.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









کوردمیلۆدی- شانێل موزیک- کلیپ/
هەولێر 5 ئایار/مایۆ(کوردمیلۆدی)ـ بەشی وەبەرهێنانی کۆمپانیای شانێل موزیکی هونەری، هەڵسا بە ئەنجامدانی وێنەگرتنی گۆرانی “وەیش”ـی تازەترین قوتابی ئاوازدانەر “هەڵکەوت زاهیر” بە ناوی “کریستاڵ”
کریستاڵ کە کچە کوردێکی دانیشتووی شاری سلێمانیە، لە لایەن شانێل موزیکەوە، لە ئاوازەکانی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر ئەلبومێکی گۆرانی بۆ دێتە بەرهەم، کە شیعری چەندین شاعیری جیاوازی لە خۆگرتووە.
“دەرباز یونس” بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارە هونەریەکانی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” ڕایدەگەیەنێت : کریستاڵ بە ستایلێکی تازە و شێوەیەکی نوێ دێتە نێو مەیدانی گۆرانی وتن و قوتابیەکی تازەی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر”ـە .
دەرباز زیاتر ڕونیکردەوە” لە تێکست و میلۆدی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر خۆی، کریستاڵ گۆرانیەکی بە ناوی “وەیش” کە سەرەتای تێکستەکەی دەڵێت “وەیش وەیش، دەستم بگرە بە دەسکێش” تۆمارکردووەو کۆتایی بە وێنەگرتنی کلیپەکەی هێناوە.
دابەشکردنی موزیکی ئەم گۆرانیە و سەرجەم ئەلبومەکەی کریساڵ لە لایەن “هێمن حوسێن” و تۆمارکردنی دەنگی لە لایەن “کاوە شێخ” بۆکراوە و “محەمەد جەمیل” وەک دەرهێنەر کاری لە کلیپەکە کردووە و لوکەیشنەکانی لە شاری هەولێر هاتۆتە وێنە گرتن .
(کوردمیلۆدی)


سهرچاوه
لهسهر هێڵ نییه