.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سلاو هاورييان تكايه كى هؤنراوةكانى رةنج سةنكاوى لايه به نوسين به دةنك نا..
زؤر سوباس بؤ هاوكاريتان


له‌سه‌ر هێڵ نییه
فه‌رموو هاورێ گیان ئه‌مه چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی ره‌نج سه‌نگاویه هیوام وایه به‌دڵی به‌رێزتان بێت
به‌شی یه‌که‌م
کۆمه‌ڵێک هۆنراوه‌ی کاک ره‌نج سه‌نگاوی شاعیر
کریسمس
گوڵم چومه سه‌رچناریش
هه‌ستم ئه‌کرد له‌لای خه‌ڵکی .. زۆر روو خۆشتر بوو له پاریش
ئه‌و دره‌خته‌ی له بنیا بووم
هه‌ستم ئه‌کرد پێی سه‌یر بوو من ته‌نیا بووم
هیچم نه‌وت..
به‌جیم هێڵا وه‌ک باڵنده‌یه‌کی بێ به‌خت
له‌و کاته‌دا هه‌ستم پێ ئه‌کرد زۆر شت مابوو فێرم بکه‌ی
وه‌ک زمانی مه‌ل و دره‌خت.
له سه‌رچنار هه‌موو شتێ وه‌ک خۆی مابوو
ته‌نیا ئه‌و ئاوه رۆیشتبوو
که‌تۆ پار له وێنهکهتا
هه‌تا ئه‌ژنۆ پێت تێنا بوو.
پاڵاسیس ئه‌مشه‌و جلێکی ئاڵا و واڵای له‌به‌ربوو
سنه‌وبه‌ری یه‌که‌م گۆشه‌ی باخی گشتیش
وه‌ک پاری تۆ..
کڵاوێکی پۆپهسمینی له‌سه‌رابوو
خۆزگه‌م به پار
که سهطات بوو به دوانزه‌ی شه‌و
ماچێکی جوان و ناسکمان هه‌ستان له خه‌و..
من ئه‌زانم جێی بروا بووم
بڕیار وابوو نه‌یدرکێنم
به‌و ماچه خۆی سوێندت دابووم
به‌ڵام گوڵم
ئه‌گه‌ر بیر بکه‌یته‌وه باش
تۆ پێت ووتم له‌لای خه‌ڵکی مه‌یدرکێنه
پێت نه‌وتم بۆ کامێراش.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
مهم و زین
دوێنێ دره‌نگ چوومه ژوورێ
مامۆستای کوردیمان ویستی لێم ببورێ
به‌ڵام که ویستم دانیشم
لیڤێکسهکهم که‌وته خوارێ له ده‌ستم
مامۆستا که‌وته گومان و
ئیتر هه‌ستی پێ کردم مه‌ستم
هه‌ر خوێنکاره و پهرهیهکیان هه‌ڵگرته‌وه
که لیڤێکسهکهم لێ که‌وت
به‌ڵام نامه تازه‌که‌ی تۆ
به‌ر ده‌ستی مامۆستاکه‌م که‌وت
خۆی ڕانه‌گرت خوێندیه‌وه
که بینی له دێره‌کانا
من وتۆ چه‌نێ بۆیه‌ک ئه‌ژیین
وتی ڕێزمان له‌به‌رن و وانه‌که‌ی کرد به مهم و زین
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
بیره‌وه‌ریی یه‌ک
ئه‌مشه‌و بیرم لێت کرده‌وه
خه‌یاڵێکی زۆر ناسکم
بۆ کۆڵانی بیره‌وه‌ریی یه‌ک برده‌وه
ئه‌و ئێواره‌یه‌م هاته‌وه یاد
که شهڕمانبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
کاممان یه‌کترمان له‌وی تر زیا خۆش ئه‌وێ
تۆ ده‌ستت کرد به گیرفانتاو
ووت من ئه‌م نامه‌یه‌ی تۆم
بۆ خۆم کردووه به هه‌وێ
خۆ ئه‌زانم درۆت نه‌کرد
ئێستاش هه‌ر نامه‌که‌ت لایه
به‌شه‌وانه هه‌تا به‌یان
دهستێکهو هه‌ر له ملتایه
به‌ڵام ئازیز من گره‌وه‌که‌م برده‌وه
خۆ هه‌ر من زیتر شه‌یدات بووم
تۆ هه‌ر به‌ڕاستی له دڵمای
به‌س من به نامه له‌لات بووم
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
جوانترین نامه
هه‌ر که نامه‌ت بۆ ئه‌نوسم
به ئه‌سپایی پێنوسه‌که‌م به‌سه‌ر په‌ره‌که‌دا دینم
دڵی تۆ ئێجگار ناسکهزۆر ئه‌ترسم بیروشێنم
له‌سه‌ر هه‌زاره‌ها په‌ره نوسیومه من تۆم خۆش ئه‌وێ
به‌ڵام ده‌سته نه‌رمه‌کانت، جوانترین په‌ره‌ی نامه بوون
ئێستا ئه‌ڵێم ئه‌و په‌ڕانه خۆزگه هه‌میشه لام ئه‌بوون.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
گریانێک
عه‌یامێکه بیرت ئه‌که‌م
به‌ڵام هه‌رگیز
ناهێڵم هه‌ستی پێ بکه‌ی
من دڵنیام ئێواره‌یه‌ک تۆش پڕ ئه‌بیت له گریانێ
ئاخۆ که‌ی ده‌ستی پێ بکه‌ی !
