.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






(سبه‌ی)
به‌شداربوانی راپرسیه‌كی رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی ڤیكتۆرڤاڵدێسی گۆڵچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به شیاو نازانن و به‌شداریپێكردنی ئه‌و گۆڵچیه كه‌ته‌لۆنیه له مۆندیالدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی زانینی رای جه‌ماوه‌ری شاری مه‌درید سه‌باره‌ت به دیاری كردنی لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ به‌شداربون له دوا یاریه‌كانی جامی جیهانیدا،رۆژنامه‌ی (ئاس)ی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی راپرسیه‌كی له‌سه‌ر هه‌ر 30 یاریزانه‌كه‌ی پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی سازكرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه‌یدا بڵاوكرده‌وه.
به پێ ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیه له 47% جه‌ماوه‌ری شاری مه‌درید (ڤیكتۆر ڤاڵدێس) به شیاو نازانن و پێیان باش نیه كه ئه‌و گۆڵچیه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له مۆندیالدا به‌شداریبكات،له به‌رامبه‌ریشدا ته‌نها له 2% به‌شداربوانی راپرسیه‌كه له‌گه‌ڵ به‌شدارنه‌بونی (كاسیاس) دانبون.
هه‌ر له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسیه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان (داڤید سیلڤا،داڤید ڤیا،چاڤی هێرناندز،سیسك فابریگاس) زۆرترین ره‌زامه‌ندی هانده‌رانیان به‌ده‌سهێناوه‌و ته‌نها له 1% ی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ به‌شداربونی ئه‌و یاریزانانه‌دا نیه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه