❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بایەرمیونخ‌و ئەنتەرمیلان لەچاوەڕوانی 6 نازناودان بۆ گەیشتنەوە بە بەرشەلۆنە!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-10 13:06:10

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

بایەرمیونخ‌و ئەنتەرمیلان لەچاوەڕوانی 6 نازناودان بۆ گەیشتنەوە بە بەرشەلۆنە!

بایەرمیونخ‌و ئەنتەرمیلان لەچاوەڕوانی 6 نازناودان بۆ گەیشتنەوە بە بەرشەلۆنە!
كاتێك لەوەرزی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە توانی 6 نازناو بەدەست بهێنێت‌و سەرجەم نازناوەكان كۆبكاتەوە، هەموولایەكی هێنایە گۆ‌و قسەیان لەسەر ئەو یانەیە كردو بەشتێكی موستەحیل ناویان دەبرد، چونكە كۆكردنەوەی ئەو هەموو نازنازە لەوەرزێكدا باوەڕ نەكراو بوو، بەلام نزیكە لەوەرزی ئەمساڵ دوو یانە ئەو كارە بكەن‌و ئەو مێژووە سەروەریە دووبارە بكەنەوە.
ئەو دوو یانەیەش ئەنتەرمیلان لەئیتالیا‌و بایەرمیونخ لەئەڵمانیان.

ئەگەر باس لەو دوو یانەیە بكەین دەبینین سەرەتای هەردوو یانە بەباشی نەبوو، یانەی بایەرمیونخ كاتێك لەسەرەتای وەرزەوە ڤانگال رابەرایەتی كردو بووە راهێنەر چەندین پلە لەخولی ناوخۆوە لەدواوە بوو، هەرئەمەش وایكرد هەفتە لەدوای هەفتە دیاری دەكرا بۆ لابردنی‌و هەرجارە‌و یاریەك دەكرایە پێوانە بۆ مانەوی لەیانەكەدا، بەڵام ئەم بەئارامی لەگەڵا سەرجەم گومانە خراپەكاندا هەڵی كردو مایەوەو كۆڵی نەدا تاوەكو سەرەنجامەكەی بەبەدەستهێنانی خولی ئەڵمانی كۆتایی هات.
ڤانگال لەچاوەڕوانی دوو نازناوی نزیك‌و سیانی دووردا
لویس ڤانگالی هۆڵەندی توانی بایەرمیونخ بەیەكەم نازناو شاد بكات ئەویش خولی بۆندسلیگای ئەڵمانیە، ئەم راهێنەرە خاوەنی كەسایەتیەكی تایبەتە‌و هەركاتێكیش ویستی یانەكە بەجێدێڵێت بەتایبەتی ئەگەر زانی لەگەڵا بیروبۆچۆنەكانیدا ناگونجێت، ڤانگال سەرەتا بەهۆی پێكرانی ئەستێرەكانیەوە دەیناڵاند بەتایبەتی جوتەی هێڵی ناوەند كە بریتی بوون لە رۆبن‌و رێبێری، بەڵام بەهۆی زیرەكیەوە توانی جێگەی ئەو دوانە پڕ بكاتەوە‌و درێژە
بەسەركەوتنەكانی بدات، بایەر میونخ لەماوەیەكی نزیكدا هەردوو جامی ئەڵمانیا بەرامبەر شتوتگارت‌و خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر ئەنتەر چاوەڕوانی دەكات، رەنگە یاری یەكەمی كەمێك ئاسانتر بێت لەوەی دووەم، چونكە ئەوەی دووەم هەمان ئومیدی بایەرمیونخی هەیە، لەبەر ئەوە یاری دووەمی یاریەكی گرنگ‌و مێژوویی دەبێـت،هەرئەم یانەیە ئەگەر خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەست هێنا ئەوا شەڕی سیانی دیكە دەكات(جامی سوپەری
ئەوروپی‌و مۆندیالی یانەكان) جامی سێهەمیش جامی سوپەری ئەڵمانیە كە بەهۆی بەدەستهێنانی خولی ئەڵمانیەوە ئەنجامی دەدات.

ئەنتەرمیلان داخی چەندین ساڵەی دەرێژێت!
یانەی ئەنتەرمیلان لەرۆژی چوارشەممەی رابردوو توانی جەماوەرەكەی دڵخۆش بكات‌و یەكەمین نازناو لەكۆی ئەو شەش نازناوەی چاوەرێی دەكات بەدەست بهێنێت ئەویش جامی ئیتالی بوو
بەسەر یانەی رۆما، ئێستاش لەگەل هەمان یانە لەململانێدایە بۆ بردنی خولی سكۆدیتۆی ئیتالی، بەڵام چانسی زیاتری هەیە، چونكە بەدوو خاڵ لەپێشەوەیەو یاریەكانیشی ئاسانن، ئەگەر خولی ئیتالیشی بەدەست هێنا بێكومان دەچێتە كێبڕكێی لەگەڵا رۆمای دووەمی جامی ئیتالی بۆ بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیتالی. ئەنتەرمیلان بۆماوەیەكی دوورودرێژە نەیتوانیوە بگاتە یاری كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكان، بۆیە مۆرینۆ دەیەوێت لەمجارەدا سیناریۆی وەرزی رابردووی گواردیۆلا دووبارە بكاتەوەو شەش نازناو بەدەست بهێنێت، كلیلی ئەو
شەش نازناوە بەدەست هێنانی خولی یانەپاڵەوانەكانە، بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەوكارەشی پشت بەو بەرگریە بەهێزە دەبەستێت كە لەوەرزی ئەمساڵ یارمەتی یانەكەیانداوە بۆ ئەو سەركەوتنانە، بەتایبەتی لەپێش كۆتایی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە‌و نەیانهێشت میسی‌و ئیبراهیمۆڤیچ‌و چاڤی‌و……هتد تێكی بشكێنن.
ئەنتەرو بایەر سەرەتایەكی خراپ، كۆتاییەكی سەركەوتوو
هەردوو یانەی ئەنتەرمیلان‌و بایەرمیونخ لەقۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەزەحمەت گەیشتە قۆناغی 16، چونكە یانەی بایەرمیونخ لەجەولەی كۆتایی یەكلایی كردەوەو سەركەوت، ئەویش بەو بردنەوە مێژویەی كەبەسەر یانەی یۆڤانتۆسدا بەدەستی هێناو بەئەنجامی (4-1) لێی بردەوە هەرچەندە یاریەكەش لەسەر یاریگای یۆڤی ئەنجام درا، بەلام قۆناغەكانی تری بەئاسانی بڕی‌و گەیشتە كۆتایی.

یانەی ئەنتەرمیلانیش هەمان سیناریۆی بایەری هەبوو، ئەم یانەیە لەكۆمەڵەیەكدا یاری دەكرد كە بەرشەلۆنەی لەخۆ گرتبوو، تاوەكو كۆتا جەولەی قۆناغی یەكەم نەیتوانی سەركەتنی یەكلایی بكاتەوە، كەچی قۆناغەكانی تری بەئاسانی بری، بەتایبەتی پێش كۆتایی بەرامبەر بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو.
yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net