❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان لە مافی تەلاق بە ئاگادێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 06:34:36

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ژنان لە مافی تەلاق بە ئاگادێن

ژنان لە مافی تەلاق بە ئاگادێن


رووداو- هەولی
ئەوكاتەی نەوزادی 25ساڵ، لە زانكۆ بوو پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كچێكی هاوپۆلی دروستكرد، مەرجی كچەكە بۆ هاوسەرگیرییان ئەوەبوو كە تەڵاق بەدەستی ئەو بێت، نەوزادیش بەمە رازی بوو، تا شەوی خوازبێنیش كەس بەو بەڵێنەی نەدەزانی، بەڵام لەكاتی داخوازی، دایكی كچەكە باسی مەرجەكەی كرد، ئەوەش وایكرد باوكی نەوزاد تووڕە بێت و دانیشتنەكە جێبهێڵێت.
نەوزاد پێی ئاساییە تەڵاق لە دەستی ژنەكەی بێت "ئەوم خۆشدەویست، بۆیە لام ئاسایی بوو"، بەڵام باوكی نەوزاد سوێندی خواردووە ئەگەر تەڵاق بەدەستی ئەو كچە بێت، حاشا لە نەوزادی كوڕی بكات. ئێستا نەوزاد لەنێوان داوای خۆشەویستەكەی و سوێندی باوكی گیری خواردووە.
لە خولی رابردووی پەرلەماندا، دوای مشتومڕێكی زۆر پەرلەمانی كوردستان توانی یاسای باری كەسی هەموار بكات، بەپێی ئەم هەمواركردنە كاركردن بە هەندێ بڕگە و ماددەی پێشووی یاساكە راگیراو، لەبەرامبەریشدا هەندێ بڕگەو مادە بۆ یاساكە زیادكران، یەكێك لەو بڕگە زیادكراوانەش بڕگەی 5 لە ماددەی 6 بوو كە ماف دەداتە ژنان تەڵاق بەدەست ئەوانەوە بێت بەپێی رێككەوتنیان لەگەڵ هاوسەرەكانیان لەكاتی مارەكردندا.
لە بڕگە 5دا هاتووە "هاوسەرەكە بۆی هەیە لەكاتی گرێبەندی هاوسەرگیریدا مێردەكەی مافی ئەوەی بداتێ، كە بۆی هەبێ تەڵاقی بەدەستبێ". ئەو بڕگە زیادكراوە میلی مەرجی هەندێ كچانی بەرامبەر كوڕان سواركردووە. ئێستا جگە لەو پێشەكی و پاشەكیانەی لەكاتی گرێبەستی هاوسەرگیری لەسەر كوڕانی دەكەنە ماڵ، هەندێكیان داوا دەكەن تەڵاقەكەش بە دەست خۆیان بێ.
خەندە، 21 ساڵ، قوتابی زانكۆ، مەرجی سەرەكی شووكردنی ئەوەیە كە تەڵاق بەدەست خۆی بێ، خەندە دەڵێ "من لەگەڵ داواكردنی پێشەكی زۆر نیم، چونكە پێموایە ئەم پێشەكییە نابێتە هۆی كەمكردنەوەی غرووری پیاوان، هەركەسێك بێتە خوازبێنیم، داوای مارەیی زۆر ناكەم، بەڵام مەرجم ئەوەیە كە تەڵاق بەدەست خۆم بێ". كوڕان لە بەردەم ئەو داوایەی كچاندا ئامادە نین چۆك دابدەن و حەز دەكەن سێ بە سێیەكە هەر لەنێو مشتی خۆیاندا بێ. عەبدولسەتار رەحمان، 21ساڵ، قوتابی زانكۆ هێشتا ژیانی هاوسەری پێكنەهێناوە، بەڵام ئامادەنییە مافی تەڵاقدان بداتە دەست ئەو ژنەی دەیهێنێ "چونكە ئێمە لەكۆمەڵگەیەكی ئیسلامیدا دەژین و ئیسلامیش بە باشی دەزانێت تەلاق بەدەست پیاو بێت". بەڵام زۆر كوڕ لە شێوەی رابەر زیادی 21 ساڵ هەن، ئامادەن تەڵاقیان بە قوربانی ژنەكانیان بكەن. رابەر كە قوتابی زانكۆیە پێیوایە ئەگەر تەڵاق لەدەست ژن بێت كێشە كۆمەڵایەتییەكان كەمتر دەبنەوە "چونكە ئەوكات پیاو ناتوانێ بیانوو بە ژنەكەی بگرێ". بەڵام رابەر پێداگیری لەسەر ئەوە دەكات "ژنەكەی ئەو مافەی بداتێ، كە لەكاتی جیابوونەوە پیاو دەیداتە ژن، لەوانەش مارەیی".
ژیان گەردی، پارێزەر لە دادگای باری كەسی هەولێر، زیادكردنی ئەو بڕگەیە بەباشترین پاڵپشت بۆ ژنان دەزانێ و دەڵێت "ئیدی پیاو ناتوانێ بەئارەزووی خۆی بڕیار لەسەر ژیان و داهاتووی ژن بدات". گوتیشی"هەندێ پیاو بەهۆی ئەوەی تەڵاقیان بەدەستە زۆر ئازاری ژن دەدەن، بۆیە دڵنیام لەداهاتوودا بەشێكی زۆری ژنان داوای ئەوە دەكەن تەلاق لەدەست خۆیان بێت".
بەپێی دوایین ئاماری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، كە دراوەتە (رووداو) لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لە دادگاكانی سنووری پارێزگای هەولێر، 7428 گرێبەستی هاوسەرگیری و 715 داوای تەلاق تۆماركراوە، بەڵام دیار نییە چەند ژن لە گرێبەستی هاوسەرگیری داوایكردووە تەڵاق بە دەستی خۆی بێ.
ژیان گەردی، دەڵێ "بەشێك لەكچان و ژنان وەك پێویست ئاگاداری ئەو مافەیان نین، بەشێكی دیكەشیان بەهۆی داو و نەریتی داخراوی كۆمەڵگای كوردی نەیانتوانیوە سوود لەو بڕگەیە وەربگرن، بۆیە ژمارەی ئەو داوایانە زۆر نین".
یاسا ناسان ئاماژە بەوە دەدەن ئەو بڕگە یاساییە ئەگەر پاڵپشتێكیش بێ بۆ ژنان، بەڵام بەدەر نییە لە كەموكوڕی. ئەردەلان مستەفا حاجی، كە پارێزەرە لەدادگای هەولێر دەڵێت "بڕگەكە بەبێ هیچ روونكردنەوەیەك زیادكراوە، بەبێ ئەوەی دیاری بكات ئەو تەڵاقەی لەدەست ژنە دەكەوێتە چوارچێوەی ئەحكامی تەلاقی (رەجعی)، دیار نییە پیاوەكە چ مافێكی دەكەوێ و چۆن دەتوانێ داوای قەرەبوو بكاتەوە".
بەڵام دادوەر فەرهاد كاكەڕەش لە دادگای باری كەسی لە هەولێر لەو بارەیەوە دەڵێت "لەیاساكە دیاری نەكراوە، ئەو تەڵاقە دەكەوێتە ژێر بابی چ تەڵاقێك، بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی مافی پیاو نەخورێت، ژنی تەڵاقدراو چ مافێكی هەبێت هەمان مافیش دەدەینە پیاو". لەبارەی رێژەی ئەو ژنانەی داوای دەكەن تەڵاقیان بەدەستبێت، ئەم دادوەرە گوتی "بەۆهی ئەوەی كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر باوكسالارییە و ژنانیش هێشتا لەو مافە ئاگادار نین، بۆیە ئەو داواكاریە زۆر نییە".






رووداو -هەولێر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-03 13:07:49

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPMSIE

Re: ژنان لە مافی تەلاق بە ئاگادێن

dastt xosh wala shteky basha har bzhyt bo blaw krdnawae am hawala

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net