.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















چیرۆکی (1-6) منداڵێک که‌وا ...!!
گوێم لێ‌بوو باسی ڕۆژی (1-6)یان ئه‌کرد .. به‌هه‌ر شوێنێکدا بڕۆشتمایه باس باسی (1-6)بوو بیرم ده‌کرده‌وه (1-6) چییه وا به‌و شێوه‌یه هه‌موو که‌س باسی لێوه‌ده‌کات ..
له ناکاو له‌لایه‌ن لانهکهوه ئاگادارییه‌ک خووێندرایهوه که‌وا ده‌بێت هه‌مووان بچینه هۆڵی کۆبونه‌وه له‌کاتی دیاریکراودا له‌وێ ئاماده‌بین .. به‌ره به‌ره کاتی کۆبونه‌وه‌که نزیک بۆوه‌و به‌ڕی که‌وتم به‌ره‌و هۆڵه‌که به‌لای کۆمه‌ڵیک منداڵدا تێپه‌ریم گوێم لێیان بوو ده‌یان ووت :((زۆر دڵمان خۆشه که‌وا ئه‌مڕۆ (1-6) ، تۆبڵیی ئه‌مساڵیش واکو ساڵانی پێشوو ......)) گفتوگۆکه‌یان ته‌واو نه‌کرد یه‌کێک له مامۆستاکان چووه لایان پێی وتن (( بۆ وه‌ستاون خێرا بڕۆن به‌ره‌و هۆڵه‌که گوێتان لێنه‌بوو ئاگاداریتان بۆخوێنرایهوه)) . به‌داخه‌وه نه‌ی هێشت گفتوگۆکه‌یان ته‌واوبکه‌ن تا بزانم چی ئه‌ڵین ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕۆژه ... منیش خێرا ڕامکرد به‌ره‌و هۆڵه‌که له‌ناکاو ئه‌ژنۆ شکاوه‌که‌م دای به پایه‌ی ڕیگای هۆڵه‌که به‌توندی که‌وتم به‌زه‌ویدا و ئاگام له‌خۆم نه‌ما (له‌هۆش خۆم چووم) ، کاتێک چاوم کرده‌وه دوو په‌رستیار له‌لای سه‌رمه‌وه ڕاوه‌ستابوون به‌چاوێکی ترس له هه‌ردووکیانم ڕووانی ، ویستم هه‌ستمه سه‌رپێ به‌ڵام په‌رستیاره‌کان به‌شیوه‌یه‌کی زۆر شڵه‌ژاو ده‌ستیان گرتم وتیان نا نه‌که‌ی ڕاکشی ، وتم ئه‌بێت بڕۆمه هۆڵی کوبنهوهکه ئاگادار کراینه‌وه ... پهرستیارهکهش به‌ڵی ئه‌زانم به‌ڵام تۆ نا‌توانیت بڕۆیت ....... په‌رستیاره‌که‌ی دیکه‌یان قسه‌که‌ی پێی بڕی و وتی : (( به‌چی ئه‌ژنۆت وای لێبه‌سه‌رهاتووه ؟!!))
سه‌یرێکم کرد و نه‌متوانی وه‌ڵامی به‌مه‌وه چاوه‌کانم پڕبوون له فرمێسک .. هه‌ردووکیان لێیان ئه‌ڕوانیم و دووجار لییان پرسیمه‌وه به‌چی وات لێبه‌سه‌رهاتووه ؟؟؟؟ ..
پێم وتن من پێش ئه‌وه‌ی بێمه ئێره واملێهات
په‌رستیاره‌که : چۆن؟ به‌چی واتلێهات ؟ ئه‌ی که‌سێک نه‌بوو تیمارت بکات ؟
وتم : نا نه‌خێر ، پێش ئه‌وه‌ی بێمه ئه‌م لانه‌یه له‌لای باوکم و باوه‌ژنه‌که‌م بووم ، باوه‌ژنه‌که‌م ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵمدا زۆۆر ڕه‌ق بوو مامه‌ڵه‌ی به‌خراپیی له‌گه‌ڵ ئه‌کردم ، ڕۆژێکیان میوانمان ئه‌هات پێی وتم بڕۆ میوه بکڕه میوه‌مان نییه ، به‌ڵام زوو بگه‌ڕێیته‌وه ، به‌خێرای ڕامکرد تا گه‌یشتمه دوکانی میوه فرۆشه‌که ، دوکانه‌که داخرابوو ، نه‌مئه‌وێرا به‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕیمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و باوه‌ڕی پێنهئهکردم ، بۆیه ناچار چومه دوکانی میوه فرۆشێکی تر که‌مێک دوور بوو لای ماڵی خۆمانه‌وه ، له‌لای دوکانه‌که مامم بینی که‌مێک قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم زۆۆر دواکه‌وتم له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌م .. به‌ڕاکردن گه‌یشتمه به‌رده‌رگای ماڵه‌وه ولهدهرگامدا ، باوه‌ژنه‌که‌م ده‌رگاکه‌ی لیکردمهوه په‌لی ڕاکێشام بردمیه حه‌وشه‌که‌و هێنده توڕه‌بوو چاوه‌کانی سووربووبون ، وتی بۆ دواکه‌وتی کۆمه‌ڵێک قسه‌ی ناشرینی پێگوتم ، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ناسه بڕکێم نه‌متوانی وه‌ڵامی به‌مه‌وه و زۆریش لێی ئه‌ترسام ، بۆیه نه‌وه‌ستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تبگات بۆچی من دواکه‌وتوم به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه که‌وته گیانم و زۆری لێیام ، به بلوسه‌که‌م به‌رزی کردمه‌وه کێشامی به‌زه‌ویدا و هه‌ر له‌و کاته‌دا ئه‌ژنۆم دایبه پلیکانه‌که‌دا و ئازارێک که‌وته دڵم به‌شیوه‌یه‌ک ئاگام له‌خۆم نه‌ما له‌تاو ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی هه‌بوو ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گوێی پێنه‌دام وتی به‌باوکت بڵێیت هه‌ر ده‌تکوژم .... نه‌متوانی به‌سه‌رهاته‌که‌م ته‌واوبکه‌م و دامهپڕمهی گریان .
په‌رستیاره‌که لێم نزیک بۆوه وتی مه‌گری ده‌ستی خسته ناو دهستمهو باوه‌شی پێداکردم و تی من چاره‌ت ئه‌که‌م به‌ڵام نابێت خۆت ماندوو بکه‌یت هه‌رچییه‌کت پێویست بوو به من بڵێ ..
لهدهرگاکهدرا و یه‌کێک بوو لهکارگوزارهکانی ئه‌وێ و له په‌رستیاره‌که‌ی پرسی هیچت پێویست نییه خانمه‌که‌م ؟
په‌رستیاره‌که وتی : جلێکی زۆر جوان بهێنه بۆم
لهپهرستیارهکهم پرسی بۆچی ؟
په‌رستیاره‌که به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک وه‌ڵامی دامه‌و وتی مه‌گه‌ر نازانیت ئه‌مرۆ (1-6)ه
به سهرسوڕمانێکهو ڕوانیمه په‌رستیاره‌که وتم نه‌خێر به‌س گوێم له هه‌موو مناڵه‌کان بوو که مشتومڕیان بوو که‌وا ئه‌مرۆ ...
پهرستیارهکهش له‌به‌ر خۆیه‌وه قسه‌ی ئه‌کرد ، ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌یشتم ( به‌داخه‌وه تۆش یه‌کێکیت له‌و هه‌زاران مناڵه‌ی که بێ به‌شن له مافی خۆیان و ده‌رباره‌ی رۆژی خۆشیان هیچ نازانن ) ، پاشان وتی ئازیزم ئه‌مرۆ رۆژی ئێوه‌ی منداڵه ، رۆژێکه تایبه‌ته به گشت منداڵان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌م ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێت بۆ ئێوه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژ . وه له‌م لانهیهشدا ئه‌م یاده‌تان بۆ یاد ده‌که‌نه‌وه‌و ئاهه‌نگتان بۆ سازده‌ده‌ن .
لیم پرسی یه‌عنی بۆیه ئاگادارکراینه‌وه بڕۆینه هۆڵه‌که بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان پێبڵێن .
به‌ڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو ، تۆش ئێستا جله‌کانت بۆ ئه‌هێنن و خۆت ئاماده‌بکه‌و با خه‌نده له‌سه‌ر لێوت بێت و دڵ خۆشبه ، به‌ڵام خۆت ماندوو نه‌که‌یت له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ت هه‌ڵنه‌سیت ..
زۆۆۆۆر دڵم خۆش‌بوو به‌بیستنی ئه‌و وشانه ، جله‌کانیان بۆهێنام و کردیانه به‌رم و ئاماده‌بووم بۆ ئاهه‌نگه‌که ، خستیانمهوه سه‌ر جێگاکه‌ی خۆم به‌جێیان هێشتم ..
زۆر ماندوو بووم سه‌رم خسته سه‌ر سه‌رینه‌که‌م و خه‌و بردمیه‌وه .... هه‌ر خۆم بووم له‌ژوورێکی تاریک‌دا و ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو ژووه‌ره‌که و، ده‌رگاکه له‌سه‌رم داخرابوو له‌و دیو ده‌رگاکه‌وه ده‌نگه ده‌نگ و زرمه زرمێکی زۆر ده‌هات ، هه‌رچه‌ند هاوارم ئه‌کرد ده‌نگم به هیچ که‌س نه‌ئه‌گه‌یشت ، له سوچێکی ژووره‌که‌دا دانیشتم و ده‌گریام ........ لهناکات ده‌رگای ژووه‌ره‌که کرایه‌و !!! شوێنێکی زۆۆۆر زۆۆۆر خۆش‌بوو باخێک بوو هه‌مووی گوڵ و گوڵزار بوو ڕازابۆوه به‌و په‌ڕی جوانی مێزێک دانرابوو جۆرههاخواردنی خۆش و جوانی له‌سه‌ربوو له‌لایه‌کی مێزه‌که‌وه کۆمه‌ڵێک شتی پێچراوه دانرابوو ... ویستم هه‌ستم بڕۆمه ده‌ره‌وه به‌ڵام نه‌متوانی و که‌وتم به‌زه‌ویدا و له‌ده‌رگای ژووره‌که دراو به‌ئاگا هاتم ، زۆرم پێ‌خۆش‌بوو که‌وا خه‌وبوو چونکه قاچه‌کانم له‌کارکه‌وتبوون و هیچ که‌سێکیش نه‌بوو یارمه‌تیم بدات .. کاتێک چاوم کرده‌وه په‌رستیاره‌که بوو هات به‌دوای منا بمباته ده‌ره‌وه کاتی گێرانی ئاهنگهکهیه ، باوه‌شی پێداکردم و خستمیه سه‌ر کورسییه‌که و پاڵی پێوه‌نام تا گه‌یشتینه شوێنێک هه‌مان شوێنی ناو خه‌ونه‌که‌م بوو سه‌رمسوڕما !!، بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌یاڵ بردمیهو ، په‌رستیاره‌که هاتهلامو بانگی کردم ئه‌مڕۆ ڕۆژی تۆیه دڵ خۆشبه پێبکه‌نه ئاهه‌نگ بگێڕه ، بۆوا ماتیت ، وتم خه‌ونم بینیوه‌و خه‌ونه‌که‌مم بۆ گێرایه‌وه ، په‌رستیاره‌که دایه قاقای پێکه‌نین و وتی به‌ڕاستی تۆ مناڵیکی زۆر دڵپاکیت ..
کۆمه‌ڵیک منداڵ هاتنه لام و پێکه‌وه قسه‌ی خۆشمان ده‌کردو چه‌پڵه‌و شاییمان گێرا ، ئه‌و ڕۆژه بووه ده‌ستپێکێک له خۆشی ژیانی کچه منداڵێکی ته‌مه‌ن ده ساڵێ وه‌ک من .. (( تێگه‌یشتم له مانای ڕۆژی (1-6) )).
شازاده شه‌نێ ... تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش شه‌نێ گیان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یانه ده‌ستت خۆش به‌ڕاستی ده‌ست ڕه‌نگین و شاره‌زایت له م بواره‌دا به‌هیوای له‌ش ساغی و بهرددهوامیت .. چیرۆكه‌كانت هه‌مووی كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر هه‌ست ونه‌ستی مرۆڤ دروست ئه‌كه‌ن ئه‌م چیرۆكه یه‌كێكه له‌و چیرۆكه جوانانه‌ت بهههیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنت ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh bet chawa gyan bjyt basaqa chirokakat zor juana hywai bardawamit bo axwazm ..
bjyt to ..

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه