.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌چاودێری ئیتاڵیا پاییزی داهاتوو هه‌ولێر ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناوی ئاشتی له‌خۆده‌گرێت
له‌میانی سه‌ردانه سهركهوتووانهكهی خۆیدا بۆ كۆماری ئیتاڵیا‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌ندین رێكخراوی ناحكومی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڕێز عه‌بدولستار عیسمه‌ت نوێنه‌ری شاری هه‌ولێری گرووپی ناتوندوتیژی عێراقی و به‌ڕێوبه‌ری ئۆفێسی هه‌ولێری ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی كوردستان (IKNN)، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رزشی ئیتاڵی (ماراسۆن به‌غداد)ی كرد، كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی وه‌رزشی ئیتاڵییه‌و بایه‌خ به ئاشتی ده‌دات له جیهانداو، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ڤۆلتێر ساسۆ و ئارینا كۆستنتنی و نیكۆَلای فیسكونتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بالاَی كۆمه‌ڵه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌دیدارێكی هاوبه‌شدا باس له تازه‌ترن پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه كرا، كه بڕیاروایه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو له‌لایه‌ن گرووپی ناتوندوتیژی عێراقی و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه وه‌رزشییه ئیتاڵییه، ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی له شاری هه‌ولێر سازیكرێت.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ماراسۆن بهگدادی ئیتاڵی خۆشحاڵی خۆیان بۆ هاوكاری به‌ڕێز عه‌بدولستار عیسمه‌ت و گرووپی ناتوندتیژی عێراقی و ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی كوردستان (IKNN) دووپاتكرده‌وه، بۆ هاوكاری كردنیان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌و، ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ زه‌مینه‌سازی له‌بواری وه‌رزشی و ناردنی تیمێكی وه‌رزشی ئیتاڵی كه له 20 تا 30 یاریزان و پسپۆری وه‌رزشی پێكهاتووه. بریاروایه له په‌راوێزی ئه‌م چالاكییه وهرزشییهشدا چه‌ندین فیستڤاڵی وه‌رزشی و رۆشنبیریی و پیشانگه‌ی هونه‌ری ده‌رباره‌ی چه‌مكی ئاشتی و بلاَوكردنهوهی هاوژیانی و نه‌هێشتنی توندتیژی له ته‌واوی عێراقدا ئه‌نجام بدرێت به‌به‌شداری نوێنه‌ری چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانی و ئیتاڵی و ئه‌مریكی و پرتوگاڵی و ئه‌ڵمانی و چه‌ندین ولاَتی تر.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا نه‌خشه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دانرا بۆ دانانی ئاماده‌كاری گونجاو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رزشی ئیتاڵی و گرووپی ناتوندوتیژی عێراقی بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه.
azmar sport
__________________________

له‌سه‌ر هێڵ نییه