❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ ئامۆژگاری باش و به‌سوود بۆ كردنی جوانترین مكیاج

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-02 12:40:49

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

ده‌ ئامۆژگاری باش و به‌سوود بۆ كردنی جوانترین مكیاج

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كردنی میكیاجدا شێوه‌یه‌كی جوانت به‌ده‌ست كه‌وێت ئامۆژگاری پسپۆڕانی جوانكاری ئه‌وه‌یه‌ ڕێ و شوێنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بكه‌ویت:

1- پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌یت به‌ مكیاج كردنه‌كه‌ پێستی ده‌موچاووت جوان پاك بكه‌ره‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌شی باش دڵنیا بیت له‌ پاككردنه‌وه‌ی، پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌موچاو به‌كاربهێنه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی ئاوێكی شلدایه‌و له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ هه‌موو پیسی یه‌ك به‌ ده‌مووچاوه‌ یان بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی میكیاج كه‌ پێشتر كردوته‌.

وه‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م پاككه‌ره‌وانه‌ بۆ ده‌موچاو به‌م شێوه‌ ده‌بێت: چه‌ند دڵۆپێك له‌و پاككه‌ره‌وانه‌ بخه‌ سه‌ر پارچه‌یه‌ك لۆكه‌و پاشان ده‌وچاوتی پێ پاككه‌ره‌وه‌.

پاش پاككردنه‌وه‌ی جڵ یان كرێمی ته‌ڕكردن به‌كاربهێنه‌ بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی، وه‌ قه‌تره‌یه‌كی لێ بخه‌ره‌ سه‌ر ده‌ستت و ده‌موچاوتی پێ ته‌ڕبكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی له‌ خواره‌وه‌ی ده‌موچاوت ده‌ست پێ بكه‌یت به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌.

2- پاش پاككردنه‌وه‌كه‌ ده‌توانیت جۆره‌ كرێمێك به‌كاربهێنیت پێی ده‌ڵێن (Concealer) كه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی خاڵه‌ ڕه‌نگاویه‌كان و هه‌ر په‌ڵیه‌ك به‌ ده‌موچاوه‌وه‌. وه‌ ئه‌م كرێمه‌ش ئه‌و جۆره‌ ڕه‌نگه‌ی هه‌ڵبژێره‌ كه‌ كاڵتره‌ له‌ ڕه‌نگی پێستی ئاسایی خۆت، وه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانیدا ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكه‌ كرێمه‌كه نه‌خه‌یته‌ سه‌ر په‌ڵه‌كان به‌ڵكو‌ له‌ خوار په‌ڵه‌كه‌و خاڵه‌ ڕه‌نگاویه‌كانه‌وه‌ دابنێیت كه‌ ده‌ته‌وێت بیانشاریته‌وه، واته‌ ئه‌گه‌ر كرێمه‌كه‌ت خسته‌ سه‌ر په‌ڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ زیاتر ڕه‌نگه‌كه‌ی تۆختر ده‌كات بۆیه‌ ده‌بێت له‌ خوار په‌ڵه‌كه‌وه‌ دابنرێت. وه‌ كه‌ كرێمه‌كه‌ت دانا به‌ پارچه‌ لۆكه‌یه‌ك بڵاوی بكه‌ره‌وه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی له‌ خواره‌وه‌ كرێمه‌كه‌ به‌ریت به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ تا وه‌ك ڕنگی ئاسایی خۆت تێكه‌ڵ به‌ په‌ڵه‌كه‌ ببێت.

‌

3- پاشان جۆرێك له‌ كرێمی ئه‌ساس (Foundation) به‌كاربهێنه‌ كه‌ ڕه‌نگی له‌ ڕه‌نگی پێستی ده‌موچاوته‌وه‌ نزیكه‌.

به‌ نه‌رمی بڵاوه‌ی پێ بكه‌و ده‌ستی جوان پێدا بهێنه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌و  به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌موچاوت تاوه‌كو له‌ گه‌ڵ ڕه‌نگی پێسته‌كه‌ت یه‌كسان ده‌بێت و نه‌رمی ده‌كاته‌وه‌.

وه‌ تۆزێكی كه‌م له‌و كرێمه‌ بده‌ له‌ سه‌ر لێوت، وه‌ تۆزێكیش له‌ سه‌ر هێڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی قژه‌كه‌ت به‌ ناوچه‌وانته‌وه‌.

وه‌ هه‌روه‌ها تۆزێكیش به‌كاربهێنه‌ له‌سه‌ر خواروی چه‌ناگه‌ت، به‌ڵام مه‌یگه‌یه‌نه‌ ملت و به‌سه‌ریه‌وه‌ بڵاوه‌ی پێ بكه‌ی.

4- كاتێك مكیاجی ئاڵكردنی گۆنا (blusher) به‌كار ده‌هێنرێ به‌رده‌وام بیری ئه‌وه‌ت هه‌بێت به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی گۆنات به‌كاری بهێنیت به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی ده‌گاته‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌موچاوت.

5- له‌ كاتی دانانی میكیاج بۆ پشتی چاو واته‌ سێبه‌ری چاو (eye shadow) ده‌بێت له‌سه‌ر سوچی ناوه‌وه‌ی چاو ده‌ست پێ بكه‌یت و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ بیبه‌یت. وه‌ مكیاجێكی تر كه‌ هه‌ر بۆ پشتی چاو به‌كاردێت به‌ڵام ڕه‌نگێكی ڕونتر بێت له‌وه‌ی پێشو تر له‌ خوارووی برۆكان دابنرێت. هه‌میشه‌ له‌ یادتت بێت كه‌ دوو ڕه‌نگ له‌ مكیاجی پشتی چاو به‌كاربهێنیت، یه‌كێكی تێر و ئه‌وی تر پله‌یه‌ك ڕوونتر.

6- له‌ كاتی چاو ڕه‌شكردندا چ به‌ فڵچه‌ بوو یان به‌ قه‌ڵه‌م، هێڵێكی باریك بكه‌ به‌ درێژایی برژانه‌كانت تا بتوانرێت نزیك بێت له‌ ڕه‌گه‌كانی.

وه‌ بۆ دروستكردنی شێوه‌یه‌كی جوان ئه‌توانیت چه‌ند خاڵێكی كاڵ بكه‌یت له‌ سه‌ر هێڵی پرژانه‌كانی خواره‌وه.

7- ئێسته‌ ده‌توانیت مه‌سكه‌ره‌ به‌كار بهێنیت بۆ پرژانه‌كان تا به‌ شێوه‌یه‌كی پڕ و جوان ڕه‌نگێكی دیارو به‌ده‌ر بكه‌وێت.

ده‌ست بكه‌ به‌ ڕه‌نگكردنی پرژانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی فڵچه‌ی مه‌سكه‌ره‌ وه‌ له‌ پرژانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چاو ده‌ست پێ بكه‌ پاشان وورده‌ وورده‌ بۆ ناوه‌وه‌ی چاو.

كاتێك چینی یه‌كه‌م ووشك ئه‌بێته‌وه‌ چینێكی تری لێ بده‌ تاكو زیاتر پرژانه‌كان ئه‌ستور ببن و درێژ تر ده‌ربكه‌ون.

پاشان پرژانه‌كانی خواره‌وه‌ ڕه‌نگ بكه‌، وه‌ هه‌میشه‌ سه‌یری سه‌ره‌وه‌ بكه‌ كاتێك مه‌سكه‌ره‌ به‌كارده‌هێنیت بۆ پرژانه‌كانی سه‌ره‌وه‌، وه‌ سه‌یری خواره‌وه‌ بكه‌ كاتێك پرژانه‌كانی خواره‌وه‌ ڕه‌نگ ده‌كه‌یت.

8- ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌یت برۆكانت ڕه‌نگ بكه‌یت ئه‌توانیت فڵچه‌ی ڕه‌نگ كردن به‌كاربهێنیت به‌ڵام زۆر به‌ووردی و به‌كاڵی.

9- بۆ ڕه‌نگ كردنی لێوه‌كان سه‌ره‌تا سنوره‌كانی بۆ دیاری بكه‌ به‌ به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌می تایبه‌ت (lip liner)، سه‌ره‌تا له‌ لێوی سه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ بكه‌و هێڵی دیاریكردنی لێوه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بكێشه‌ تا هه‌ردوو سوچی لێوت. وه‌ بۆ دیاریكردنی سنوری لێوی خواره‌وه‌ به‌یه‌كجار هێڵه‌كه‌ بكێشه‌ به‌ لێواری لێوه‌كه‌دا. پاشان سوراوی لێوه‌كه‌ی لێ بده‌و ئه‌شتوانیت له‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌رمانێك به‌كار بهێنیت كه‌ ڕه‌نگ زیاتر بداته‌وه‌ (لماع).



10- پۆدره‌: به‌كارهێنانی پۆدره‌ دواهه‌مین قۆناغی مكیاجه‌. باشتر وایه‌ جۆرێك له‌ (اساس) به‌كار بهێنرێت كه‌ له‌ نێوان ووشك و شله‌یه‌ (Wet /Dry Foundation) چونكه‌ پۆدره‌ له‌یه‌ك كاتدا كرێمی ئه‌ساسه‌ و پۆدره‌شه‌. وه‌ بۆ لابردنی هه‌ر زیاده‌یه‌ك پارچه‌ لۆكه‌یه‌كی بچوك به‌كاربهێنه‌ بۆ هه‌ڵمژینی و لابردنی. گرنگترین سودی پۆدره‌ ئه‌وه‌یه‌ بریقه‌داری كه‌ به‌هۆی مكیاجه‌كه‌وه‌ دروست بووه‌ ناهێڵێت و ده‌موچاو زیاتر گه‌شاوه‌و ڕوون ده‌هێڵێته‌وه‌ بۆ زیاترین ماوه‌.

malpary xoshkan

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-02 14:49:01

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ده‌ ئامۆژگاری باش و به‌سوود بۆ كردنی جوانترین مكیاج

دةستةكانت خؤش بةقوربان بؤ ئةو بابةتة بةسودة

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-05 10:38:09

كجه كه ر كوكي
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: كه ركوكه كه م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-05
دواترین سه‌ردان: 2012-03-19
په‌یامه‌كان: 380
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ ئامۆژگاری باش و به‌سوود بۆ كردنی جوانترین مكیاج

ده ست خؤش زؤر به سود بون زانياريه كان

Kurdzhin
There is somebody in the world. Diferent from the rest. The sweetest person I know. That is why I love you so.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-05 14:27:27

LaNa HawLery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-10
دواترین سه‌ردان: 2012-05-03
په‌یامه‌كان: 282
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ ئامۆژگاری باش و به‌سوود بۆ كردنی جوانترین مكیاج

2=)Dast xosh gyanakam bo babatakat zor ba swd bwnnnn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net