❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌ڵاتی چڵی خورمایی زێڕینی ئه‌مساڵ ده‌به‌خشرێته فیلمێکی تایله‌ندی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-24 16:51:14

لارسیا
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-03
په‌یامه‌كان: 110
WindowsXPSafari

خه‌ڵاتی چڵی خورمایی زێڕینی ئه‌مساڵ ده‌به‌خشرێته فیلمێکی تایله‌ندی

فیلمی تایله‌ندی "Uncle Boonmee Who Can Recall His Past Lives"  له ده‌رهێنانی "Apichatpong Weerasethakul" خه‌ڵاتی چڵی خورمایی زێڕینی ئه‌مساڵی مێهره‌گانی کانی سینه‌مایی پێبه‌خشرا.

خه‌ڵاتی چڵی خورمایی بۆ باشترین ئه‌کته‌ر به‌خشرایه "Javier Bardems" له‌ئاکامی به‌رجه‌سته‌کردنی ڕۆڵ له فیلمی "Biutiful"دا، که "Alejandro González Iñárritu" کاری ده‌رهێنانی بۆ کردووه. ئه‌کته‌ری ناوبراو خه‌ڵاتی چڵی خورمایی بۆ باشترین ئه‌کته‌ر له‌گه‌ڵ "Elio Germano" به‌شده‌کات، که له فیلمی "La Nostra Vita" ڕۆڵی به‌رجه‌سته کردووه، که له ده‌رهێنانی "Daniele Luchetti".

خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری مێینه‌ش به‌خشرایه "Juliette Binoche" له‌ئاکامی نواندنی ڕۆڵ له فیلمی "Copie Conforme"دا، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا "Jung Yungee"، ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی فیلمی "Poetry" وه‌ك پاڵێوراوێکی مسۆگه‌ر ته‌ماشا ده‌کرا.

خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ به‌خشرایه "LEE Chang-dong" بۆ فیلمی "Poetry".

خه‌ڵاتی مه‌زنی مێهره‌گانی ئه‌مساڵ به‌خشرایه "Des Hommes et des Dieux"، که له ده‌رهێنانی "Xavier Beauvois". فیلمی "Un homme qui cri" له ده‌رهێنانی "Mahamat Saleh Haroun" له وڵاتی چاده‌وه بووه خه‌ڵاتی به‌ره‌ڤانی وه‌رگرت.

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ریش به‌خشرایه "Mathieu Amalrics"، ئه‌ویش له‌سه‌ر به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی فیلمی "On Tour".

له‌میانه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌مساڵی مێهره‌گاندا 19 فیلم به‌شداریان تێدا کرد و تا 23ی ئایار نمایشکرا. لیژنه‌ی به‌ره‌ڤانی ئه‌مساڵیش به‌سه‌رپه‌شتی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی "Tim Burton" بوو.

مێهره‌گانی فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی کان له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌یه‌كێك له ناسراوترین مێهره‌گانه‌کانی فیلم داده‌نرێت. چالاکییه‌کانی ئه‌م مێهره‌گانه له‌ساڵی 1946ه‌وه له "Cannes" له "Côte d'Azur" ساز ده‌کرێت.

ئه‌م مێهره‌گانه‌ بۆ یه‌که‌مین جار له‌ساڵی 1939دا له‌لایه‌ن شالیاری که‌لتوور و په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسی "Jean Zay" کرایه‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی 1946دا بۆ یه‌که‌مین جار چالاکییه‌کانی سازکرا. له‌ساڵی 1948 و 1950دا به‌هۆی نه‌بوونی پاره چالاکی مێهره‌گانی کان به‌ڕێوه‌نه‌چوو. له‌ئاکامی نائارامی ئایاری پاریس له‌ساڵی 1968دا 19هه‌مین چالاکییه‌کانی مێهره‌گانی کان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. ڕۆژێك پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ چالاکییه‌کان "Louis Malle" وه‌ك ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی به‌ره‌ڤانی كشایه‌وه. "Louis Malle" و "François Truffaut" و "Claude Berri" و "Jean-Gabriel Albicocco" و "Claude Lelouch" و "Roman Polański" و "Jean-Luc Godard" خۆیان کرد به‌ناو هۆڵی گه‌وره‌ی "Palais des Festivals"دا و داوای وه‌ستانی نمایشکردنی سه‌ره‌تاییان کرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ کرێکار و قوتابییه مانگرتووه‌کان.

ئه‌و فیلمانه‌ی به‌شداری مێهره‌گانی "Cannes"دا ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ره‌ڤانییه‌وه هه‌ڵسانگاندیان بۆ ده‌کرێت و دواجار فیلمێك چڵی خورمایی زێڕینی (=Palme d'or) پێده‌به‌خشرێت. له‌ته‌ك‌ ئه‌م خه‌ڵاته سه‌ره‌کییه‌شدا چه‌ندین خه‌ڵاتی دیکه ده‌به‌خشرێت، که برییتین له:

- خه‌ڵاتی مه‌زنی به‌ره‌ڤانی (=Grand Prix)
- خه‌ڵات بۆ باشترین ئه‌کته‌ری مێینه (=Prix d'interprétation féminine)
- خه‌ڵات بۆ باشترین ئه‌کته‌ری نێرینه (=Prix d'interprétation masculine)
- باشترین ده‌رهێنه‌ر (=Prix de la mise en scène)
- باشترین سیناریۆ (=Prix du scénario)
- باشترین به‌ره‌ڤانی (=Prix du Jury)
- چڵی خورمایی زێڕین بۆ باشترین کورته‌فیلم (=Palme d'or du court métrage)
- کامێرای زێڕێن (=Prix de la Caméra d'or)


خۆزگه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8b9e5472ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net