❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نزم بوونه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ مردنی‌ ژنان له‌ته‌واوی‌ جیهان به‌دی‌ ده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ سكپڕی‌ و مناڵبووندا .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-22 07:57:21

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

نزم بوونه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ مردنی‌ ژنان له‌ته‌واوی‌ جیهان به‌دی‌ ده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ سكپڕی‌ و مناڵبووندا .

نزم بوونه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ مردنی‌ ژنان له‌ته‌واوی‌ جیهان به‌دی‌ ده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ سكپڕی‌ و مناڵبووندا .

وه‌رگێڕانی : مريم عبدالطيف

5/19/2010 4:47:35 PM
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ بلاَوكراوه‌ی‌ لانستی‌ پزیشكی‌ به‌ریتانی‌ بلاَوی‌ كرده‌وه‌ ، كه‌ نزم بوونه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ مردنی‌ ژنان له‌ته‌واوی‌ جیهان به‌دی‌ ده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ سكپڕی‌ و مناڵبووندا .
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت مردنه‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ سێیه‌ك كه‌م بۆته‌وه‌ به‌به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ ڕێژه‌كانی‌ ساڵی‌ 1980 ، وه‌ له‌و وولاَتانه‌ش كه‌ به‌باشترین ڕێژه‌ مردنی‌ ئافره‌تان دابه‌زیوه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وولاَتانی‌ چین و میسر و ئیكوادۆر و پۆلیڤیا ، به‌لاَم له‌هه‌ندێ‌ وولاَت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زیادی‌ كردووه‌ وه‌ك وولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا.
جین دریبه‌ر په‌یامنیری‌ ته‌ندروستی‌ له‌ بی بی سی‌ ده‌ڵێت هه‌زاران ئافره‌ت له‌ ته‌واوی‌ جیهان به‌هۆی‌ سكپڕی‌ و له‌دایكبوونه‌وه‌ سالاَن ده‌مرن ، گه‌وره‌ی‌ وولاَتانی‌ جیهان ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر گرنگی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ژمارانه‌ تاوه‌كو ساڵی‌ 2015 ، له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئامانجه‌ گه‌شه‌پێده‌ره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان .
وه‌ له‌وانه‌شه‌ ئه‌و پپێشكه‌وتنانه‌ زۆر له‌سه‌رخۆ بن به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ تازه‌یه‌ ده‌ری‌ ده‌خات كه‌ هه‌وڵی‌ چاككردنی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ و خوێندنی‌ ژنان دراوه‌ له‌ ولاَته‌ پێشكه‌وتووه‌كان ، و هاندانیان بۆ دروست كردنی‌ خێزانی‌ بچوك ، و وه‌ دابین كردنی‌ تیمی‌ یارمه‌تی‌ پزیشكی‌ ڕاهێنه‌ر بۆیان له‌م ماوه‌یه‌دا ، ئه‌و هه‌ولاَنه‌ له‌ كۆتایدا به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ ده‌ركه‌وت. به‌لاَم ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ هه‌ندێ‌ ناڕوونی‌ و ته‌مومژاوی‌ به‌دیده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ وولاَته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌ ، كه‌ ده‌سكه‌وتی‌ تاك تیایدا به‌رزه‌ . له‌ وانه‌ش ئه‌نجامی‌ له‌ ناكاوی‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ مردوانی‌ ئافره‌تانی‌ دووگیان له‌ وولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دوانزه‌ ئافره‌ت له‌ نێوان هه‌ر سه‌د ئافره‌تێكه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 1990 ، بۆ حه‌ڤده‌ ئافره‌ت له‌ ساڵی‌ 2000 .
ڕوونكه‌راونی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ڵین وا لێكده‌درێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئه‌نجامانه‌ چه‌ند گۆڕانی‌ به‌شی به‌سه‌ر دابێ له‌و ڕێگایانه‌ی‌ مردوانی‌ به‌ سپڕی‌ پێ تۆمار ده‌كرێ‌ له‌ وولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
وه‌ لێكده‌درێته‌وه‌ كه‌وا 343 هه‌زار ئافره‌ت مردوون له‌ ته‌واوی‌ جیهان له‌ ماوه‌ی‌ قۆناغی‌ سكپڕی‌ و منداڵبووندا له‌ ساڵی‌ 2008 به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ نیو ملیۆن مردوو له‌ ساڵی‌ 1980 . دكتۆر ڕیتشارد هۆرتۆن له‌ بلاَوكراوه‌ی‌ لانست سه‌رسامی‌ خۆی‌ نیشاندا له‌م كه‌مبوونه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ مردن .
وه‌ ووتیشی‌ تاوه‌كو ده‌رچوونی‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌ویه‌ش كه‌س پێشبینی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌كردبوو كه‌ ئه‌و ئامانجه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ مردن به‌و شێوه‌یه‌ گه‌وره‌بێت .به‌لاَم ووتیشی‌ خه‌رجكردنی‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر و به‌رده‌وامی‌ بوونی‌ و باوه‌ڕی‌ ته‌واو به‌ توانای‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ ئامانجه‌كه‌ وای‌ كرد ته‌واوی‌ وولاَتان به‌م ئانجه‌ بگه‌ن .
وه‌ ووتیشی‌ هه‌ریه‌ك له‌ وولاَتانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ لاتینی‌ و باكووری‌ ئه‌فریقیا و ڕۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست هه‌نگاویان ناوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ه‌ مردنی‌ دایكان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ مناڵبوون و سكپڕی. به‌لاَم ه‌ندێ‌ وولاَتی‌ تر تا ئێیتاش به‌ده‌ست به‌رزی‌ ڕێژه‌ی‌ مردن ده‌ناڵێنی‌ له‌وانه‌ هیند و ئه‌سیوبیا و ئه‌فغانستان .

kurdui

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net