هه‌رچیم هه‌بوو
مناڵی و ئه‌وین و مه‌ستی
تۆ وونت کرد
خه‌وێکی جوان ئازیز و ده‌زگیرانم بوو
له‌منت کرد
به‌ڵام چی بکه‌م
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆش
هه‌ر له‌لای دڵم ڕوو سوریت
من ئه‌تبوورم، ئه‌گه‌ر تۆ له خۆت ئهبووریت.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
گۆرانیه‌ک
ئه‌ی دڵه شێته دووره‌که‌م
ئه‌مشه‌و گۆرانیه‌کی جوان
تۆی هێناوه بۆ ژووره‌که‌م
ووشه‌کانی زۆر ناسکن
وه‌کو لێوه تهرهکانت
مۆسیقایه‌کی له‌گه‌ڵه
جار جار له ناکاو هه‌ڵئه‌چێ
کوتومت وه‌ک شه‌ره‌کانت
ئێستا فێر بوم هه‌ر ئێواره‌ی
له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌ک ئه‌دوێم
بۆیه تۆمارگه‌کانی شار
یه‌ک به یاکیان بون به هاوڕێم
تۆ دنیای منت کردوه
به گۆرانی و شیعر و به‌سته
ئێستا ته‌نیا تۆ‌و گۆرانی
ژیانی منتان به ده‌سته.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
کاته‌کان
به‌یانیان شیعرێ
عه‌سران خه‌یاڵی
ئێواره گریانێ
نیوه شه‌ویش خه‌وێ
بێ ئه‌وه‌ی له دڵی خۆمه‌وه
رۆژانه سه‌دان جار
ئه‌ڵێم تۆم خۆش ئه‌وێ.
-----------------------------------------------------------
:::::::خه‌وێک::::::::
ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا مردم
بڕوام نه‌بوو به‌و دڵه پر له سۆزه‌وه
خوای میهره‌بان لێم نه‌بورێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چاوت سوێندم خواردووه
ده‌رگای به‌هه‌شتیان داخست و نه‌یانهێڵا بچمه ژوورێ.
ئه‌وانه‌ی که قۆڵیان به‌ستم
باڵایان داپۆشرا بوو به گڕ و ئاگر و ئاسن
بروام نه‌بوو ، دڵێکی عاشق نه‌ناسن
پێم سه‌یر بوو به‌و جوانیه
فریشته‌یه‌کی سه‌ر شانم ده‌ستی کرد به دوو زمانی
هه‌رچیم پێ‌بوو له گیرفانم دهریانهانی
نامه‌یه‌کیان کاتژمێرێ ێش مردنم نووسیبووم بۆت
ناسک بوو ئێجگار ناسک بوو
هێنده‌ی ناسکی دڵی خۆت
که‌سێ نه‌بوو گوێم لێ بگرێ
هه‌تا توانیم هاوارم کرد له تاوانا
چونکه هه‌ر باوه‌ڕم نه‌کرد من نوقم بم له تاوانا
به‌ر له‌وه‌ی ته‌واو بسوتێم ئیتر چاوانم کرده‌وه
ئه‌و نامه‌یه‌ی به دیاریه‌وه خه‌وم لێکه‌وتبوو
له نوێ ده‌ستم پێ کرده‌وه .
له دیوانی شاعیر ره‌نج سه‌نگاوی
-----------------------------------------------------------------
.......ته‌خته ڕه‌ش.......
خۆشه‌ویستم
که له پۆلا دائه‌نیشم
ورد بۆ ته‌خته‌که ئه‌روانم
خێرا مامۆستا پێم ئه‌ڵێ
رۆڵه هه‌سته وه‌ره پێشێ
پێ ئه‌چێ ئه‌ویش بزانێ
شتێ هه‌یه رامئه‌کێشێ
خۆ مامۆستاکه‌م سه‌دان جار
ته‌خته ڕه‌شه‌که‌ی سریه‌وه
که‌چی هه‌ر ناکوژێته‌وه
وا چاوت له‌من بڕیوه
خوێنکاره‌که‌ی ته‌نیشتم
وه‌ک ئه‌وه‌ی بمخوێنێته‌وه
زوو زوو ئه‌کێشێ به دهستماو
دڵی رۆیشتوم دێنێته‌وه
ئه‌م سه‌ری ساڵه بێته‌وه
گوڵم بۆ کارته‌که‌م ناچم
دڵنیام جگه له عه‌شق
له هیچ وانه‌یه‌ک ده‌رناچم .
سه‌رچاوه : دیوانی ره‌نج سه‌نگاوی
------------------------------------------
مه‌هێڵه کاڵ بیته‌وه......
به‌و هاتنه‌ت
تۆ هه‌موو ئارامی منت هه‌ژاندبوو
دار و به‌ردو
گوڵه‌کانی ئه‌و ناوهشت گریانبوو
که هاتبووی
دره‌خته‌کان به چرپه ماچیان کردبووی
جووتێ کورسی چاوه‌روانیش
تێر بۆنی پرچیان کردبووی
ڕازێ له‌وێ چاوه‌روان بوو
دلی پڕ قوڵپی گریان بوو
له‌وێ نه‌بووم تابه سه‌رتا
گریانی ساڵێ بڕژێنم
ئه‌و بۆنه‌ی شه‌وان بۆت ئه‌گری
بهباڵاتیدا بپرژێنم
تۆ نازانی چ ڕازێکی پڕ له تاسه‌ی دڵی منیت
له‌هه‌موو شوێنێ ئه‌تبینم
هه‌رچه‌ند ساڵانێکه لێم ونیت
له‌و ڕۆژه‌وه به دوا نامه‌ت دڵی منت شکاندووه
چاوه‌کانم له ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌تا رواندووه
هه‌رچه‌نده خۆتت گۆڕیوه
چه‌ند جار پرچت داهانیوه
ته‌نانه‌ت فرمێسکه‌کانت
له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌مووم دیوه
ته‌نانه‌ت ئێواره‌یه‌کیان
نازانم بۆ دڵت ته‌نگ بوو
نه‌مزانی بۆ هه‌موو دنیا
له‌به‌رچاوت شه‌وه زه‌نگ بوو
به‌ده‌م کۆڵێ مه‌راقه‌وه
هاتی ده‌رگاکه‌ت کرده‌وه
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌ت
پرچت وشک ئه‌کرده‌وه
که بینیتم دوو دڵۆپ فرمێسکی چاوم
له ئاوێنه‌که‌وه تکا
واتزانی تکه‌ی پرچت بوو
سریت و نه‌چووی به شکا
هه‌ر که ژووره‌که‌ت جێدێڵی
چاوه‌کانم چاوه‌روانن تادێیته‌وه
برینێکی سه‌ر دڵم
رۆژی ده جار ئه‌کولێته‌وه
که شه‌وانی زستان ئه‌نوم
بۆ ئه‌وه‌ی دلم لات نه‌بێ
ده‌سته‌کانی خۆم ئه‌نێرم داتبپۆشن
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ سه‌رمات نه‌بێ
زۆر شه‌وانه واهه‌ست ئه‌که‌م
ترپه‌ی دڵم ئه‌بژێریت
بۆم بنوسه توخوا خۆتی
یاههستهکانت ئه‌نێریت ؟..
هه‌ر کهئهمهوێ بتبینم
هێنده به 7هسرهتهوه دێم
دره‌خته‌کانی ئه‌و ناوه‌ش
ئێستا هه‌موو بوون به هاوڕێم
ته‌نانه‌ت به‌یانیه‌کیان
زۆری نه‌موو بوو بتگه‌مێ
ویستم نامه‌یه‌کی ئاڵی
پڕ له خۆشه‌ویستیت به‌مێ
به‌ڵام دره‌ختێ پێی ووتم
با په‌سیمان نه‌بیته‌وه
تۆ کورێکی پڕ له ره‌نگی

له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌شی دووه‌م
خه‌وێك
ئه‌مشه‌و له‌خه‌ونمدا مردم
بڕوام نه‌بوو به‌و دڵه پڕ لهسۆزه
خوای میهره‌بان لێم نه‌بوورێ
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌چاوت سوێندم خواردووه
كه‌ده‌رگای به‌هه‌شتیان داخست‌و
نه‌یانهێڵا بچمه ژوورێ
ئه‌وانه‌ی كهقۆڵیان به‌ستم
بڕوام نه‌بوو، دڵێكی عاشق نه‌ناسن
پێم سه‌یر بوو به‌و جوانیه
فریشته‌یه‌كی سه‌رشانم ده‌ستی كرد به‌دوو زمانی
هه‌چیم پێ‌بوو له‌گیرفانم دهریانهانی
نامه‌یه‌كیان كاتژمێرێ پێش مردنم نووسیبووم بۆت
ناسك بوو ئێجگار ناسك بوو
هێنده‌ی ناسكی دڵی خۆت
كه‌سێ نه‌بوو گوێم لێبگرێ
هه‌تا توانیم هاوارم كرد له‌تاوانا
چونكه هه‌ر باوه‌ڕم نه‌كرد من نوقم بم له‌تاوانا
به‌ر له‌وه‌ی ته‌واو بسوتێم ئیتر چاوانمكردهوه
ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌دیاریه‌وه شل شل خه‌وم لێكهوتبوو
له‌نوێ ده‌ستم پێ كرده‌وه.
ره‌نج سه‌نگاوی
ئه‌ی دڵه شێته دووره‌كه‌م
ئه‌بێ ئه‌مشه‌و نامه‌یه‌كت بۆبنوسم
پربێ له‌خه‌می ژوره‌كه‌م
به‌لام به‌چی ده‌ست پێ بكه‌م
دڵی پری گلۆپه‌كان
یابهخهمی چاوه‌كانم و دلۆپهكان
وادانیشتوم له‌گه‌ل پێكێ
جاربه‌جارێ لێم ئه‌پرسێ
ئه‌م هه‌موو مه‌راقه بۆكێ؟
ڕه‌نگه ئێستهلێم بپرسی
چۆنبێ پێكهكهت نه‌یزانی؟
بڕوا بكه دڵم نه‌هات
تاڵتری بكه‌م ژیانی
وادووڕۆژهلهگهل گۆرانیه‌ك ئه‌ژیم
سه‌دان جار گوێم لێی گرتووه
وا هه‌ست ئه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی تۆی
له سینه‌یا هه‌لگرتووه
له‌و لاشه‌وه كاتژمێره‌كه‌م ڕێ ئه‌كا
به‌ناچاری كاتژمێرێكی پر له‌حه‌سره‌ت
ده‌ست پێ ئه‌كا
ئینجانه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ش
زۆر زۆر هه‌والت ئه‌پرسێ
ئه‌لێ من لهبیریناكهم
له‌بێ لوتفی من نه‌ترسێ
دیاریه‌كی ناسكیشم بۆت كریوه
له‌ئێواره چه‌ند جارێك
فرمێسكه‌كانیم سریوه
ڕه‌نگه ئێستا لێم بپرسی
خۆ نه‌مدیوه
بۆچی ئه‌گری كه ئه‌و منی نه‌ناسیوه
هه‌ناسه‌كه‌م
ئاخر ئه‌و لهگۆشهیهكا دانیشتوه
گوله‌كانی دوو ئینجانهكهی ته‌نیشتی
وه‌ك په‌پوله
فرمێسكیان لێ ههلنیشتوه
ئه‌و وێنه كانت ئه‌بینێ به ده‌ستمه‌وه
ئه‌و پۆله ماچه‌ش ئه‌بینێ
كه ههلئهفرن
له ناو گولزاری هه‌ستمه‌وه
گولم سلاو
بۆ هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه‌ی دینه سه‌ر ڕێت
بۆ ئه‌و شه‌قامه ناسكه‌ی
یه‌كه‌م جاره له‌گه‌لتا دێت
ئه‌پارێمه‌وه له‌ئاسمان
فڕۆكهكهت توند توند بگرێته باوه‌شی
به ئومێدم ئه‌و ئێواره‌ی كه تۆ ئه‌ڕۆی
خۆش بێ كه‌شی
دڵنیاشم هه‌ر چیهكت بۆ بنوسم
ناگاته‌وه بهچرپهیهك
بێت‌و خۆی بدات به گوێتا
وه‌ك باڵی په‌ڕه سێلكهیهك
بڕوام نه‌بوو ڕۆژێ دادێ
پێویستیم ئه‌بێ به نامه
بۆ ئه‌و كچه‌ی هێنده‌ی به‌هار
بیره‌وه ری سه‌وزی لامه
هه‌فته‌ی پێشوو سلێمانی
چه‌ند شارێكی خان و مان بوو
شۆسته‌كانی له‌به‌ر چاوم چه‌نێ جوان بوو
هه‌ر ئه‌و شاره ئێستا ئه‌لێی پایز ههلیوهراندووه
وا هه‌ست ئه‌كه‌م بروسكه‌یه‌ك
بالای گشت داره‌كانی سووتاندووه
له‌بیرم دێ كهمنال بووم
جارێك مامۆستا پێی ووتین
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕه‌نگه‌كان
په‌ڕه‌ی گوڵن
خۆزگه ئه‌م ووت نا مامۆستا خۆ شی دڵن
سبه‌ی لهڕۆژنامهیهكا
ئه‌م نامه‌یه تۆمار ئه‌كه‌م
باسی ئه‌م ته‌نیاییه‌ی دڵ
بۆ هه‌موو خه‌لكی شار ئه‌كه‌م
بۆ نوسینی ئه‌م نامه‌یه
كه ده‌فته‌ره‌كه‌م كرده‌وه
چاوانی شار وهنهو زی خه‌و ئهیبردنهوه
كه دواین دێرم ته‌واو كرد
شار چاوانی ههڵهانیبوو
بۆیه نوسیم به‌یانیت باش
چونكه لای تۆ به‌یانی بوو
لێم ببوره خۆشه‌ویستم
ئیتر دووری ڕێم پێ نادا
زۆر به‌یانی بگه‌مه لات
قه‌له‌م ڵێوێكم ناردووه
له بریخۆم ماچت بكات
به‌لام گولم تكام وایه
به‌ر له‌وه ی به‌ر لێوت كه‌وێ
وه‌ك وا بهیانیكه هاتم سه‌یری بكه‌و
بڵێ بیرم كردیت شه‌وێ
منیش جێگه‌ی ماچهكهتم
له‌سه‌ر شانم نهسریوه
ئه‌و كراسهم ههلگرتوهو
له‌هه‌مان ڕه‌نگ
دانه‌یه‌كی كه‌م كڕیوه
ره‌نج سه‌نگاوی
دوا نامه‌ت
لهدوانامهت بۆت نوسیوم
ئێستا تۆ له‌ناخما مردویت
بۆ چرکه‌یه‌ک وا هه‌ستناکه‌م به هه‌نسکی گریانه‌وه
ماچت کردوم
ئه‌وه منیش له‌مه‌ودوا ڕۆژانی هه‌ینی
گوڵێکی ئاڵ ئه‌نێرم بۆت
ئه‌بێت بیده‌یت له سنگی خۆت
ئه‌بێت وه‌فای ئه‌وه‌ت هه‌بێت
گۆڕه‌که‌م له دڵتا ماوه
نابێت ڕێی ئه‌وه‌م لێبگریت
گوڵم بۆسه‌ر گۆڕ هێناوه
ڕه‌نج سه‌نگاوی
________________________________________
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ياخوا دةستت خؤش بيتت كاك يادكار كيان زؤؤر ماندووم كرديت سوباس بؤ هاوكاريت هاوريكةم
له‌سه‌ر هێڵ نییه