.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













به‌هره‌کانی په‌یوه‌ندی گرتنی سه‌رکه‌وتوو
ئه‌وڕاستیه یه‌کێکه له به‌هره ساکار و گرنگه‌کانه‌ی یارمه‌تیت ده‌دات بۆ دڵ ڕاکێشانی ئه‌وانی تر و مامه‌ڵه‌کردنی گونجاو له‌گه‌ڵیاندا
1-له به‌رامبه‌ره‌که‌ت حاڵی ببه:-مه‌به‌ستم له‌حاڵی بون ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوه‌تی له نه‌سمانه‌که‌ی تێبگه‌یت.ئایه توڕه‌یه؟توند‌و تیژه؟هێمنه ؟هاوسه‌نگه؟پاشان هه‌وڵبده به‌گوێره‌ی که‌سایه‌تی ئه‌و وابکه لێی تێبگه‌یت ئه‌گه‌ر توند‌و تیژ بوو ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدای وریای وشه‌کانت به ،ئه‌گه‌ریش کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕوخۆش بوو ئه‌وا له‌گه‌ڵی تێکه‌ڵ ببه
2-پتر گوێگر به له‌وه‌ی که بدوێیت:-خودا یه‌ک زاری بۆ دروست کردوین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کجار قسه بکه‌ین به‌ڵام دوو گوێچکه‌ی بۆ دروست کردوین بۆ ئه‌وه‌ی دووجار ببیستی په‌ندی پێشینان وامان پێده‌ڵیت و زانستی ده‌رونزانی قوتابخانه جۆراو جۆره‌کانی کارگێڕیش له‌مرۆدا هه‌مان شت دوباره ده‌که‌نه‌وه،گوێگرتن په‌یامێکی بێده‌نگه و هه‌ڵگری مانای زۆر قوڵ و کاریگه‌ره ئه‌و بێده‌نگی وهێمنیه مانای( رێز گرتنی منه به‌رامبه‌ر به‌تۆ)ددان نانمه به‌مافی تۆدا له‌وه‌ی که ڕاو بۆچونی خۆت ده‌ربڕی ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شارستانیه‌تی بونی گفتوگۆکاران
3-زه‌رده‌خه‌نه:-چه‌ند جوانه و قه‌شه‌نگه ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (د.غ)که ده‌فه‌رموێت(زه‌رده‌خه‌نه‌ت له‌ڕوی براکه‌تتدا نیشانه‌ی خێر‌و چاکه‌یه)ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی له جوڵانی لێوه‌کانته‌وه دروست ده‌بێت له توانایدا هه‌یه ئه‌سته‌م بگۆڕێت ئاسته‌نگه‌کان له‌ناو به‌رێت و سه‌هۆڵ به‌ندان بتوێنێته‌وه.به‌ڕاستی زه‌رده‌خه‌نه ده‌سه‌ڵاتێکی باوه‌ڕ پێنه‌کراوی هه‌یه له‌راکێشانی دڵ و ده‌رونی به‌رامبه‌ر بۆیه نابێت فه‌رامۆشی بیه‌ت و ده‌بێت جیاوازی بکه‌یت له نێوانی زه‌رده‌خه‌نه و زۆر پێکه‌نیندا
4-سه‌یر کردنی چاو:-سه‌یرکردنیک هه‌یه مرۆڤه‌کان حه‌زی پێناکه‌ن ئه‌ویش سه‌یر کردنێکه که تیژی و چڕکردنه‌وه‌ی سه‌ختی تێدایه به‌ڵام سه‌یر کردنێکی گه‌رمو گوڕ هه‌یه جوانه له‌چاوێکی پاکه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ چاوێکی که، له‌کاتی گفت‌و گۆدا چاوت به‌م لاو لادا مه‌گێره
5-جیاوازی بکه له‌نێوان هه‌ڵه‌و هه‌ڵه کاردا:-ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌ت هه‌ڵه‌ی کرد ئه‌وا جیاوازی بکه له‌نێوان هه‌ڵه‌و هه‌ڵه کاردا چونکه هیچ مرۆڤێک نیه هه‌ڵه نه‌کات وهه‌ڵه ش به‌رامبه‌ری نه‌کرێت،ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ر کرا ببوره و هه‌ڵه‌شت کرد داوای لیبوردن بکه
6-هه‌میشه گه‌شبین به:-ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کت هه‌بوو به‌دوای چاره‌سه‌ریدا بگه‌ڕێ باسی کێشه مه‌که باسی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر بکه
7-نه‌رمبه:-دیدو بۆچونه جیاوازه‌کان قبوڵ بکه هه‌رگیز ده‌مارگیر مه‌به و به‌رامبه‌رت قبوڵ بکه وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ده‌ته‌وێت
ئاماده‌کردنی سورێن 88
تایبه‌ت به‌کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh bet kak swren barasty zor zor ba swd bwn
lasht sax bet w hiway bardawmyt bo axwazm


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه