❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیاننامه‌ی گوتی هێرناندێز .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-10 13:01:47

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ژیاننامه‌ی گوتی هێرناندێز .

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-694ff54f73.jpg
پاش ١٥ ساڵ سه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ فه‌رمی گوتی  گواسترایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی گالاته‌سه‌رای و دواین ڕۆژه‌کانی ژیانی وه‌رزشی خۆی له‌وێ به‌سه‌رده‌بات پێمان باش بوو ژیاننامه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ گه‌وره‌یه‌تان بۆ ئاماده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان باشتر بیناسین.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-db0cf808e0.jpg

ناوی ته‌واوی خۆزێ ماریا گوتیرێز هێرناندیز گوتی یه‌ له‌٣١ی مانگی ده‌ی ساڵی ١٩٧٦ له‌ تۆریخۆن دی ئاردیز له‌ دایکبووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ ٢٠ کم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕێگای سه‌ره‌کی نێوان ( مه‌درید – به‌رشلۆنه‌) و به‌ ئۆتۆمبێل ٢٠ خوله‌کێک له‌ مه‌درید دووره‌ . به‌رزی بالای ١٨٥ سم و کێشی ٧٧ کگم و درێسی ژماره‌ ١٤ ده‌پۆشێت

دیمه‌نێک له‌ تۆریخۆن دی ئاردیز
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-92aac837c3.jpg


……………………………..

ژیانی تایبه‌تی

گوتی  له‌ ٢٢ی شه‌شی ١٩٩٩ له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی ته‌لڤزیۆنی ئه‌رانخا دی بینیتۆ ژیانی هاوسه‌ری پێکهێنا و دوو منداڵیان هه‌یه‌ به‌ ناوه‌کانی زایرا ( له‌ دایکبووی ٢٠٠) و ئایتۆر ( له‌ دایکبووی ٢٠٠٢) .له‌ ساڵی ٢٠٠٩ لێکجیابوونه‌وه‌ به‌ڵام وه‌کو دوو هاوڕێی نزیک له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ماونه‌ته‌وه‌ . هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ فلیمی وه‌رزشی کردووه‌ که‌ یه‌کێکیان به‌ ناوی ڕیال بوو  له‌ ساڵی ٢٠٠٥ و ئه‌وی تریان له‌ دیمه‌نێکی به‌شی دووه‌می فلیمی گۆڵ و به‌ مناڵی جگه‌ له‌ تۆپی پی حه‌زی له‌ خوێندنه‌وه‌ و تێنس بووه‌




ژیانی وه‌رزشی

گوتی له‌ ته‌مه‌نی ٨ ساڵی و له‌ ساڵی ١٩٨٤ په‌یوه‌ندیکردووه‌ به‌ ئه‌کادیمیایی یانه‌ی ریال مه‌دریه‌وه‌ ، سه‌ره‌تا وه‌کو هێرشبه‌ر و دواتر گواسترایه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاست ، یه‌که‌م یاریشی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌که‌می مێره‌نگی له‌ ساڵی ١٩٩٥ بوو به‌رامبه‌ر سیڤییا که‌ ٤-١ بردیانه‌وه‌ و گوتی له‌و وه‌رزه‌ به‌شداری له‌ ٩ یاریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد . دواتر له‌ ساڵی ١٩٩٧ ڕۆلی گوتی گرنگ تر بوو به‌شداری له‌ ١٧ یاری کرد و یه‌که‌مین نازناوه‌کانی له‌گه‌ڵ مێره‌نگی به‌ده‌ستهێنا که‌ ئه‌و وه‌رزه‌ نازناوی لالیگا و جامی سوپه‌ری ئیسپانیایان به‌ده‌ست هێنا و له‌ وه‌رزی دواتریش یارمه‌تی مێره‌نگی دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا , ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و ساڵه‌ به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا کرا بۆ خوار ٢١ ساڵ و جامی ئه‌وروپایان به‌ده‌ست هێنا.

وه‌رزی ١٩٩٩-٢٠٠٠ گوتی به‌ سه‌ره‌تایه‌کی خراپ ده‌ستی پێکرد و جێگای پڕکرایه‌وه‌ به‌ کلارێنس سیدۆرف به‌ڵام دواتر توانی ئاستی خۆی به‌رز بکاته‌وه‌ و ٦ گۆڵ له‌ وه‌رزه‌ تۆماربکات و له‌ وه‌رزی داهاتوو واته‌ ٢٠٠٠-٢٠٠١ باشترین ئاستی پێشکه‌ش کرد  به‌هۆی پێکانی فرناندۆ مۆریناتس گواسترایه‌وه‌ هێڵی هێرشبه‌ر و  ده‌رفه‌تی زیاتر پێدرا ١٤ گۆڵی تۆمارکرد و له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ ٢٧ه‌مین نازناوی لالیگایان به‌ده‌ست هێنا. دوای کڕینی ڕۆناڵدۆ له‌ ساڵی ٢٠٠٢ گوتی گه‌ڕایه‌وه‌ هێڵی ناوه‌ڕاست و ژماره‌ی گۆله‌کانی ڕووی له‌ که‌میکرد و ٨ گۆلی له‌ ٦٣ یاری له‌ ماوه‌ی دوو وه‌رز تۆمارکرد به‌ڵام ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو له‌ دروستکردنی گۆڵ بۆ هاوڕێکانی و جارێکی تر توانیان نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و نازناوی سوپه‌ری ئه‌وروپا و نازناوی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌ده‌ست بهێنن له‌ ساڵی ٢٠٠٣ . دواتر دوای هه‌ڵبژاردنی ڕامۆن کاڵدیرۆن وه‌کو سه‌رۆکی یانه‌که‌ و ده‌نگۆی واژووکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ریکاردۆ کاکا داهاتووی گوتی دیار نه‌بوو وه‌ زۆر نه‌مابوو بگوازرێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌ڵام دواتر گوتی بڕیاری مانه‌وه‌ی دا و کاکا ش له‌ ئیتاڵیا مایه‌وه‌ .

له‌گه‌ڵ وازهێنانی یه‌کجاره‌کی زینه‌دین زیدان ، گوتی خۆی له‌ پێگه‌ی دروستکه‌ری یاریه‌کانی یانه‌که‌ی بینیه‌وه‌ ، پاسه‌  کورت و درێژه‌ که‌م وێنه‌کانی سه‌رنجی هه‌موولایه‌کی ڕاکێشا و له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا وه‌کو یه‌کێک له‌ باشترین یاری دروستکه‌ره‌کانی جیهان ناوبانگی په‌یداکرد به‌ تایبه‌ت کاتێک له‌ ٦ی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٠٧ ته‌نیا  ٣٢ خوله‌ک یاری کرد به‌رامبه‌ر سیڤییا و توانی ٢ گۆڵ بۆ هاوڕێکانی دروست بکات و ٣٠هه‌مین نازناوی لالیگا به‌ده‌ست بهێنن .

له‌ ١٠ی مانگی دووی ساڵی ٢٠٠٨  گوتی یه‌کێک له‌ باشترین یاریه‌کانی ژیانی وه‌رزی به‌رامبه‌ر ڤالۆدۆلید پێشکه‌شکرد کاتیک توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و جوار گۆڵیش دروست بکات له‌ یه‌ک یاریدا  له‌و یاریه‌ی ریال مه‌درید به‌ ٧ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و دواتر له‌ یاری به‌رامبه‌ر نۆمانسیا گوتی گۆڵی ژماره‌ ٥٠٠٠ له‌ مێژووی یانه‌که‌ تۆمارکرد .

له‌ وه‌رزی ٢٠٠٩-٢٠١٠  گوتی به‌ ئاستێکی به‌رزه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی به‌ڵام به‌هۆی پێکان زۆر به‌ که‌می ده‌بینرا و ڕیکاردۆ کاکا جێگره‌وه‌ی بوو ، دواتر له‌ دۆڕانه‌ مێژووییه‌که‌ی یانه‌که‌ به‌رامبه‌ر ریال ئه‌لکۆرکۆن به‌ ئه‌نجامی ٤-٠  دوای کۆتایی هاتنی نیوه‌ی یه‌که‌م  کێشه‌ و ده‌مه‌قاڵێ له‌ نێوان گوتی و ڕاهێنه‌ر مانوێل پلیگرینی سه‌ری هه‌ڵدا و له‌ ئه‌نجامدا گوتی بۆ چه‌ندین یاری له‌ یانه‌که‌ دوورخرایه‌وه‌ به‌ بیانووی پێکان . به‌ڵام ناوبراو دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ و له‌ دواین یاریه‌کانی یانه‌که‌ی به‌ ئاستێکی قه‌شه‌نگ ده‌رکه‌وت و پاسه‌ که‌م وێنه‌کانی له‌ هه‌موو شوێنێکی یاریگا ده‌بینرا هه‌تاوه‌کو  له‌ ٨ی دووی ئه‌مساڵدا دواین یاری خۆی له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌نجامدا له‌و یاریه‌ی جارێکی تر گوتی به‌ ئاستێکی به‌رز ده‌رکه‌وت و یاریه‌که‌یان به‌ ئه‌نجامی ٥-١ برده‌وه‌ له‌ یانه‌ی ریال مایۆرکا.


گوتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌می وڵاته‌که‌ی به‌شداری له‌ ١٤ یاری کردووه‌  به‌ڵام پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌کانی خوار ١٩ ساڵ و خوار ٢١ ساڵ توانویێتی جامی ئه‌وروپا بباته‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-51207e8553.jpg


سه‌روه‌ریه‌کانی گوتی

* خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ١٩٩٧-١٩٩٨ ، ١٩٩٩-٢٠٠٠ ، ٢٠٠١-٢٠٠٢

* جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا : ٢٠٠٢

* جامی جیهانی یانه‌کان : ١٩٩٨ ، ٢٠٠٢

* خولی ئیسپانی : ١٩٩٦-١٩٩٧ ، ٢٠٠٠-٢٠٠١ ، ٢٠٠٢-٢٠٠٣ ، ٢٠٠٦-٢٠٠٧ ، ٢٠٠٧-٢٠٠٨

* سوپه‌ری ئیسپانیا : ١٩٩٧ ، ٢٠٠١ ، ٢٠٠٣ ، ٢٠٠٨


yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net