❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كؤمةله شعريكى شاعير ئةحمةد موحةمةد بةشى 2

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 11:15:33

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsMSIE7

كؤمةله شعريكى شاعير ئةحمةد موحةمةد بةشى 2

شەوانە

شەوان لەگەلڕ ئەستێرەدا ، سیمات دێتە چاوانمەوە
ڕۆژان تیشکى نیگاکانت ، دەڕژێنە ناو هەتاومەوە
هەر ڕووناکى یادەکانتە چراى منن بۆ هەمیشە
پڕ سێبەرى درەختێکن ، لە دڵمایە ڕەگ و ڕیشە
ئەى ئارامى گیانى ماندووم ، تۆ لەیادما بآ پایانى
ڕۆژگارێکى بەختەوەریت ، وەرزى تازەى ناو ساڵانى
ڕێگایەکى پڕ وەنەوشەى ، دڵت تاڤگەى کانى و ئاوە
رەگى دارى ئەوینى تۆ ، لە ناو دڵى من ڕوواوە
بەسەر باڵاى تەنیایما وەکو باران داباریویت
بەڵام چیبکەم باڕەشى خەم ، لە چاوانمى دابڕیویت
ئەى چیرۆکى درێژترین ، خۆشەویستى بآ کۆتایى
لەگەلڕ تۆدا ڕێگا ئەکەم هەتا خاکى دڵنەوایى
.............. .......... .............. ............. ..............

رۆژگارى دڵشکاو

ئەى ئەوى خەونەى بەجێت هێشتم، تا هەمیشە نایەیتە دى
چـۆن ئەستێرەى شـەوانت بم، کـە تۆ خـۆر و مانگم نەبى
چۆن بتوانم لە ناو هەورا، تیشکى هەتاو بناسمەوە
وەکو شەپۆلى بآ ئارام ، کەنارى خۆم بدۆزمەوە
دەمن چیبکەم نامورادى دەست، لە خۆزگەى من هەڵناگرآ
هەتا شووشەى دڵم نەشکآ ، وردە ماسى ڕۆحم نامرآ
ئەى ئەو دڵەى لە سینەما ئێستاش وەکو جاران ماوى
بۆ نازانى لە گریان و پێکەنینم بەجآ ماوى
من و تۆ وەک دوو گەڵا بوین، پاییز زووتر منى وەران
تۆ رۆژگارى دڵشکاو بوى، شەوى چاوت منى تۆران
باوەڕمەکە لەشەوى خەم، چراى خنکاو هەڵکەمەوە
خۆ من خەونى مناڵێک نیم ، دڵم بە تۆ ژیرکەمەوە
.............. .......... .............. ............. ..............

گوڵى شیعر

تۆ بە گریان منت ناسی، چۆن بە خەندە بەجێم دێڵى؟
بێگومـانم کە ناتوانى، من لـە دڵى خۆت دەربێنى!
خۆت نابینى لە چاوانما، گوێت لە ترپەى دڵم نییە؟
لە دارێکى ڕوتەڵ ئەچم، کە سێبەرى بۆ خۆى نییە!
خۆمن پێکێکى بەتاڵ نیم، بۆ ئەتەوآ بمشکێنى
بۆ ئەتەوآ وەکــو دڕک، لە دەستى خۆت دەرمبێنى
پــاییزیـش بم دڵنیابە، هــەزار گوڵى شیعر ئەگرم
باڵدارێکى شکستەش بم، بەچاوى تۆ من باڵ دەگرم
بآ مروەت بوى نەتووت ئەمە، ڕێبوارێکى نیشتیمانە
لـــە ئێوارەى غەریبیدا، بــە چــاوانــى تۆ میوانە
ئاسودە بووم کاتآ گەشتم، بە پیرۆزى بەهارى تۆ
گەرچى هێشتا پآ نازانى، سەرگەردانم یا سەرەڕۆ
.............. .......... .............. ............. ..............
پەیکەرى بەفر

هـاتووم ئەمشەو وەکو بــاران، لە نـاو چاوتا داکەمەوە
گریانێک بم وەکو ئاسمان، بەهیچ کەسێک ژیرنەبمەوە
هاتووم لەگەڵ تەنیایدا، تۆ بە شیعرێک ئاشت کەمەوە
لە ناو دڵى مەستى تۆدا، چراى خۆزگەم هەڵکەمەوە
وەکو نامە بە بێدەنگى، دەست ئەخەمە ناو دەستەوە
بــە تەنیایى بۆ تۆ ئەدوێم، تــا بڕژێمە ناو هەستەوە
من پەیکەرى ئەو بەفرە نیم، کە بە هەتاو بتوێتەوە
رۆژانێکى نــاو عومرى تۆم، تــا هەمیشە ناسڕێتەوە
من لەو ساتە شیرینتربووم، کە دوا ساتى سەرى ساڵ بوو
لەو نێرگزە راستگۆتر بووم، کەپەرچەمى دەشت و یاڵ بوو
ئاخ لە دڵەى بێویژدانت داخ لــە تیشکى چاوەکانت
کە نەتبینى خۆرى عەشقم سەرى هەڵدا لە ئاسمانت
.............. .......... .............. ............. ..............

تابلۆ

تۆ بوى منت کردە خۆرى، نــاو ئاسمـانى تابلۆکانت
لەناو تەمى خەیاڵى تۆ بووم، بە خونچەى رێى ژوانت
بەنیگارى خۆشەویستیت، رەنگەکانت پآ ناسانم
بۆیـە ئێستـا لە ئـاسمانتا، هـەتاوێکى بـەیـانیـانم
من کە نمەى بارانێک بووم، لە چاوانتا بووم بە دەریا
هــاتیتە نـاو دڵى تـارم و خۆرەتـاوت کرد بـە بـەریـا
لە ناو باخى وێنەکانتا، رۆژێک گوڵ بووم، رۆژێک باران
وەرە ساتێک با لەباڵ دەین بۆ خۆشبەختى بەرزى ژیان
تۆ خـەونێکى لە چاوانما، بە تۆ روونە ژوورى تارم
تۆ ڕەنگاڵەى باخى دڵمى، تۆى شنەباى نەوبەهارم
لـە خـەندەدا چـاوم بۆ تۆ، لـە گریـانـا دوا هەناسەم
خۆشەویستیت بآ سنورە، هەر بۆ تۆیە مەیل و تاسەم
.............. .......... .............. ............. ..............
گۆچان
توو ئـەو چەترەى کە هاوڕێتە ڕۆژى تەم و باران و تاو
دەستت ئەگرآ و جێت ناهێڵآ تا ئەتداتە دەستى هەتاو
توو ئەو رێیەى یەکەم هەنگاو دەست پێدەکات تا دڵى من
خۆزگەو ئاهم لێ ون نەکەیت، بیخەیتە ناو دەریاى بآ بن
وشکەدارى چەماوە بووم ، بۆ دەستى تۆ بووم بە گۆچان
تـا لـەگەڵتا رێگا بکەم ، بەدوورت کەم لـە داچەمان
تـازە گوڵى چیم بـــۆ دێنى، کـە من دڵم هەڵوەریوە
لە هەوارى خۆشەویستیت ، هیچ ئارامیم تیا نەدیوە
عەشق وەکو دەریا وایە، چەن شەپۆل بەى لەجێى خۆتى
لە باڵندەى قەفەس ئەچآ ، چەن هاوارکەى دیل و کۆتى
دڵم ئێسـتـا وەکو مــاسـى، لــە تـۆڕى تۆ نــابێتەوە
چاوم وەک مۆم تا دواتەمەن، بەسووتان بۆت ئەتوێتەوە
زۆر ئـەترسم ئیتر نــاوم نەبیستمەوە بــە دەنـگى تۆ
وا بەجارێک کالڕ ببمەوە ، هەرگیز نەگەم بە رەنگى تۆ
بەڵام من هەر دیلى تۆم و قەت ئازادیم ناوێتەوە
دڵم ڕەگـى لاى تـۆ دانــا، هـەڵیکەنى نـاڕوێتەوە
.............. .......... .............. ............. ..............

ڕێى باران

هەتـا چاوم لـە کـارا بوو ، رەنگێک نەهاتە سەر چاوم
هەتا دڵم وەک شوءشە بوو، شکانیان هەست و هەناوم
تازە گوڵم من نـاتوانم، لەگـەلڕ خۆمـا ئاشت ببمەوە
وەکو بەفرى چلەى زستان ، بەسەر خۆما بتوێمەوە
دڵم وەکو هەرمآى تەزیو، خەم بەسەریا داباریوە
باڵدارێکى رآی بارانە لە ئاسمانى خۆى تەریوە
گەڵایەکى خۆرنەدیوم پـاییز وشکم ئەکـاتەوە
وا ڕەشەبا بەیەکجارى، دەستم لە چڵ ئەکاتەوە
ڕآی شیرین و تاڵیم بڕى، کـەچى هێشتا سەرەتایە
خەون و ڕاستیم لێ ون بووە، خۆزگەش بەناو دڵما نایە
وەکو هەورآ دێت و دەڕوا تاوەڕێژنەى بیرچۆتەوە
چاءی مـاندوءم بۆ بـارانى فرمێسکى خـۆم کردۆتەوە

.............. .......... .............. ............. ..............
هەتاءى پاییز

هـەتـاوێکى ئێوارە بووى، لە ئـاوابوون شیرینترى
فریامکەوە ناخم بەستى، لە غەریبى و ساردو سرى
من پایز بووم تۆ بەهاربووی، بەناکامى تۆشم وەران
هەنارێکى بەرهەتاو بوءی، نەمزانى زوو دڵتم شکان
وەکو هەتاو ڕژایتە ناو، هەست و ناخ و دڵى تارم
لەبەردەرگـاى چاوەکـانتا، نامەیەکى لێو بەبـارم
کەنەتوانم هەناسەت بم، لە ڕۆژانى تەم و تۆفا
خـەندە نەبم بۆ نـاخى تۆ، لە ئازار و ئـاخۆ ئۆفا
کە نەتوانم شنەى تۆ بم، گەڵاى پرچت ڕاوەشێنم
ئیتر بۆچى وەکو دەریا، بەرەو لاى تۆ شەپۆل بێنم
لێم ببوورە پـاییزى بووم، بـە دڵتەنگى بمنـاسەوە
نەکـەى گوڵم یادەکانم، بخەیتە نـاو تاسەتەوە
وتم نەبا ڕەنگى ئەوین، لە چاوانى تۆش بتۆرآ
نەبا دڵى بەهارى تۆ، بەخەزانى من هەڵوەرآ
.............. .......... .............. ............. ..............
دوا سات

ئەى خۆرەتاو هەر بۆ ساتێک، لەبەرزیتا وەرە خوارآ
تــا بزانى چەند بەژانە، ئــاوابــوونـى لاى ئێوارآ
تا ببینى چۆن گەڵاکــان، دەست لـە دەستى یەک بەرنادەن
چۆن باوبۆران بەتەزیویش، دوا سات بآ ماچ قەت هەڵناکەن
دڵنیابە من بەفرێکم ، لە نـاو پێکتــا تووامەوە
رێگایەکى داخراو بووم، لەسەر رێى تۆ کرامەوە
من دڵۆپێک ئەشکى تەڕبوم ، کەوتمە دەریاى چاوانتەوە
باڵدارێکى بآ لانە بووم ، بــاڵمدا بە ئــــاسمانتەوە
وەک دواگەڵاى چڵى شاتوو ، بەشەمـاڵت هـاتمە سەمــا
گەر بۆ ساتێک دەستم بەردەى ئەمرم لەناو ئەشک و خەما
ئاسوودەم تا گیان بسپێرم ، هەر ئەوەندەى زوو بگەم پێت
بە وەرینیش بۆ لاى تۆ دێم ، بــەمردنیش دێمە سەر ڕێت

.............. .......... .............. ............. ..............
هەڵبەست

کآ وەکو من لەتاریکیت، خۆرى کرد بە کانى چاوت؟
کـآ وەکـــو من دیوانێکى پڕگـۆانى کرد بەنــاوت؟
لە دوورەوە کآ تۆى بردە بەر ئاوێنەى روونى کانى؟
لە گریـان و پێکەنینـا ، وەرزى دڵى تۆى ئەزانى!
لە دڵتەنگى بــارانت بووم ، لــە خۆشیدا هـەر گۆرانى
وەکو گەڵا زوو هەڵوەریم ، کەوتمە سەر ڕێت بەئاسانى
یەکەم حەرفى ناوەکەى تۆ، بوو بەشیرینى زمانم
بەڵام گۆڵێ دڵنیـابە ، من بـەبآ تۆ سەرگەردانم
تازە لەناو شەوو رۆژتا ، یادگارى من داگیرساوە
ناونیشانم هـەڵبەستێکە ، لەنـاو دڵتـا بەجێماوە
چۆن ئەتوانى رەزى شیعر و بــاخى وشەم فەرامۆشکەى
بآ ئاواز و گۆرانى من ، بەعەشقى تر دوا پێک نۆشکەى
.............. .......... .............. ............. ..............

سەرمەست

بڕوا بێنە بەو قەدەرەى، کە من و تۆى بەیەک ناسان
بەو ئەوینەى بــە هێمنى، هــاتە دڵت زۆر بە ئاسان
بڕوا بێنە بە هاتنەوەو گەڕانەوەى بەفرى ئەمسالڕ
بەو هەڵبەستەى بـە شێتانە، چـاوەڕێتە وەکو منالڕ
بـەو نــامەیەى کە بــاڵدەگرآ، تــا دەگــاتـە دوورە وڵات
وەک چیرۆکى ئەفسانەیى، تا بەدەستى خەیالڕ دەگات نەکـەى

بڕۆى بـەجێم بێڵى، دوا ئـاوازم بکـەى بـەشین
من سەرمەستم بە ناوى تۆ، لێم مەبەستە دەرگاى ئەوین
یادت ماوە تۆ خۆت وتت، من بە خۆرت دەکرێمەوە
وەکـو بـەفر لـە نـاو گڕى، تـەنیـایتـا ئـەتوێمـەوە
چۆن فرمێسکێک کە ئەوەرآ، ناچێتەوە ناو چاوانت
یا وەک رۆژێک تێئـەپـەرآ، نـایەتەوە سەر ژیانت


سةرجاوه مالبةرى ئةحمةد موحةمةد

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net