.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















به‌هۆی بایه‌خ پێنه‌دانی زۆرێك له كه‌ناڵه‌كان، گه‌نجان كه‌متر گۆرانی كۆنیان به‌رگوێ ده‌كه‌وێت
به‌هۆی زۆربوونی گۆرانیبێژی له پڕدا ده‌ركه‌وتوو، كه به‌ئاسانی ده‌ستیان به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دهگاتو تێیدا ده‌رده‌كه‌ون، هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان، كه‌متر بایه‌خیان پێدهدرێتو هه‌ندێكیشیان پێیانوایه كه ئه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌نجان به‌جێهێشتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر لهگۆرانیبێژ له كوردستاندا هه‌یه‌و به‌به‌رده‌وامی سیدی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنن، بهلاَم هێشتا به‌شێكی زۆر له‌گه‌نجان، گوێ له گۆرانییه كۆنه‌كان دهگرنو شانبه‌شانی لایه‌نگرانی هونه‌رمه‌ندانی تازه، بایه‌خ به‌هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان ده‌ده‌ن. پێشیانوایه، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی ئێستا له‌ئاست خواستی ئه‌واندا نییه.
هه‌ندێك له گه‌نجان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌شێك له گۆرانییه‌كانی ئێستا زیاتر لاساییكردنه‌وه‌یان پێوه‌دیاره‌و ئاوازهكانیشیان بێگانه‌ن، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هێشتا گه‌نجانێكی زۆریش هه‌ن، بۆ كڕینی سی‌دیی گۆرانبیژه تازه‌كان به‌رده‌می تۆمارگاكان ده‌گرن.
خاوه‌نی تۆمارگاكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به ته‌نها گه‌نجان بۆ گۆرانییه تازه‌كان سه‌ردانیان ناكه‌ن، به‌ڵكو ڕۆژانه گه‌نجه‌كان بۆ كڕینی گۆرانییه كۆنه‌كانیش، سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
به بۆچوونی به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانیش، هه‌ركارێك له ڕووی ئاواز‌و تێكست‌و ئه‌داوه، باش بێت‌و ماندووبوونی پێوه دیاربێت، له ههرسهردهمێكدا بكرێت، ئه‌و به‌رهه‌مه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر باشیش نه‌بێت، ئه‌وا ته‌نها ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مێنێته‌وه.
هانا 21 ساڵَ، خوێندكاری زانكۆی سلێمانی، پێیوایه به‌شێك له‌و گۆرانییه كوردییانه‌ی كه ئێستا ده‌وترێن، زیاتر «دووباره‌بوونه‌وه‌و لاساییكردنه‌وه« یان پێوه‌دیاره‌و «زۆربه‌شیان ئاوازه‌كانیان بێگانه‌ن«.
هانا وتی «گوێ له‌گۆرانییه كۆنه‌كان ده‌گرم، به‌تایبه‌تی قادر كابانو عه‌لی مهردانو كه‌ریم كابان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕووی ئاواز‌و وشه‌شه‌وه، له‌وانه‌ی ئێستا خۆشترن، زۆرێك له هاوڕێ كچه‌كانیشم، گوێ له‌وانه‌ی پێشوو ده‌گرن«.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، ژماره‌یه‌كی زۆری گۆرانیبێژی گه‌نج له كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتوون‌و هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانیش بایه‌خێكی زۆریان پێده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه، كه هه‌ندێك له گه‌نجان كه‌متر بیریان بۆلای گۆرانیبێژه كۆنه‌كان بڕوات، به تایبه‌ت كه گۆرانیبێژانی ئێستا، گۆرانییه‌كانیان كلیپ ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی گۆرانییه كۆنه‌كان، كه كلیپ تێیاندا بوونی نییه.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه گوێگرێكی به‌رده‌وامی گۆرانبێژه كۆنه‌كانن، ده‌ڵێن كه ئه‌و گۆرانییانه، به‌هه‌میشه‌یی لای خه‌ڵكدا ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ها باسلهوهشدهكهن، كه گۆرانییه تازه‌كان، ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م گوێیان لێدهگیرێتو له ناوخه‌ڵكیدا نامێننه‌وه.
هیوا ئه‌بوبه‌كر گه‌نجێكی شاری سلێمانییه‌و به به‌رده‌وامی گوێ له‌گۆرانییه كۆنه‌كان ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان. هیوا ئه‌وه روونده‌كاته‌وه، كه گۆرانییه تازه‌كان، ناتوانن وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو له‌ناو خه‌ڵكدا بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئامێره مۆزیكییهكانو پێیوایه به‌هۆی ئه‌و تهكنیكانهوه، ده‌نگی خۆیان خۆشكردووه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه گۆرانییه كۆنه‌كان، له ڕووی شیعریشه‌وه له گۆرانییه تازه‌كان باشترن.
فه‌رهاد له‌تیف، خاوه‌نی تۆمارگای زانكۆ له‌سه‌را، كه تۆمارگاكهی به‌زۆریی گه‌نجان رووی تێده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌نجه‌كانی ئێستا نازانن گۆرانیبێژه كۆنه‌كانیش گۆرانی خۆشیان هه‌یه.
فه‌رهاد به هاوڵاتی وت «ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئێمه ده‌كه‌ن، زیاتر گه‌نجه‌كانن، كه‌متر كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن سه‌ردانمان ده‌كه‌ن«.
رامان عوسمان، گه‌نجێكه ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌و گوێ له گۆرانییه كۆنه‌كان ناگرێت‌و ده‌ڵێت «ته‌نها گوێ له‌ده‌نگی گۆرانیبێژه تازه‌كان ده‌گرم، چونكه هه‌ستده‌كه‌م زیاتر له‌گه‌ڵ حه‌زی مندا ده‌گونجێت«.
ئه‌و گه‌نجه باسی له‌وه‌كرد، گۆرانیبێژه كۆنه‌كان زیاتر بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان خۆشتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییانه له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ری ئه‌واندا زیاتر ده‌گونجێت.
به‌ته‌مه‌نه‌كان باسله‌وه ده‌كه‌ن، گۆرانیبێژه كۆنه‌كان زیاتر دابونه‌ریتی كوردهواری، تێیاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، پێشیانوایه به‌شێكی زۆر له گۆرانیبێژه تازه‌كان، ته‌نها بۆ ناوبانگ‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن.
نه‌وشیروان ئیبراهیم، دانیشتووی سلێمانی، 58ساڵ، باسیله‌وه‌كرد گۆرانییه كۆنه‌كان، به‌لای ئه‌وه‌وه «زۆر خۆشن«، نه‌وشیروان ووتی «زۆربه‌ی گۆرانییه تازه‌كان ئاوازی ڕۆژئاوایین، پێویسته حكومه‌ت یان ده‌زگایه‌كی به‌رپرس لێپرسینه‌وه له‌و دیارده‌یه بكات«.
وتیشی «له‌ئێستادا زۆر گۆرانیبێژ هه‌ن، ته‌نها بۆ ناوبانگ‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گۆرانی ده‌ڵێن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی كه‌میش گۆرانیبێژی تازه‌ش هه‌ن كه زۆرباشن، بهلاَم رێزیان لێ ناگیرێت«.
ئه‌وه‌ی وایكردووه، كه به‌شێك له گه‌نجان كه‌متر مه‌یلیان بۆلای گۆرانییه كۆنه‌كاندا بچێت، ئه‌وه‌یه كه كه‌ناڵه‌كان كه‌متر بایه‌خیان به گۆرانبێژه كۆنه‌كان داوه، بۆیه نه‌وه‌ی تازه، به ئاسان ناتوانن گۆرانیبێژه كۆنه‌كان بناسن.
هێمن جه‌لال خاوه‌نی تۆمارگای كاردۆ له شه‌قامی مه‌وله‌وی روونیكرده‌وه، كه گه‌نجان سه‌ردانیان دهكهنو به‌پێی گۆرانییه‌كانیش ده‌گۆڕێت. هێمن ووتی «هه‌ركاتێك له ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه ئه‌و گۆرانییانه لێبدرێت، ئه‌وا زیاتر گه‌نجه‌كان داوای ده‌كه‌ن«.
خالید سه‌ركار، مۆسیقار، له‌وباره‌یه‌وه باسله‌وه‌ده‌كات، كه كاری باش له‌ڕووی ئاواز‌و تێكست‌و ئه‌داوه، ئه‌گه‌ر باش بێت‌و ماندووبوونی پێوه‌دیاربێت، هه‌ركاتێك بكرێت، ئه‌وا له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌مێنێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه گه‌ر ئیشه‌كه خراپ بێت ئه‌وا نامێنێته‌وه.
خالید سه‌ركار كه له‌به‌رنامه‌ی كوردستاری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستادا، له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندان بوو، بۆ هاوڵاتی روونكرده‌وه، كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌به‌رنامه‌كه‌دا گۆرانی هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كانیان ده‌وته‌وه، له‌سه‌ر خواست‌و حه‌زی خۆیان بووه. پێشیوایه له ئێستادا گه‌نجان دوو به‌شن، هه‌یانه حه‌ز به ده‌نگی گۆرانیبێژه كۆنه‌كان ده‌كات، بهلاَم هه‌ندێكیان حه‌زیان لێی نییه‌و گوێیان لێناگرێت.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه كورد خاوه‌نی چه‌ندین كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندی باشه، هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان ده‌توانن سوودیان لێوه‌ربگرن،
وتیشی «داواده‌كه‌م شتی بێگانه نه‌یه‌ته ناو هونه‌ری كوردییه‌وه‌و گه‌نجه‌كانیش مێژووی هونه‌ری گۆرانی خۆیان لهیادنهكهن«-.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet frishte geyan babeteki grnga walla
serkawtu bet azizm


له‌سه‌ر هێڵ نییه