❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆپاراستن له‌قه‌ڵه‌وىله‌زستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-28 18:40:17

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

خۆپاراستن له‌قه‌ڵه‌وىله‌زستان

خۆپاراستن له‌ قه‌ڵه‌ویى له‌ وه‌رزى زستاندا:

http://www.zankomedia.com/uploads/durkawtnawa_la_kalawy.gif

له‌ هه‌موو وه‌رزێكى زستاندا چه‌ند كڵۆیه‌ك چه‌وریى له‌ ناوچه‌ى سك و سمتدا كۆده‌بێته‌وه‌، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه ڕِێته‌وه‌ بۆ زیاتر خواردن له‌م وه‌رزه‌دا، له‌گه‌ڵ جووڵه‌ى كه‌م.
بۆ ئه‌وه‌ى به‌درێژایى رِۆژانى سه‌رما له‌ ته‌ممه‌ڵى و خه‌واڵویى دووربیت لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگارییه‌كت پێشكه‌شده‌كرێت:

1-هه‌موورِۆژێك چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ یه‌ك جار له‌ هه‌واى پاكدا:هه‌موورِۆژێك بارى كه‌ش وهه‌وا هه‌رچۆنێك بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ نیوكاتژمێر بچۆره‌ به‌ر هه‌واى پاك، رِێگاكردن له‌هه‌واى پاكدا واتلێده‌كات كه‌ ئاره‌زووت باش بێت و ئۆكسجینى خاوێنیش سودێكى زۆرى بۆ له‌شت هه‌یه‌.
2-به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ هه‌موو رِۆژێك بۆماوه‌ى نیوكاتژمێر بجووڵێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى چالاكبوونى سورِى خوێن و واده‌كات كه‌ ماسولكه‌كانت خاوببنه‌وه‌ و ده‌بێته‌هۆى سووتاندنى گه‌رمۆكه‌كان.
3-چێژوه‌رگرتن له‌گۆڕِینى گه‌رماوى گه‌رم بۆسارد:ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى به‌هێزبوونى ئه‌ندامى به‌رگریى و هاندانى سوڕى خوێن، له‌ هه‌مان كاتدا گه‌رماوكردن گرژبونى ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
4-خه‌وى ته‌واو:بۆ ماوه‌یه‌كى ته‌واو بخه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ش له‌وه‌رزى زستاندا -هاوكات له‌گه‌ڵ جووڵه‌دا- پێویستى به‌حه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌.
5-ئاره‌زووت له‌خواردنى شیرینى كه‌م بكه‌ره‌وه‌:ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌ستدایه‌ شیرینى مه‌خۆ، كاتێ چه‌ند شتێكى خۆش ده‌دۆزیته‌وه‌ كه‌ شایه‌نى خواردنن له‌وكاته‌دا، به‌له‌زه‌تترینیان هه‌ڵبژێره‌ و چێژی لێوه‌رگره‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌رزه‌نشتى ویژدانت بكه‌یت. مه‌به‌ست له‌مه‌ به‌ربه‌ستكردنى حه‌زى شیرینیى خواردنته‌ به‌ ته‌نها پارچه‌یه‌كى بچووك.
6-زیاتر به‌كارهێنانى ئاڵه‌ت و به‌هارات:ئاڵه‌َت و به‌هارات وه‌ك دارچینیى و زافه‌ران و بیبه‌ر واتلێده‌كات هه‌ست به‌ چێژوه‌رگرتن بكه‌یت به‌بێ زیادبوونى كێشت له‌وه‌رزى زستاندا، زیادكردنى به‌هارات بۆ ژه‌مه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى زیاتر واده‌كات نانخواردنه‌كه‌ به‌له‌زه‌تتر وخۆشتر بێت.
7-میوه‌ خواردن له‌برى كێك وشیرینیى:له‌ وه‌رزى زستاندا چێژ له‌ خواردنى میوه‌ وه‌ربگره‌، كیوىو ئه‌نه‌ناس و پرته‌قاڵ پرِن له‌ ڤیتامین و خواردنیان خۆشه‌، له‌ هه‌مانكاتدا كۆئه‌ندامى به‌رگریى به‌هێزده‌كه‌ن.
8-رِێژه‌یه‌كى باش له‌ڤیتامین( دى) وه‌ربگره‌:ماسى زۆربخۆ!! ماسیى سه‌لمۆن و پانكه‌ و جۆره‌كانى تریش سێ جۆر ترشى رۆنیى تێدایه‌ و ڤیتامین (دى) به‌ له‌ش ده‌دات.
9-چێژوه‌رگرتن له‌ هه‌ر شتێَ له‌بریى خواردن و سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن:
خۆت به‌شتێكه‌وه‌ خه‌ریكبكه‌ و چێژى لێوه‌ربگره‌ كه‌ په‌یوه‌ندیى نه‌بێت به‌ سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن یان نانخواردنه‌وه‌، بۆنموونه‌ بچۆره‌ ناو ئاوى گه‌رمى بانیۆوه‌ و چه‌ند مۆمێك له‌ چوارده‌ورت داگیرسێنه‌، ئه‌مه‌ش واتلێده‌كات كه‌ هه‌ست به‌ چێژوه‌رگرتن بكه‌یت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net