.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مۆندیالی 1970 كه له مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو، بۆیه‌كه‌مجار تۆپی تایبه‌ت به مۆندیال دروستكرا، له‌پاش ئه‌م مۆندیاله‌وه، هه‌موو مۆندیالێك تۆپێكی تایبه‌تی له‌لایه‌ن كۆمپانیا تایبه‌تیه‌كانی وه‌به‌رهێنانی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشیه‌وه دروستده‌كرا، رۆژنامه‌ی ده‌یلی میللی به‌ریتانی راپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر مێژووی ئه‌م تۆپانه كردووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
* مۆندیالی 1970 له مه‌كسیك: كۆمپانیای ئه‌دیداس یه‌كه‌م تۆپی تایبه‌ت به‌مۆندیالی به‌ناوی "تیلستار" به‌رهه‌مهێنا، ئه‌م تۆپه له پێست دروست كرا‌و له 32 پارچه‌ی لای پێكهاتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكاته ته‌له‌فزیۆنه‌كان رهشو سپی بوون، ره‌نگی تۆپه‌كه رهشو سپی بوو، هه‌مان تۆپ له‌مۆندیالی 1974 به‌كارهێنرا كه‌له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
*مۆندیالی 1978 له ئه‌رژه‌نتین: له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌تۆپێك یاری ده‌كرا كه ناویان لێنابوو "تانگۆ"، دیوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م تۆپه له 20 په‌رچه‌ی سێ لای پێكهاتبوو، كه زیاتر خری به‌تۆپه‌كه ده‌به‌خشی.
*مۆندیالی 1982ی ئیسپانیا: ناوی ئهوتۆپهی كه له‌مۆندیالی ئیسپانیا یاری پێكرا بریتی بوو له "تانگۆی ئیسپانیا" هه‌مان تۆپی مۆندیالی رابردووبوو، به‌ڵام له‌دیوی ده‌ره‌وه به‌رگێكی ته‌نكی لایلۆنی پێوه‌كرابوو، كه به‌رگری له هه‌ڵمژینی ئاوبكات.
*مۆندیالی 1986 له مه‌كسیك: بۆ یه‌كه‌م جار له‌م مۆندیاله‌دا تۆپێك به‌كارهات كه له ماده‌ی پۆلی یۆریسان دروست كرابوو، ئه‌م تۆپه ناوی لێ‌نرا "ئازتیكا". دیوی ده‌ره‌وه‌ی به‌نه‌خشی كه‌له‌پوری مه‌كسیكی "ئالازیتك" نه‌خشێنرابوو.
*مۆندیالی 1990 ئیتاڵیا: له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا یاری به‌تۆپێك ده‌كرا كه پێی ده‌وترا "ئیترفیسكۆ" ئه‌م تۆپه له دیوی ناوه‌وه‌ی چینی پۆلی یۆریسانیان بۆ دروست كردبوو.
*مۆندیالی1994 ئه‌مه‌ریكا: تۆپی ئه‌م مۆندیاله "كویسترا" بوو، ئه‌م تۆپه به‌وه ناسرابوو، كه زۆر له‌بارو نه‌رم بووه، له پێنج ماده‌ی جۆراو جۆر دروستكرابوو.
*مۆندیالی1998 له فه‌ڕه‌نسا: له‌م مۆندیاله‌دا بۆ یه‌كه‌مجار به تۆپی ره‌نگاو ره‌نگ یاری كرا كه تۆپی "تری كولوری" بوو، له سێ ره‌نگ پێكهاتبوو، دابه‌شكرابوو به‌سه‌ر ره‌نگه‌كانی شین‌و سورو سپی، كه ره‌نگی ئاڵای وڵاتی فه‌ڕه‌نسایه.
*مۆندیالی 2002 كۆریاو ژاپۆن: "فیفرۆنا" ناوی ئه‌و تۆپه بوو كه له‌م مۆندیاله‌دا یاری پێ كرا، تۆپه‌كه له چه‌ند چینێك دروستكرابوو، كه به‌رگه‌كه‌ی ئه‌ستور تربوو، ئه‌مه‌ش له پێناوی باش رۆیشتن‌و زوو گرتن دروستكرابوو.
*مۆندیالی 2006 له ئه‌ڵمانیا: له‌م مۆندیاله‌دا به‌ته‌واوی پشت به‌كۆمپانیای ئه‌دیداس به‌سترا بۆ دروستكردنی تۆپی تایبه‌ت، ئهوتۆپهی دروستیان كرد ناوی "تیمگیست" بوو، ئه‌م تۆپه به جۆرێك دروست كرابوو، كه زۆر به ئاسانی ده‌خولایه‌وه، دیزاینه‌ران به‌باشترین تۆپی ناو ده‌به‌ن.
*مۆندیالی 2010 له ئه‌فه‌ریقای باشور: له‌م مۆندیاله‌دا كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، یاری به تۆپێك ده‌كرێت پێی ده‌وترێت "گابۆلانی" له مه‌تاتی سروشتی دروست كراوه‌و ریشاڵی پتی تێدایه، هه‌روه‌ها هه‌شت پارچه ئیسفنجیش له دروستكردنیدا به‌كارهاتووه.
awerna sport
______________________



له‌سه‌ر هێڵ نییه