❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ره‌خنه‌ له‌تۆپه‌كه‌ی‌ مۆندیال ده‌گیرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-05 09:35:13

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

ره‌خنه‌ له‌تۆپه‌كه‌ی‌ مۆندیال ده‌گیرێت

گۆڵچی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیلی‌ ره‌خنه‌ له‌و تۆپه‌ ده‌گرێت كه‌ بڕیاره‌ له‌یارییه‌كانی‌ مۆندیالدا به‌كاربهێنرێت‌و پێشتریش یاریكه‌ره‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را باسی‌ خراپی‌ ئه‌م تۆپه‌یان كردبوو‌.
ئاژانسه‌كان: كلاودیۆ براڤۆی‌ گۆڵچی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیلی‌ باس له‌خراپی‌ ئه‌و تۆپه‌ ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌یارییه‌كانی‌ مۆدیالی‌ 2010ی‌ ئه‌فه‌ریقای‌ باشوردا به‌كاربهێنرێت‌و پێیوایه‌ له‌تۆپی‌ باله‌ ده‌چێت‌و دروستكراوه‌ بۆ ئاڵۆزكردنی‌ ئیشی‌ گۆڵچی‌. براڤۆ ده‌ڵێت "تۆپێكی‌ جیاوازه‌، بۆ ئه‌وه‌ دروستكراوه‌ كه‌ ئیشی‌ گۆڵچی‌ گران بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌ی‌ زۆر بكات‌و گۆڵی‌ زۆر تۆمار بكرێت، به‌راستی‌ تۆپێكی‌ بێزاركه‌ره‌‌و ناتوانرێن كۆنتڕۆڵ بكرێت".
ئه‌م گۆڵچیه‌ له‌وته‌كانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و ده‌ڵێت "ئه‌و تۆپه‌ زۆر تایبه‌تیه‌‌و له‌تۆپی‌ باله‌ ده‌چێت، هه‌ست به‌قورسی‌‌و زۆری‌ جوله‌ی‌ ده‌كه‌یت له‌نێوان هه‌ردوو ده‌ستدا جیاواز له‌گه‌ڵ تۆپه‌كانی‌ تر". مه‌به‌ستی‌ ئه‌م گۆڵچیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌رمی‌ تۆپه‌كه‌ جیاوازه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ له‌كاتی‌ شێدا ئه‌سته‌مه‌‌و هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ رێره‌وی‌ رۆشتنی‌ زۆر گرانه‌.
له‌هه‌فته‌كانی‌ پێشووتریشدا یاریكه‌ره‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را به‌تایبه‌ت واین رۆنی‌ باسی‌ له‌خراپی‌ ئه‌م تۆپه‌ كرد، كه‌ له‌مۆندیالدا پشتی‌ پێ ده‌به‌سترێت، هه‌روه‌ها خولیۆ سیزاری‌ گۆڵچی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیلیش له‌باره‌ی‌ ئه‌م تۆپه‌وه‌ ده‌ڵێت "پێویست به‌كات ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆپه‌دا رابێیت". جێگه‌ی‌ به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ تۆپی‌ مۆندیال كه‌ ناوی‌ (گابولانی‌) یه‌، له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ ئه‌دیداسی‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌  دروستكراوه‌.

awena sport
__________________________
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3fd943d496.gif

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net