❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بانگه‌وازێك بۆ دانیشتووانی زه‌وی؛ به‌ره‌و مه‌ریخ بڕۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-12 15:44:33

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

بانگه‌وازێك بۆ دانیشتووانی زه‌وی؛ به‌ره‌و مه‌ریخ بڕۆن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b94c2a6c2a.jpg

زانایه‌كی رووسی رایگه‌یاندووه‌ زه‌وی له‌ مه‌ترسی دایه‌ و داوایكرد دانیشتوانی گۆی زه‌وی به‌ره‌و مه‌ریخ
كۆچ بكه‌ن.



به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (فریمیا نۆفۆسیته‌)، زانای رووسی (یوری كوباریف) گوتوویه‌تی: گۆی زه‌وی له‌ لایه‌ن هه‌ساره‌كانی دیكه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌ و كه‌س نازانێت دوای 100 ساڵی دیكه‌ یا زیاتر چی روو ده‌دات، بۆیه‌ پێویسته‌ دانیشتووانی گۆی زه‌وی به‌ره‌و مه‌ریخ كۆچ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای دانانی بنكه‌ی بۆشاییگه‌ری له‌سه‌ر مانگ و هه‌ساره‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.



ئه‌و زانا رووسیه‌ گووتیشی: هیچ وڵاتێك تا ئێستا نه‌یتوانیووه‌، بزوێنه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دابهێنێت، ته‌نیا رووسیا نه‌بێت كه‌ به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی ئه‌و بزوێنه‌ره‌ی داناوه‌.



كوباریف له‌باره‌ی ئه‌و بزوێنه‌ره‌ گوتوویه‌تی: ئه‌و بزوێنه‌ره‌ خێراكه‌ره‌وه‌یه‌كی موگناتیسی پلازمایی دینامیكییه‌ كه‌ ده‌كرێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌ بۆشاییگه‌رییه‌كان كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت.

زانا رووسیاییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ داهێنانه‌كه‌یان بۆ پێوێستی به‌ هه‌ندێ پێشخستن هه‌یه‌ و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی داهێنانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

كوباریف له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتویه‌تی: زانا رووسییه‌كان توانیویانه‌ ئه‌و بزوێنه‌ره‌ دروست بكه‌ن كه‌ كه‌شتی ئاسمانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ مه‌ریخ و ته‌نانه‌ت هه‌ساره‌ دووره‌كانیش و بۆ به‌كارخستنی پێویستیمان به‌ بڕیارێكی سیاسی و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌یه‌.



له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكا (ناسا) له‌ شوباتی رابردوو، بوونی هه‌ر جۆره‌ پڕۆگرامێك كه‌ كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كان به‌ره‌و مه‌ریخ و مانگ ببات، ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.



له‌ كاتێكدا سه‌رۆكی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری رووسیا (ئاناتۆلی بیرمینۆف) رایگه‌یاندبوو، پڕۆگرامی بۆشاییگه‌ری رووسیا هیچ جۆره‌ گه‌شتێكی ئاسمانی به‌ره‌و مه‌ریخ له‌ خۆ ناگرێت.

كۆربایف دووپاتی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا و رووسیا پڕۆگرامی كاركردن له‌و بواره‌یان به‌ ته‌واوی رانه‌گرتووه‌، به‌ڵام تا ئه‌و بزوێنه‌رێكی شیاو بۆ گه‌یاندنی كه‌شتی بۆشاییگه‌ری بو مه‌ریخ پڕۆگرامه‌كه‌یان وه‌ستاندووه‌.

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net