❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ تاهیر تۆفیق.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-13 11:47:21

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

ژیانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ تاهیر تۆفیق.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-60e83eef08.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ecfb1fa7f2.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1de87be749.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-507b50fe77.gif





کورته‌ێک له‌ ژیانی هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق : ناوی تاهیر تۆفیق ئه‌و ڕه‌حمان حه‌مه‌د شێخانییه‌. به‌ گوته‌ی خۆی له‌ ساڵی ( 1922 ) "ساڵی ته‌یاران" له‌ گه‌ڕه‌کی به‌فری قه‌ندیی شاری کۆیه‌" شاری شیعر و ئاواز و گۆران ڕه‌سه‌نی کوردی" له‌ دایک بووه‌. ساڵی ( 1929 ) له‌ سوخته‌خانه‌ی" مه‌لای ڕه‌ش" فێری ته‌جویدی قورئان و گوڵستان و بوستان بووه‌ و تاکو پۆلی سێیه‌می ناواندیی خوێندووه‌. هه‌ر له‌ مدداڵێیه‌وه‌ هه‌ستی هونه‌رمه‌ندانی له‌ ده‌رووندا بووه‌ و خولیای گۆرانی گوتنی بووه‌. سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاری هونه‌ری بۆ ساڵی ( 1932 ) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کاتێک له‌ پۆلی دووه‌م و سێهه‌می سه‌ره‌تاییدا بوو‌ه‌ و وه‌ک ده‌نگ خۆشێک له‌ تیپی سروود و گۆرانی قوتابخانه‌ی کۆیدا به‌شداری کردووه‌ هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین کۆڕی مه‌ولوود و ئاهانگ و دانیشتنی تایبه‌تیدا ئه‌و هۆنراوه‌ به‌ندئامێزانه‌ی به‌شێوه‌ی گۆرانی گوتووه‌ که‌ له‌و سه‌رده‌مانه‌دا وله‌لایان گۆرانی بێژانی ئه‌و‌کاته‌ی کۆیه‌ وه‌ک : سێوه‌ مه‌لا ئه‌سعه‌د . حه‌مه‌دی حه‌مه‌ مه‌لاوه‌ . گۆتراون له‌ کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ( 1945 ) به‌ هۆی خزمێکی خۆیه‌وه‌ خوالێخۆشبوو صه‌مه‌دی حاجی موحه‌مه‌دی به‌ننا" بۆ ئێستگه‌ی ڕادیۆی به‌غدا به‌شی کوردی ده‌چێت و یه‌که‌م گۆرانی که‌ له‌و ئێستگه‌یه‌دا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ مه‌قامی حیجاز نیوه‌شه‌و" له‌گۆرێ له‌ سۆره‌ گۆرێ : و به‌سته‌ی کراس زه‌ردێ" بوون که‌ هه‌ردووکیان هۆنراوه‌ی فۆلکلۆرین: هه‌روه‌ها به‌رداوام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێستگه‌یدا هبووه‌ له‌ ساڵێ ( 1956 ) بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک داده‌مه‌زرێت به‌ڵام دوای ساڵێک کاره‌ فه‌رمییه‌که‌ی بۆ به‌غدا " وه‌زاره‌تی ناوخۆ " ده‌گوازرێته‌وه‌ ؛ له‌م کاته‌دا دیسان هاتوچۆی ئێستگه‌ ده‌کاته‌وه‌ و کۆمه‌ڵێک مه‌قام و سروودی کوردی و به‌سته‌ی فۆلکلۆری تۆمار ده‌کات. بۆ دواجار له‌ ساڵی ( 1960 ) داوای گواستنه‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێر ده‌کات و به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاری له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستاندا ئاهه‌نگی گۆرانی سازکردووه‌ و چه‌ندین چاریش به‌سه‌ردان بۆ شاری کۆیه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌ند تیپێکی مۆسیقادا : باواجی و مه‌وله‌وی" به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک : قادر دیلان و نه‌جاتی عه‌بده‌ و ویلیم یۆحننا . ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌ . جگه‌ له‌مانه‌ش ، کۆمه‌ڵێک کتێبی له‌سه‌ر گۆرانی کوردی به‌گشتی و گۆرانییه‌کانی خۆی به‌تایبه‌تی ، به‌ چاپ گیاندوون ، وه‌ک: چه‌پکه‌ گوڵ ، ئاوازی به‌سۆز، گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ ، گۆرانی و ژیان و گوڵی سه‌ربه‌ستی، مامۆستا تاهیر به‌هۆی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت له‌ 20.ی تشرینی یه‌که‌م ساڵی ( 1987 ) وه‌ک جه‌سته‌ ماڵ ئاوایی ده‌کات و له‌ زێده‌ی خۆی به‌ خاک ده‌سپێردرێت به‌ڵام ده‌نگه‌ به‌ سۆز و ڕيسه‌نه‌کی بۆ هه‌میشه‌ له‌ ئاسمانی هونه‌ری کوردیدا وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگدار ده‌دره‌وشێته‌وه‌ .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rawezh_11 (2010-05-13 12:00:34)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net