوڵحی عەشایری دەكەن، بەڵام لەتیف دەڵێت ماڵی حەسەن رەتیاندەكردەوە، سولح بكەن "دەیان جار داوای سولحمان كرد، بە هیچ شێوەیەك رازی نەبوون، دەیانگوت تا یەكێكتان نەكوژین سوڵحتان لەگەڵ ناكەین"، لەتیف لەوكاتەدا فرمێسك بۆ دایكی دەزێتە چاوی و دەڵێت "بەڵام دایكم چ تاوانێكی هەبوو".
عیسای دەستگیركراو 12ساڵ حوكمدرا، دایكی عیسا دەیەوێت ئەو شتانەی بەجێی هێشتووە بێنێتەوە، بۆیە لە رێگەی پارێزگاوە داوا دەكات نووسراوێكی پێبدەن، تاوەكو بچێت كەلوپەلەكانی ماڵەوەیان بێنێتەوەو چاودێرییان بكەن، بەڵام فەهیمە مستەفا كچی كافیە دەڵێت "پێكەوە چووینە بنكەی پۆلیسی ئەو گەڕەكە، پێیانگوتین پێویست ناكات پۆلیستان لەگەڵ بێت، نووسراوتان پێیە و موڵكی خۆتانەو بیبەنەوە، هیچ كێشەیەكتان نییە".
كاتی نیوەڕۆ دەبێت، كافیەو فەهیمە دەچن شتومەكی خۆیان بێننەوە، كافیە دەچێت كرێكار لەگەڵ خۆی دەهێنێت و فەهیمەو خەسوویشی لەوێ چاوەڕێی دەكەن، فەهیمە گوتی كەسی لێنەبوو قسەیان لەگەڵ بكات، بەڵام "ئەوكاتەی دایكم لەتەكسی دابەزی، چوار كرێكاری هێنابوو بۆ رووخاندنی ئەو دیوارەی لەسەر دەرگاكەمان دانرابوو، هەر كە دابەزین، كەتانی خوشكی كوڕە كوژراوەكە بەپرچ دایكمی راكێشا بۆ نێوەڕاستی شەقامەكە و، دوو كوڕی دیكەیان هاتنە دەرەوەو، پێكەوە بە چەكوش و خاكەناس و دار لە دایكمیان داو جنێویان پێداین".
وەك فەهیمە ئاماژەی پێدا، لەوكاتەی لە دایكیان دەدا، دایكی هیچ قسەی نەدەكرد "كەتان بەخاكەناس لەدایكمی دا، پاشان هەڤاڵی برای كەتانیش بە دەمانچە گوللەیەكی لە شانی دایكمدا، حەسەن بە كڵاشینكۆفەوە هاتە دەرەوە، دەستڕێژی لە دایكم كرد و چەند گوللەیەكی لێدا".
لەو كاتەدا فەهیمە لەگەڵ خەسووی هەڵدێت، فەهیمە دەڵێت هەڤاڵ بەدوامان كەوت، گێڕانەوەكانی فەهیمە وەك بینینی فیلمێكی ترسناكە، ئەو خۆی لە پەنای دیوارێك دەشارێتەوەو هەڤاڵ نایبینێت "هەڤاڵ هەر دەیگوت كچەكەی لەكوێیە، تا بیكوژم، لەكونێكەوە تەماشام دەكرد، دایكم لەسەر جادەكە كەوتبوو، باوكی هەڤاڵ بەقۆنداخە تفەنگ لەسكی دایكمی دەدا، قسەی دەكرد، دایكی هەڤاڵیش بە پرچ سەری دایكمی بڵند دەكرد، بزانێت ماوە یان مردووە ".
دوای كوشتنی كافیە، خانەوادەی حەسەن هەڵدێن و ئێستا شوێنیان دیار نییە. پاشان فەهیمە دەبینێت، دراوسێكان لاشەی دایكی دەكەنە ناو ئۆتۆمبێل و پۆلیسیش دەگاتە شوێنەكە "پۆلیس منیان بردە نەخۆشخانە".
ئەوەی كافیەی گەیاندبووە نەخۆشخانە، لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) باسی لەوە دەكرد، كە كەس نەیدەوێرا كافیە بگەیێنێتە نەخۆشخانە، لە ترسی پۆلیس نەك بڵێن تۆ كوشتوتە "لەگەڵ هاوڕێیەك چوومە سەر لاشەی كافیە، لەسەر زەوی كەوتبوو، خوێنێكی زۆری لەبەر دەڕۆیشت، هێشتا روحی تێدابوو، دەستم بۆقۆڵی چەپی برد گوتی ئەوێ مەگرە دێشیت". كافیە 4 كاژێر لەژووری نەشتەرگەری دەمێنێتەوە، 7بتڵ خوێنی تێدەكەن، بەڵام هەر گیان لەدەستدەدا.
لەتیف كوڕە گەورەی كافیەیە، باوكیشی مردووە، ئەو بێ ئاگابووە لەوەی كە دایكی دەچێت كەلوپەلی ماڵەوەیان دێنێتەوە "ئەگەر بمزانیایە نەمدەهێشت، چەندین شتی گرنگترمان بەجێهێشتووە كەلوپەلی ماڵەوە چییە؟ لە نەخۆشخانە زانیم دایكم چووەتە ئەوێ". كەسێكی نزیك لەرووداوەكە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە(رووداو)ی راگەیاند، لە كاتی رووداوەكە سەرەتا دەنگی دەمانچەی بیستووە، دواتر دەنگی كلاشینكۆف، بەڵام كلاشینكۆفەكە زیاتر تەقەی كردووە "سەرم لە دیوارێكی نزیك ئەو ماڵە هەڵبڕی بینیم هەڤاڵ دەمانچەی بەدەستەوە بوو، كلاشینكۆفەكەش لەدەستی حەسەن بوو، هەڤاڵ دەهات و دەچوو بەدەنگی بەرز دەیگوت، ئەو كچە لە كوێیە بیكوژم، حەسەنییش هەر دەچووە سەر لاشەی كافیە كە خوێنی لێ دەڕۆیشت و دەگەڕایەوە دەیگوت، ژنێ پێم ناڵێیت بۆچی هاتوون".

رووداو-هەولێر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net