.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















شێخ له‌تیفى حه‌فید
شێخ له تی‌ف کورى سه‌رکرده‌ى به‌ناوبانگى کورد شێخ مه‌حمودى نه‌مرو کورى شێخ سه‌عید کورى کاک ئه‌حمه‌دى کورى شێخ مارفى نۆدێیه که‌یه‌کێک بووه له زانا به‌ناوبانگه‌کانى ئایینى له کوردستان
شێخ له‌تیف له سالى ١٩١٧ز له شارى سلێمانى له بنه‌ماله‌یه‌کى کورد په‌روه‌رو دین دار و ئه‌ده‌ب دۆست له دایک بووه له سه‌رده‌مێکى پر کاره‌سات و ته‌قینه‌وه‌ى مێژوویى دا چاوى به ژیان هه‌لێناوه
خودا لێ‌خۆش بىَ (ئه‌حمه‌د ته‌قى ) دهلىَ (( ئه‌م خێزانه خانهدانهى شێخ مه‌حمود پتر له ١٥٠ سال له کوردستاندا ناوبانگیان بلاوهو جێگایه‌کى تایبه‌تیان هه‌یه هه‌موو کوردستان و به‌تایبه‌تى له لادێکگاندا به چاوى رێز‌و پیرۆزه‌وه ته‌ماشاى هه‌موو وهچهیهکانى شێخ مارفیان کردووه )) .
ناوبراو به‌م شێوه‌یه له سه‌ر بنه‌ماله‌که زیاتر قسه‌ده‌کات و دهلىَ ((نه‌وه‌کانى شێخ مارف نه‌ک هه‌ر له‌ناو کوردستاندا به‌لکو له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانى عوسمانیش به‌راده‌یه‌کى زۆر رێزیان لێدهگیران , ))
شێخ له تی‌ف هێشتا ههرمندال بوو , ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشتبووه سێ سالان دواى به دیل گیرانى شێخ مه‌حمودى قاره‌مان به خاو‌و خێزانه‌وه روویان کرده نیشتمانى ژوور‌و واتا باکورى رۆژهه‌لات لاى سمکۆ (ئیسماعیل ئاغاى شکاک) شێخ له‌تیف له هتهمهنى سیانزه سالى دابوو له سالى ١٩٣٠ به شدارى خه‌باتى شۆرشى چ هکدارانهى کوردى کردووه له سالى ١٩٤٢ له لایه‌ن حکومه‌تى کۆنهویستى پاشایه‌تى پهلاماردراوهو به‌لام ده‌ستگیر نه‌کراوه‌و خۆى گه‌یاندۆته کوردستان ئێران .دواى سالێک گه‌راوه‌ته‌وه.
هه‌ست و نه‌ستێکى پر سۆز‌و بێگه‌ردى هه‌بووه به‌رامبه‌ر به کوردستان کوردایه‌تى سه‌رده‌مانێک بیروباوه‌رى کوردایه‌تى بلاودهکردهوهو ئه‌مه کارێکى گه‌وره‌ى کرده سه‌ر مشت و مالکردنى ژیانى سیاسى که بچێته ناو بناوانى ژیانى کۆمه‌ڵى ره‌ش و رووت و هه‌ژاران .
ته‌مه‌نى بست سالان بوو پارتێکى رامیارى دامه‌زراند به‌ناوى (کۆمه‌ڵى برایه‌تى ) یه‌وه که هه‌موو توانایه‌کیان بۆ رزگارى گه‌ل ته‌رخان کردبوو دژى هه‌موو جۆره جهوسانهوهیهک وه له‌کاتى دامه‌زراندنى سالى ١٩٤٦ به جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى پارتى هه‌لبژێردرا به هه‌موو توانایه‌که‌وه له دروست کردنى کۆمارى جوانهمهرگى مه‌هاباد به‌شدارى کردووه .
ده‌ربه‌ده‌رى و ئاواره‌یى و دووره ولاتى زۆر بینیوه چه‌ندین جار له لایه‌ن دوژمنانه‌وه گیراوه‌و خراوه‌ته به‌ندیخانه له شارى به‌صرا تاکو سهرههلدانى شۆرشى ١٤ تهموزر سالى ١٩٥٨ مکاوهتهوه له به‌ندیخانه . شێخح له تی‌ف جگه له‌وه‌ى که سه‌رکرده‌یه‌کى لێهاتوو بووه له ههمانى کاتدا شاعیرێکى پایه به‌رزیش بووه چه‌ندان شیعرى بۆ ولات و هه‌ژاران و چوساوان نوسیووه ئه‌م نمونه شیعره‌ى خواره‌وه یه‌که‌که له شیعره‌کانى کاتى له به‌ندیخانه‌ى بصرا بووه نوسیوویوتى
که دهلىَ
( رۆژ له‌به‌ر فرمێسکى چاوو شه‌و له به‌ر نالاَنى دڵ
ئێشى چه‌ند زۆره برین و داخى خهمخوارانى دڵ
وا پلوسکى به‌ستووه فرمێسک و خوێناوى جگه‌ر
سه‌یره ئارایش ئه‌که‌ن به‌و خوێنه خوێنخوارانى دڵ )
هه‌میشه خه‌م هاورىَ و ئهنیسى بووه ئه‌و کاره‌سات و کمردارانهى که له ژیانى رۆژانه‌ى ئه‌دى کارى کردۆته دیوى ناوه‌وه‌ى دڵ و ده‌روونى شیعرى سکالاَ باشترین نموونه‌یه بۆ ئه‌م لایه‌نه
هه‌میشه لانه شێواو‌و دڵ شکاوم
ببینه ئه‌شکى حه‌سره‌ت دێت له چاوم
هه‌ناسه‌ى ئاگرێکى توێى ده‌روونم
نیشانه بۆ دڵ و جه‌رگى سووتاوم
به‌رو خۆشیم نه‌که‌ى بروا عه‌زیزم
وه‌ره سه‌یرى ده‌روونى پر زووخاوم
شێخ له تی‌ف به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه دابه‌ش ده‌کرێت
١- نیشتان په‌روه‌رى
٢- کۆمهلایتى
٣- دڵدارى
٤- کۆمیدى و گالتهو گه‌پ و بابه‌تى پێکه‌نیناوى
خوالێخۆشبوو شێخ له‌تیف له ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى ١٢ ى مایسى ١٩٧٢ له نه‌خۆشخانه‌ى (الراهبات) له به‌غدا له ته‌مه‌نى ٥٥ سالى دا کۆچى دوایى کردووه ته‌رمه‌که‌ى براوه‌ته سلێمانى و له لایه‌ن خه‌لکى ئه‌و شاره‌وه به خاک سپێردراوه .
ئاماده‌کردنی // سیروان
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه