❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كؤمةله شعريكى شاعير ئةحمةد موحةمةد بةشى 3

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 11:19:38

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsMSIE7

كؤمةله شعريكى شاعير ئةحمةد موحةمةد بةشى 3

چەتر

بـەهارێک دانـآ لە رێى ژیــانم
مانگبە بۆ بەرزى تاقى ئاسمانم
باران لە دڵما خۆشـناکــاتەوە
دە بمخەرە ژێر چەترەکەتەوە

هەر کاتێک چویتە کەنارى دەریا
دڵۆپێک فرمێسک بکە بـەبەریـا
با رەنگى ئاویش وەک چاوت رون بآ
نهێنى دەریــاش ئــاشکراو رون بـآ

من زۆر جار خەونى ئاڵۆزم دیوە
زۆر جـاران بەخـەم دڵم تەزیوە
بەڵام هیچ جارێک دڵم وەک ئێستا
وەک هەرمآى بەر (با) هەڵنەلەرزیوە
.............. .......... .............. ............. ..............

فرمێسکى خۆشى

ئــەمشەو چاوانت بـدە بە دەریا
شەپۆلى خەیالڕ دەرژآ بەسەریا
تۆ لە خــەونێکاو من لــە راستییا
دەستى یەک ئەگرین تاکو ئەو دنیا

ئەمشەو رژایتە نـاخ و هـەستمەوە
فرمێسکى خۆشى کەوتە دەستمەوە
ئەستێرە هەڵهات لە شەوى تارم
بە خەندەى تۆ رۆى خەم وئازارم

چەندین بەهارى گەشم بینیوە
هەزاران گوڵى رەنگینم دیـوە
بەڵام هیچ جارێک وەک ئەم پاییزە
رەنگ بـەسـەر دڵمـا دانـەبـاریـوە
.............. .......... .............. ............. ..............

هاوڕآى تەنیایى

لە ناو سەرنجى ژینى تەماویم
هەنگاوم وێڵەو هاوڕآى تەنیایم
رێگاى شیرین و تاڵیم بڕیوە
مـەلى ئاواتم لـە دلڕ تەریوە
لالەى بەهار و هەورى پڕ باران
وەکو عومرى من گشتى هەڵوەران
دارى خۆزگەى دلڕ، گوڵێکى نەگرت
شەو چراى روونى لە من هەڵنەکرد
دوا بەفرى سپى بەسەرما بارى
چیبکەم هەتاوى رووناکم نەدى
دێتەوە یادم عومرى رابردووم
ئومێدى وەریو رۆژى لە دەست چووم
ئالودەى ئەشکم بەیادى بــاران
بەیادى خونچەو شنەى بەهاران
.............. .......... .............. ............. ..............
بۆچى؟

بۆچى ئازارى منت پآ خۆشە؟
خۆ من هەڵوەرم پاییزى تۆشە!
بۆ لە گومانا ئەمبەى ئەمهێنى؟
کە تۆ بمکوژى بۆچى ئەمژێنى؟

من بەهارێکم بآ ناونیشانم
کزەى پاییز و وەرزى گریانم
ئیتر پێم بڵێ تۆ چۆن ئەتوانى؟
زوو بەجێم بێڵى وا بە ئاسانى!

ئەترسم رۆژێک رۆژ نەبێتەوە!
خۆرى کازیوەم نەگەڕێتەوە
رەنگەکان هەمووى ماتى بنوێنن
تاریکى بەسەر دیدەما بێنن!
.............. .......... .............. ............. ..............

هەورى دڵتەنگ

من کە هەورێکى دڵتەنگ ئەبینم
ئەیکەم بە هاوڕێى گریان و شینم
من خەندە زوو زوو ژیرم ئەکاتەوە
کـآ دڵنـەوایى هـەور ئـەداتەوە ؟

بـۆیـە دڵـى تۆ ئـاوا دوو رەنـگـە
رەنگێکیان رونەو رەنگێکیان مەنگە
هـەر من ئـەزانم ئـەو دڵە پـاکە
وەک دڵى خونچە ناسک و تەنگە

من کـە دارێکى دوورە دێــراوم
بەڵام ئێستاکە شەتڵى پڕ ئاوم
هەر کـە پێت وتم ئـەگـەرێمەوە
هەرچەند وشک بووم وا ئەژێمەوە

.............. .......... .............. ............. ..............
گەڵاى شکاو

ئەو کاتەى دڵت تەماوى ئەبآ
پآ بەسەر گەڵاى وەریوا مەنآ
نەبا دڵى تۆش وەک گەڵا بشکآ
با هەورى چاوت فرمێسکى نەتکآ

ئەگەر باڕەشێک نیگاى شکاندى
مەیلى ئەو ساتەى لە لێو تەراندى
زیاتر بە خەندە بژى بۆ ژیان
مەهێڵە چـاوت داکاتە باران

هەنگاو بۆ رێگەى تەنیایى مەنآ
لە پرسەى رەنگا، قەت گولڕ دامەنآ
بە مەرگى باران ، بە گیانى دەریا
هەتاو شیرینە لە کاتى کۆچیا

.............. .......... .............. ............. ..............

ئەرخەوانى

بـە تـاوى خـەندە پێت نـا لـە دڵم
وەک زوقمى سەر ئاو شکاندت گوڵم
سوێندت بۆ دەخۆم بە هەورو باران
بـەو ئەستێرەیەى کشا لە ئـاسمان
بەو رێـگا دوورەى لـــە نێوانمانە
کە تاسەو خەونى گشت شەوانمانە
من دایمە شەیداى ئاوێنەو چرام
بەڵام بە تەنها لەوان دابــــڕام
ئاوێنەى دڵم سەد جـار شکاوە
چراى خۆزگەشم خامۆش کراوە
ئـاى لەم خـەیاڵە ئەرخەوانییە
تەمەن سەر تاسەر چاوەڕوانییە

.............. .......... .............. ............. ..............
مانگەشەو

شـەوان هێندە من بێدارم ، رەنگى شـەوم لێنیشـتووە
دە من چیبکەم لەم گەردوونە، مانگە شەوم خۆشویستووە
لـە نـاو دڵـى تـاریکیدا نیگـاى ڕوونـى لـە من نـابڕێ
هەموو شەوێ دێتە ژووان مەگەر هەورێ ڕێى لێ بگرێ
حەزمدەکرد منیش عەشقى، گولڕو زریان و تۆفان بم
بۆ پێکـەنینى لێوى گولڕ ، نەرمـە شنەى ئێواران بم
وەکو گەڵا لە باوەشما، شەونم گیانى سپاردایە
چـڵە دارى زستـانآ بم، بەفر دیلى بکردمـایە
لە ئـاوێنەى دڵى شۆخـآ، هەرمێى دڵى خـۆم ببینم
لە جێى شەوان نیگاى خۆرى، وەکو دیارى بۆ بهێنم
دە من چیبکەم کە من عەشقى، مانگە شەوى ئاسمانم
بـە تیشـکى خـۆر رۆشن نـابآ، پێکەنینى نـاو ژیـانم
.............. .......... .............. ............. ..............

بڕۆ بژى

بڕۆ بژى ، ژیـان خەونى مناڵێکەو ئەبڕێتەوە
تەمەن وەکو بەفر وایە، کە دابارى ئەتوێتەوە
بڕۆ بژى ، بە دەستى خۆت، دەرگاى خەندە کڵۆم مەدە
تا لە ڕێتا گوڵێک هـەبآ ، سڵاو لە دڕک و خەم مەکە
نەکەى بە خەم فریو بخۆى ، پاییز فێرى گریەت بکا
چـاوەڕوانى لـە دڵتـا بآ و بەهـار لە چـاوتـا دەر بکا
کانى رونیت، خۆت لێلڕ مەکە، شەپۆلانبە تا ئەتوانى
گولڕ چـاوەڕآى دەستى تۆیە، نەیوەرێنى بەئـاسانى
شەوى زستان چەن تاریک، بآ بەفر روونى ئەکاتەوە
دڵنیابـە کـە خـۆر هـەڵدآ، شەوت لـە بیر دەبـاتەوە
ژیان خەونە چەن درێژ بآ، دڵنیابە وەک ساتێکە
پڕخەندەبآ یا پڕ ئەشک دواهەناسەت هەر ئاهێکە
.............. .......... .............. ............. ..............


سةرجاوه :ئةحمةد موحةمةد

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net