.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





ئه‌و درامایه‌ی به‌فشاری که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان وه‌ستێنرا

به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی به‌شێك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، زنجیره درامای (گهرمیانو كوێستان)ی كه‌ناڵی كوردسات وه‌ستێنرا، ده‌رهێنه‌ری دراماكه وێڕای نیگه‌رانبوونی، به‌ڵام رهزامهندیشه به راگرتنی دراماكه‌ی، ده‌ڵێت "جگه‌له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان هه‌ر چینێكی تری كۆمه‌ڵگای داوای راگرتنی بكرایه، رازی نه‌ده‌بووم".
ئه‌وه دووه‌م جاره كه‌ناڵی كوردسات، به‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی به‌شێك له خه‌ڵكی، پیشاندانی درامایه‌ك رابگرێت، پێشوتریش زنجیره درامای (ئاریا)ی له‌سه‌ر داواكاری چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی راگرت، ره‌نج سه‌نگاوی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه، وه‌ستاندنی زنجیره درامای گهرمیانو كوێستان، به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی دهبینێو ده‌ڵێت "بۆ ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، نه‌ك درامایه‌ك، كه‌ناڵه‌كه‌ش دابخه‌ین، بۆ ئێمه جێی شانازییه".
درامای گهرمیانو كوێستان چۆن دروستبوو؟
له مانگی 3/2009 دا، دڵشاد حسێن، نوسینی دراماكه، ده‌داته كه‌ناڵی كورسات، دوای ره‌زامه‌ندبونی ئه‌وان، داوا له سالار سوڵتان ده‌كات كاری ده‌رهێنان بۆ دراماكه ئه‌نجام بدات، له‌رۆژی 15/10 ساڵی رابردوو له‌ناوچه‌كانی شارباژێرو گهرمیانو هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و سهیدسادقو قهرهگۆلو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش، ده‌ست به وێنه‌گرتنی كراوه، چیرۆكی ئه‌م درامایه، باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی دیلێكی شه‌ڕی عێراق- ئێران ده‌كات، ئه‌و دیله خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌و زۆرێك له كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌نفال كراوه، هه‌ر وه‌ك ده‌رهێنه‌ری دراماكه سالار سوڵتان باسی ده‌كات، ته‌واوی چیرۆكه كه گه‌ڕانی ئه‌و پیاوه‌یه به‌دوای هه‌ر دوو مندڵه‌كه‌ی (گهرمیانو كوێستان) ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌ر شتێكی تر له دراماكه‌دا باس كرابێت، بۆ خزمه‌ت كردن بوو به چیرۆكی ئه‌و پیاوه".
سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌و
كورتكردنه‌وه‌ی دراماكه
وه‌ك ده‌رهێنه‌ری دراماكه، باسی ده‌كات هیچ كاتێك له خه‌یاڵی ئه‌ودا نه‌بوو، به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی به‌شێك له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دراماكه رابگیرێت، ئه‌وه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه دراماكه له‌باسكردنی كاره‌ساتی ئه‌نفاله‌وه، بۆته چیرۆكێكی ئه‌وینداری، سالار له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "راسته له‌به‌شێكی دراماكه‌دا باسی خۆشه‌ویستی كراوه، به‌ڵام خۆ ئه‌وه تاوان نییه، باسی هه‌ر شتێكیش كرا بێت، بۆ خزمه‌تكردنی چیرۆكه سه‌ره‌كیه‌كه بووه".
دروستبونی خۆشه‌ویستی له‌نێوان، هه‌ر دوو كاره‌كته‌ر زوهره‌و حه‌مید، به‌بڕوای سالار سوڵتان، ده‌ستپێكی ئه‌و گرفتانهبوو كه دواجار بۆته هۆی راگرتنی دراماكه، ئه‌و ده‌ڵێت "چه‌ند كه‌سێك له گه‌رمیانه‌وه په‌یوندیان پێوه كرم، وتیان ئه‌وه‌ی كردوته سوكایه‌تی كردنه، منیش داوام كرد، په‌له نه‌كه‌ن دراماكه به‌ته‌واوی ببینن، به‌ڵام دیاره قه‌ناعه‌تیان نه‌كرد، هه‌ر چه‌نده كۆمه‌ڵێك كه‌سیش هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه ده‌ستخۆشیان لێكردین".
ئه‌وه‌ی جێی نیگهرانیو سه‌رسوڕمانه له‌لای ئه‌م ده‌رهێنه‌ره، ناره‌زایی ده‌ربڕینی رێكخراوی هه‌ڵوێسته، كه به‌بڕوای ئه‌وان، دراماكه زیاتر باس له خۆشه‌ویستی ده‌كات، نه‌ك كاره‌ساتی ئه‌نفال، ئه‌مه‌ش بهسوكایهتیكردن پێناسه ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و رێكخراوه ده‌رهێنه‌ری دراماكه ده‌ڵێت "زۆر سه‌یره رێكخراوێكی مه‌ده‌نی بۆچونی وابێت، باسكردنی خۆشه‌ویستی بهتاوانو سوكایه‌تی كردن ببینێت". هه‌روه‌ها سوڵتان ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو، كه ئه‌وان له دراماكه‌دا، زۆر به‌ئاشكرا باسی مهینهتیو ژیان‌و گوزه‌رانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیان كردوه، به‌ڵام دواجار فشاری ئه‌و رێكخراوه‌و به‌شێك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، سالاری ناچاركردوه 17 ئاڵقه‌ی دراماكه كورتبكاته‌وه بۆ یه‌ك ئاڵقه‌ی 47 دهقیقهییو به‌مه‌ش دراماكه به كهموكوریهوه كۆتایی هات. سالار ده‌ڵێت"له‌به‌ر خاتری دڵی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، كاره‌كه‌مان به‌و جۆره كورت كردوه، شتێكی زۆر خراپیشمان كرد، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه‌موكوڕیه‌كی زۆری هونه‌ریمان بۆ دروست بوو".
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بینه‌ر نه‌یبینین
بڕیاربوو بینه‌ری ئه‌و درامایه سه‌رجه‌می ئه‌ڵقه‌كانی دراماكه‌ی ببینایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی دروست بوو، 17 ئاڵقه‌ی كۆتایی دراماكه، كه نزیكه‌ی 425 ده‌قیقه ده‌كات كورتكرایه‌وه بۆ یه‌ك زنجیره‌ی 47 ده‌قیقه‌یی، به‌وته‌ی سوڵتان، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بینه‌ر بێبه‌شبێت له‌بینینی زۆرێك له دیمه‌نه سهنجڕاكێشهكان، یه‌كێكه له‌و دیمه‌نانه هه‌روه‌ك سالار ده‌ڵێت "گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی جه‌وهه‌ره، له‌كاتێكدا خۆی ماوه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌جه‌نگه‌كه‌دا، مولازمێك ملوانكه سه‌ربازییه‌كه‌ی جه‌وهه‌ر وهردهگرێتو ده‌یكاته ملیی خۆی، پاشان ئه‌و ملازمه دهكوژرێو ته‌رمه‌كه‌شی ده‌شێوێ، ئیتر كه ته‌رمه‌كه ده‌دۆزنه‌وه واده‌زانن ئه‌وه ته‌رمی جه‌وهه‌ره، به‌داخه‌وه بینه‌ر به‌شێك له ململانێكان‌و زۆرێك له دیمه‌نه جوانه‌كانی نه‌بینی".
"له‌بری نه‌هامه‌تیه‌كان، باسی ئه‌وینداری ده‌كرا"
به‌رپرسی رێكخراوی هه‌ڵوێست، بۆ داكۆكی كردن له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان م. ئاریان فازڵ له‌و بڕوایه‌دایه، دراماكه دووره له‌واقیعی ژیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، ئه‌و ده‌ڵێت "چاوه‌ڕێی شتێكی زۆر جوانمان ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌بری باسكردنی نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌نفال، دراماكه بوو بووه چیرۆكی ئه‌وینداری، هێنده‌ی باسی خۆشه‌ویستی بوو، باسی واقیعی تاڵی ژیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان نه‌بوو". له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كه ده‌وترێ، ئه‌وان په‌له‌یان كردوه، ده‌بوو دوای بینینی ته‌واوی دراماكه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دراماكه هه‌بوایه، مامۆستا ئاریان ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه په‌له‌یان كردبێت‌و ده‌ڵێت "له دوای بینینی 9 ئه‌ڵقه، هه‌ستمان كرد، دیمه‌نه‌كانی زۆر دووره له‌واقیعی ژیان‌و گوزه‌رانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، پێشبینیمان ده‌كرد به‌به‌رده‌وام بونی دراماكه، شتی نه‌شیاو تریشی تێبكه‌وێت، هه‌ر بۆیه داوای راگرتنیمان كرد".
بۆچی كوردسات دراماكه‌ی راگرت
له‌باره‌ی درامای گهرمیانو كوێستان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كوردسات، ره‌نج سه‌نگاوی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌وان ویستویانه له رێگای ئه‌و درامایه‌وه به‌شێك له نه‌هامه‌تیه‌كانی كاره‌ساتی ئه‌نفال بخه‌نه روو، ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان وه‌ك كوردسات دراماكه‌یان له‌لا جوان بوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "هه‌ر چه‌نده دراماكه جوان‌و به‌دڵی ئێمه بوبێت‌و زۆریش پێوه‌ی هیلاك بوبین، به‌ڵام ئێمه حه‌زی هونه‌ری خۆمان‌و هیلاكیهكهمان به‌لامانه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی له‌لامان گرنگه دڵی ناسكی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانه، له‌پێناو حه‌زو ویستی ئه‌واندا، نه‌ك درامایه‌ك، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ش دابخه‌ین هێشتا به‌شانازی ده‌زانین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئه‌مه دووه‌م جاره كه‌ناڵی كوردسات له‌سه‌ر داوای چینێكی دیاریكراو دراماكانی راده‌گرێت، ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته روو كه ئه‌وان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ راگرتنی درامای ئاریادا نه‌بوون، به‌ڵام له‌به‌ر هاتنه پێشه‌وه‌ی بارودۆخێكی تایبه‌ت له‌و كاته‌دا بڕیاری راگرتنی ئه‌و درامایه‌یان داوه، هه‌روه‌ها سه‌نگاوی نیگه‌رانیشه به‌و بارودۆخه ماوه‌یه‌كه هاتۆته ئاراوه هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت "خه‌ریكه به‌ناوی تهشهیرو ناوزاڕندنهوه ده‌نگی داهێنه‌رانه‌ی خه‌ڵكانی ئازادیخواز كپدهكرێت ".
"دراماكه بێویژدانی تیا‌بوو"
نوسه‌ری كتێبی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفال عارف قوربانی، بڕوای وایه ده‌قی دراماكه جوان بووه، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر عهشقو خۆشه‌ویستی لای كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كردۆته‌وه. بۆیه وتی "دراماكه باسی 1993 ده‌كات، كه كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌وپه‌ڕی نه‌هامه‌تیدا دهژیانو به‌تایبه‌ت ژنه‌كانیان ژیانێكی زه‌حمه‌تیان ده‌گوزه‌راند بۆ په‌یداكردنی بژێوی خێزانه‌كانیان، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی بینیمان كه ته‌نها بیریان له‌لای خۆشهویستیو په‌یداكردنی هاوسه‌ر بوبێت".
ناوبراو، نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كاتێك له‌ساڵی 1995 مه‌لاكانی كوردستان فتوایانداوه كه ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ده‌توانن به‌پێی شه‌رع شوو بكه‌نه‌وه، ژنانی كه‌سوكاری ئه‌نفال ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌و خۆپیشاندانیان كردوه‌و وتویانه "ئێمه چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی مێرده‌كانمان ده‌كه‌ین". هه‌روه‌ها وتیشی "هه‌ستده‌كه‌م دراماكه بێویژدانی تیایه به‌رانبه‌ر ئه‌و مێژوه جوانه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان. بۆیه له‌گه‌ڵ راگرتنی ئه‌و درامایهدابووم".
"awena"
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
