.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ڕێز و خۆشه‌ویستی و چاوه‌ڕوانی له نێوان مامۆستا و خوێندكاردا یه‌كێكه له‌و پێویستیانه‌ی كه به وه‌دیهاتنی، بڕێكی
زۆر ئاساییشی ده‌روونی و دامه‌زراوه‌یی سیسته‌می خوێندن و فێربوونمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. به‌بێ ڕێزی هاوشێوه و هاوكاتی ئه‌م دوولایه‌نه، سیسته‌می خوێندن و دامه‌زراوه‌ی زانكۆ ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و متمانه‌ی ئه‌وان به‌یه‌كتر له‌ق ده‌بێت و لێره‌شه‌وه، په‌یوه‌ندیی نێوان مامۆستا و خوێندكار به‌ره‌و ساردی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت. ئه‌م كێشه‌یه، یه‌كه‌م، چ له گیانی سه‌رده‌مه‌كه‌وه بێت، كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر چه‌مكی رێز و به‌هابه‌خشین داڕماون و وه‌ك ئێوه ده‌ڵێن: پاشه‌كشه‌یانكردووه، دووه‌م، چ له پاشه‌كشه‌ی به‌های خوێندن خۆیه‌وه له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا و له‌به‌رامبه‌ر به‌های پاره و كه‌سابه‌ته‌وه سه‌ریهه‌ڵدابێت، سێیه‌م، چ په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به كه‌مته‌رخه‌میی دامه‌زراوه‌ی زانكۆ خۆیه‌وه، كه نه‌یتوانیوه كه‌لتوورێكی زانكۆیی ستاندارد، هاوشان به خۆشه‌ویستی زانست و خۆشه‌ویستیی یه‌كتر و بكه‌رانی ئه‌كادیمی، دروستبات، كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشدا، بایی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه له‌سه‌ر شانی هه‌ردوو بكه‌ری ناو كێشه‌كه هه‌ڵناگرێت، كه بریتین له خوێندكار و مامۆستا خۆیان. واته هۆكار و هانده‌ره ده‌ره‌كییه‌كان هه‌رچییه‌ك بن، هێشتا مامۆستا و خوێندكار وه‌ك دوو لایه‌نی به‌شداری سه‌ره‌كیی له پانتایییه‌كی تایبه‌تدا، كه ململانێ له‌سه‌ر هه‌ندێ به‌ها ده‌كه‌ن و پێویستییان به‌یه‌كتر هه‌یه، به‌ر پرسیارێتی بنه‌ڕه‌تییان له‌سه‌ر شانه بۆ به‌زیندوویی ڕاگرتنی ئه‌و به‌هاو ئه‌خلاقیاتانه‌ی پێویسته ئه‌وانی له‌ئاست یه‌كتردا پێوه بناسرێنه‌وه. پێشئه‌وه، با جارێ له هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین و دواجاریش ده‌گه‌ڕێمه‌وه، لای ئه‌م دوو بكه‌ره سه‌ره‌كییه.
یه‌كه‌م: گیانی سه‌رده‌مه‌كه‌و پاشه‌كشه‌ی به‌هاكان:
به‌گشتی ئێمه له سه‌رده‌می پاشه‌كشه‌ی به‌ها كۆییه‌كانه‌وه به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی به‌ها تاكگه‌راكان ده‌ڕۆین و به‌ها هاوبه‌شه‌كانیشمان له مه‌ترسیدان. له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئیتر ئێمه خه‌ریكه له‌سه‌رده‌مێكدا ناژین كه دوایین قسه و بڕیار له‌ده‌ستی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه له ده‌سه‌ڵاتدارانی خاوه‌ن نفووزی كۆمه‌ڵایه‌تی و ردێن سپیانی وڵات‌دا بوو. ئێمه خه‌ریكه له‌و شوێنه‌وه كه دامه‌زراوه و پێكهاته‌كانی وه‌ك هۆز، تیره و تایه‌فه و بنه‌ماڵه و خێزان به‌سه‌ر تاكه‌كه‌سه‌وه حوكمایانده‌كرد و ڕاپێچی ژێر میكانیزمه‌كانی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و به‌هایانه‌یان ده‌كرد، كه به‌های پیرۆزی هۆز، تیره، تایه‌فه و بنه‌ماڵه و خێزان بوون، به‌ره‌و شوێنێك له مێژووی كه‌لتووری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆماندا ده‌چین، یان ڕاپێچده‌بین، كه ئیتر ئه‌و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیانه و دامه‌زراوه‌كانیان، هه‌مان ده‌سه‌ڵات و نفوزی جارانیان له ئاست تاكه‌كه‌سدا نه‌ماوه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌و به‌شه له كه‌سایه‌تی تاكایه‌تی له مرۆڤی ئێمه و نه‌وه‌ی نوێ‌دا له ده‌مه‌ی به‌رجه‌سته‌بووندایه، كه پتر خۆپه‌رستانه‌یه تاكو ئه‌و به‌شه‌ی كه به‌دوای خۆیدا ده‌گه‌ڕێت. هه‌ڵبه‌ت هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی تاكه‌كه‌س له مێژووی كه‌لتووری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لان و گرووپه مرۆییه‌كاندا، بۆ خۆ ڕزگاركردنی له ده‌سه‌ڵاتی پێكهاته و نفوزی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، به هه‌وڵێكی ڕه‌وا و به‌رز و شایان نرخێنراوه. به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و هه‌وڵه نه‌بۆته‌هۆی به‌رجه‌سته‌بوونی خودێتی (Subjectivity) مرۆڤ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بۆته‌هۆی به‌رجه‌سته‌بوونی خۆپه‌رستی (Egoism) مرۆڤ. هه‌ر بۆیه‌شه له‌و ده‌مه‌دا كه كه‌سایه‌تی مرۆڤی كۆمه‌ڵگای ئێمه له هه‌وڵی خۆ ڕزگاركردندایه له‌و هێزانه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی دوورودرێژی به‌پیرۆزكردنی به‌ها باوكسالاری و هه‌ره‌وه‌ز سالارییه‌كاندا، بێده‌سه‌ڵات و بێ نرخیان كردووه، شایانی ستایشكردنه، به‌ڵام كاتێ ده‌زانین كه ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م خۆڕاپسكان و خۆڕزگاركردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، خودویستی و خۆپه‌رستی ده‌خاته جێگه‌ی خودێتی و به‌خوودبوون، ئه‌وه پێویسته له ڕێگه‌ی میكانیزمه‌كانی ئاراسته‌كردنی پۆزه‌تیڤه‌وه، تاكه‌كه‌س بهێنرێته‌وه ناو پانتاییه‌ك، كه هه‌م خۆی له‌ناویدا به‌ده‌ستده‌هێنێت و هه‌م دووریشیده‌خاته‌وه له‌و كێشانه‌ی كه بۆی هه‌یه ئیراده‌ی خۆ ڕزگاركردنی له به‌هاكۆگه‌لییه‌كان، لێبستێنێته‌وه. ئا له‌م تێڕوانینه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای نه‌وه‌ی نوێ بكه‌ین، كه به‌شێكی زۆریان له سیسته‌می په‌روه‌رده و ئه‌كادیمیدا ده‌ناسین، ده‌بینین له هه‌ندێ باردا سرووشتی خۆڕزگاركردنه‌كه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی نه‌رێته‌كان، به‌ره‌و خۆپه‌رستی بردوون، تاكو به‌خودبوون و به‌تاكبوون. بۆ ئه‌مان به‌ها كۆنه پیرۆزه‌كان نرخی خۆیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا به‌و به‌هایانه ئاشنا نه‌بوون كه جێگره‌وه‌ی ئه‌وانی پێشوون و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا پشتیان به كۆمه‌ڵێ به‌های ڕاگوزه‌ر، یان درۆزن به‌ستووه، كه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كێشه‌یان بۆ دروستده‌كه‌ن و له ئاستی ده‌روونیشدا بێموبالات، خه‌مساردو ناهووشیار پیشانیان ده‌ده‌ن، كه ئێمه ئه‌مه له په‌یوه‌ندیی نێوان خوێندكار و مامۆستادا به زه‌قی ده‌بینینه‌وه. به‌مجۆره‌ش، ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێت به‌یانكه‌ری ڕێز و خۆشه‌ویستی بێت له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا، خۆی وه‌ك جۆرێ له عینادی و لاساری پیشانده‌دات. بێگومان ئێمه ده‌شزانین و (ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێویسته بۆ گه‌نجه‌كانمانی ڕوونبكه‌ینه‌وه)، كه هه‌رچه‌نده له پرۆسه‌ی خۆڕزگاركردنه‌كه‌یاندا پشتیوانیان لێده‌كه‌ین و زه‌مینه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنین، به‌ڵام پێویسته بشڵێین كه عینادی و لاساری و هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیارێتی و جۆره‌كانی دیكه‌ی پرۆتێستی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك بێڕێزیكردن له كه‌سانیتر و بێمنه‌تی له ئاست ئه‌وانیتردا، هیچیان نامانكه‌نه خاوه‌ن خودێكی هووشیار و خاوه‌ن داهاتوو.
دووه‌م: پاشه‌كشه‌ی به‌های خوێندن له‌به‌رامبه‌ر به‌های پاره:
جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆی ئێمه پاشه‌كشه‌یه‌كی تریشی كردووه، ئه‌ویش دابه‌زینی به‌های خوێندنه له به‌رامبه‌ر به‌های ده‌ستكه‌وتی مادی و پاره‌دا. له قۆناغه‌كانی تری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا، به‌تایبه‌تی له ساڵانی سه‌ره‌تای بیستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، كاتێ خوێندن ده‌بێته به‌شێك له واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی دنیای ئێمه، كاتێ شاعیران و كه‌سایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌كه‌ونه هاندانی خه‌ڵك بۆ خوێندن و خوێنده‌واری، جگه له گه‌یشتن به زانست و چرای "عیلم"، بیریان له هیچیتر نه‌ده‌كرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه خوێندن و خوێنده‌واری له خۆیدا به‌های تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوو، كه تاكه‌كه‌سی له عاممه‌ی خه‌ڵك جیاده‌كرده‌وه. بۆیه خوێندن و چوونه قوتابخانه، شتێك نه‌بوو، یان هۆكارێك و ئامرازێك نه‌بوو بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی تر، یان به‌هایه‌كی به‌رزتر، به‌ڵكو خوێندن له خودی خۆیدا وه‌ك به‌هایه‌كی به‌رز ته‌ماشای كراوه. ئه‌م تێگه‌یشتنه له خوێنده‌واری و پرۆسه‌ی فێربوونی "عیلم و فه‌ن" و له ژیان، له‌به‌ر چرای داناییدا، له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه سه‌ره‌تای گۆڕانێكی تێكه‌وتووه، كه هه‌رچه‌نده دامه‌زراوه‌كانی خوێندن زیادیانكردووه، ئه‌وه‌نده‌ش خوێندن له خۆیدا به‌هاكه‌ی له كزیی داوه و بۆته هۆكارێك بۆ گه‌یشتن به شتێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی خۆی، كه به‌ده‌ستهێنانی پاره و سامان و پێگه‌یه. هه‌ڵبه‌ت نه‌وه‌كانی حاجی قادری كۆیی و بێكه‌س و قانع و ئه‌وانیتریش ده‌یانزانی كه خوێندن گۆڕان له پله و پایه و سامانی مرۆڤدا دروستده‌كات، به‌ڵام كاتێ ئه‌وان ستایشی زانست و خوێنده‌وارییان ده‌كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌یان له‌به‌رچاو نه‌بوو. ئه‌وان زیاتر له هه‌وڵی ڕزگاركردنی مرۆڤی كوردا بوون له تاریكییه‌وه بۆ ڕووناكی و له نه‌زانییه‌وه بۆ دانایی. واته به‌های خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندن نه‌بوو. به‌ڵام له جیهانی ئه‌مڕۆكه‌ماندا و له‌گه‌ڵا هه‌ر هه‌وڵدانێكیشماندا بۆ خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، ئه‌وه خوێندن بۆته ئامراز و له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و سوود و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌مان له‌به‌ر چاوگرتوون كه به‌هۆی بڕوانامه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌هێنین. له‌به‌ر ئه‌وه "خوێندن له خۆیدا" وه‌كئامانج نه‌ماوه‌ته‌وه و بۆته "خوێندن له پێناودا". به‌مانایه‌كی تر ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی كه‌متر له كه‌سه‌كان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌خوێنن، به‌ڵكو ده‌ستخۆشانه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له ڕێگه‌ی خوێندنه‌كه‌یانه‌وه ده‌بنه چی و چی‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌م تێڕوانینه سوودگه‌را و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌یه له به‌های خوێندن، وایكردووه كه خوێندن به‌های خۆی له‌و بڕه پاره‌یه‌دا بدۆزێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی په‌یداكردنی. خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سه خوێنده‌واره‌كان به بڕوانامه‌كانیشیانه‌وه نه‌توانن له ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پاره و سامانه‌وه، شوێن و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان نوێ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه هه‌ر به‌وه‌ی كه خوێنده‌وارن و خاوه‌ن بڕوانامه‌ن، هه‌مان ڕێزیان لێناگیرێت كه جاران له خوێنده‌وار ده‌گیرا. ڕێزگیران له به‌های خوێندن و له خوێنده‌وار په‌یوه‌ست بوو به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی خوێندكاری ده‌به‌ست به مامۆستاوه، چونكه مامۆستا وه‌ك ئه‌و فه‌ریادڕه‌سه ته‌ماشای ده‌كرا، كه له تاریكی ڕزگاریده‌كرین و ڕێگای ڕووناكی و هاتنه‌وه‌سه‌رخۆی پیشان ده‌داین.. به‌مجۆره‌ش به‌های زانست و فێربوون، خودبه‌خود به‌های بۆ مامۆستا و خوێندكاریش داده‌نا و خۆشه‌ویستی و پێویستیی ئه‌مانه‌شی به‌یه‌كتر گه‌وره‌تر و به‌رجه‌سته‌تر ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت له جیهانی ئه‌مڕۆكه‌شدا زۆرن ئه‌و مامۆستایانه‌ی ڕۆڵی ڕێپیشانده‌ر ده‌گێڕن، زۆریشن ئه‌و قوتابیانه‌ی زانست و فێربوونیان به‌هۆی مامۆستاكانیانه‌وه خۆشده‌وێ، وه‌لێ سه‌رده‌مه‌كه خوێندنی له ئامانجه‌وه گۆڕیوه بۆ ئامراز و ئه‌مه‌ش وایكردووه، تێڕوانیی خوێندكار و مامۆستاش بۆ یه‌كتر گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و له ململانێ بۆ فێربوون و خۆ پێگه‌یاندنه‌وه ببێته شه‌ڕی ده‌روونی و خۆوێرانكردنی هه‌ردوولا.
سێیه‌م: نه‌بوونی كه‌لتوورێكی زانكۆیی ستاندارد:
ئه‌گه‌ر ته‌نیا له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی زانكۆدا ته‌ماشای ئه‌و پاشه‌كشه‌یه له ڕێزی خوێندكار بۆ مامۆستا بكه‌ین، نه‌ك له كۆی سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌یی ئێمه‌دا، ده‌بینین كه له زانكۆكانی وڵاتی ئێمه‌دا كه‌لتوورێكی ستانداردی زانكۆیی په‌یڕه‌و ناكرێت. كه‌لتووری ستانداردی زانكۆیی خۆی له چوار بنه‌مادا ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌م: ئازادی توێژینه‌وه و ڕاده‌ربڕین، دووه‌م: ئیداره‌ی شه‌ففاف و ناتوندوتیژ، سێیه‌م: پرۆگرامێكی زیندووی خوێندن و چواره‌م: ئازادیی هاتوچۆ و وانه‌گوتنه‌وه. ئه‌م كه‌لتووره به‌شداریه‌كی سه‌ره‌كی ده‌كات له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و ڕێزی نێوان خوێندكار و مامۆستا، له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامێكی خوێندنه‌وه، كه ڕۆژانه دڵنیایی بداته خوێندكار و له پێكهاته‌ی شوناس و كه‌سایه‌تیدا ڕه‌نگبداته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، زانكۆكانی ئێمه پڕكێشه‌ن، مامۆستای بێبه‌هره تیایاندا زۆرن و كایه‌ی ئه‌كادیمیش به جۆرێك به‌سیاسیی بووه، كه زه‌حمه‌ته زانست ببێته‌وه داینه‌مۆی هه‌ڵسوڕاندنی خوێندكار و مامۆستا. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ڕێزی خوێندكار و مامۆستا له ڕێژه‌ی ئه‌و بڕه زانینه‌وه نایه‌ت كه مامۆستا ده‌یدات به قوتابی، یان له‌و ملكه‌چییه‌ی خوێندكار له‌ئاست مامۆستادا پیشانیده‌دات، به‌ڵكو ڕێزی ئه‌وان ڕێزگرتنه له ئۆرگیناڵییه‌ت و دانسقه‌یی مرۆییانه‌ی خۆیان و یه‌كتر. هه‌ر بۆیه‌شه زۆر جار ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه به‌سه‌رماندا فه‌رزی ده‌كات، له‌گه‌ڵا سرووشتی مرۆییانه‌ی خۆماندا وێكنایه‌ته‌وه و ناكۆكیی له‌ناخماندا دروستده‌كات. من زۆر له‌و قوتابیانه‌م بینیون كه وایان هه‌ستكردووه بێ‌ڕێزییان به مامۆستاكه‌یان كردووه و له‌ناخه‌وه پێی بریندار بوون و ته‌نیا به‌وه خۆیان ڕازیی كردووه، بچن داوای لێبووردنی لێبكه‌ن. زۆریشم مامۆستا دیتوون كه له ئاست په‌رچه‌كرداریاندا به‌رامبه‌ر خوێنكار په‌شیمانبوون و ویستوویانه دڵی قوتابیه‌كه‌یان ئاشتبكه‌نه‌وه.
ئه‌م نمونانه ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌و پانتاییه‌ی كه خوێندكار و مامۆستا پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، پێویستیی به ڕێز و خۆشه‌ویستی به‌رده‌وامی به‌رامبه‌ر هه‌یه. بگره ڕێز و خۆشه‌ویستی نێوان مامۆستا و قوتابی پێشمه‌رج و بنه‌مایه بۆ ڕێگرتن له هه‌رجۆره پاشه‌كشه‌یه‌كی ئه‌و دوو لایه‌نه له ئاست ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و به‌رپرسیارییه‌كدا، كه هه‌ریه‌ك له‌وانه له‌سه‌ر شانیانه. ئێمه ناتوانین له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ست له به‌های ڕێزگرتن له یه‌كتر هه‌ڵبگرین، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ویتره‌وه ڕێزمان لێنه‌گیراوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێڕێزیی به ئه‌ویتر خودی خۆشمان ده‌خاته به‌رده‌م ناكۆكیه‌كی ناخه‌كی، كه له‌گه‌ڵا سرووشت و خووی خۆماندا دژ و ئازاراویه.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه