.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









وردمیلۆدی ـ ڕۆتانا ـ وەشاندنی /
هەولێر 11 ئایار/مایۆ(کوردمیلۆدی) ـ دوای ماندوو بونێکی زۆر و بەردەوامی خزمەت، نەوەستان لەگەڵ بوونی ئەو هەموو ڕەخنە ڕوخێنەرە، “دەشنێ موڕاد” بە سەرپەرشتی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” قۆناغێکی نوێ و ستێپێکی تازەی خستە نێو بواری گۆرانی گوتن بۆ هونەرمەندانی کورد و بۆ یەکەم کلیپی گۆرانی بێژێکی کورد لە گەورە کەناڵێکی وەکو ڕۆتانا هاتە پیشاندان .
“دەرباز یونس” بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کاره هونهریهکانی “دەشنێ موڕاد” و ئاوازدانەر “هەڵکەوت زاهیر” لە ڕێی (کوردمیلۆدی) ڕایگەیاند “مایەی خۆشبەختی و شانازی هەموو کوردێکی کە بۆ یەکەم جار گۆرانی کچە کوردێک لە کەناڵێکی وەکو ڕۆتانا بێتە پیشاندان”
وەشاندنی کلیپی “شیکە واوا” لە لایەن کۆمپانیای ڕۆتانا دوای ئەو گرێبەستە دێ کە دەشنێ موڕاد بە سەرپەرشتی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ هەمان کۆپمانیای واژوو کرد و نیشاندنی کلیپەکانی “دەشنێ موڕاد” لە ڕۆتانا بەردەوامی دەبێت .
دەشنێ موڕاد کە پێکەنین و دڵخۆشی دایگرتبوو، هەستی دەکرد هەنگاوێکی تازەی ناوە و مێژووی تۆمارکردووە بە (کوردمیلۆدی) گوت “ئەمڕۆ یەکێکە لە ڕۆژە زۆر خۆشەکانم، ئێمە زۆر ماندوو بووین، هەموومان وەک ستافێک و وەک خێزانێک کارمان کرد و قسەی خەڵک و ڕەخنە ڕوخێنەرەکانمان وەلانا، تەنیا بیرمان لای خزمەتکردن بوو ئەوەتا ئێستا ئەنجامەکەی بینرا و توانیم وەک یەکەم گۆرانیبێژی کورد گۆرانیەکەم لە کەناڵی “ڕۆتانا” نیشان بدرێت .
لای خۆیەوە “هەڵکەوت زاهیر”ـیش بە (کوردمیلۆدی) گوت “ئێمە بەردەوام سەپرایزمان هەیە بۆ خەڵک، ئەمە یەکێکی بوو لە سەپرایزەکانمان، دەشنێ هەنگاو هەنگاو بەرەو بە جیهانی بوون دەچێت، من شتی زیاتر و گەورەتر لە دەشنێ دەبینم .
هەژێی گوتنێیە، گۆرانیەکەی دەشنێ بە ناوی “شیکە واوا” لە ئاوازی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” و تێکستەکەی “حەمە سەعید ئیبراهیم”ـە، بە زمانی عەرەبی وتراوە و لە لایەن گەورە دەرهێنەری جیهانی عەرەبی “فادی حداد” لە وڵاتی لوبنان لوکەیشنی هاتۆتە وێنەگرتن، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە مێژوو گۆرانیبێژانی کوردستان کاتژمێر 15:25 بە کاتی هەولێر لە کەناڵی ڕۆتانا هاتە پیشاندان .
(کوردمیلۆدی)
بۆ زانیاری زیاتر سهردانی ئهم لینکه بکهن
دانانی هیچ لینکێکی کوردی ڕێپێدراو نیه تینا
لهسهر هێڵ نییه






ده ست خؤش

لهسهر هێڵ نییه