.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






له ڕووداوێکی نائاسایی و دڵته‌زێندا گۆران تونجیکی یاریزانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی مالدۆستی یانه‌ی کرواتی له کاتی یاری نێوان یانه‌که‌ی و یانه‌ی هێرفاتسکی له میانه‌ی یاریه‌کانی خولی کرواتیدا له‌لایه‌ن ناوبژیوانی یاریه‌که‌وه کارتێکی زه‌ردی به‌ڕوودا به‌رزده‌کرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ناوبژیوانه‌که پێی وایه ناوبراو نواندنی کردووه و وویستویه‌تی فێڵ له‌ناوبژیوان بکات به‌ڵام کاتێك پێی ده‌زانرێت یاریزانی ناوبراو له کاتی که‌وتنه‌که‌دا توشی جه‌ڵده‌ی دڵ بووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
شایه‌نی باسه ئه‌م ڕووداوه له کاتی یاری خولی ناوخۆی ئه‌و ووڵاته‌دا ڕووده‌دات کاتێك یاریزانی ناوبراو به زه‌ویدا ده‌که‌وێت له خوله‌کی 35 ی یاریه‌کدا ناوبژیوان واده‌زانێت هه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندنی ناوبژیوانیداوه. به‌ڵام کاتێك ناوبژیوانه‌که هه‌ست ده‌کات حهلهتێکی نائاسیی ڕوویداوه داوای یارمه‌تی فێرست ئه‌یدی سه‌ره‌تای خێرا ده‌کات به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی فریای ناوبراو بکه‌ون گیانی ده‌سپێرێت هه‌رچه‌نده ناوبراو دهگهیهنرێنێته خه‌سته‌خانه‌یه‌کی نزیك به‌ڵام بێسوود ده‌بێت.
لێپرسراوێکی یانه‌ی مالدۆستی ڕای گه‌یاند که یاریزانی ناوبراو پێش تر هیچ کێشه‌یه‌کی دڵی نه‌بووه.
yariga


له‌سه‌ر هێڵ نییه