.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














هونەرمەند تەنیا ئیدریس دوای هاتنەوەی بۆ كوردستان، ئێستا خەریكی دروستكردنی 600 دووكانی بچووكە و رۆژانە بە 3000 دینار بەكرێیان دەدات.
هونەرمەند تەنیا ئیدریس كە لە هۆڵەندە دەژیت، ماوەیەكە هاتووەتەوە كوردستان و خەریكی دروستكردنی 600 دووكانە بۆ كار تێداكردنی هاووڵاتیانی هەژارو كەمدەرامەت. لەوبارەوە تەنیا ئیدریس بە(رووداو)ی راگەیاند "بەهاوكاری پارێزگار و شارەوانی هەولێر شوێنێكم لە گەڕەكی كوردستان وەرگرتووە كە پێشتر تەڕەفرۆشەكان و میوەفرۆشەكان لەوێبوون و شوێنەكە زۆر پیس بوو، ئێستا پاكم كردووەتەوەو خەریكی دروستكردنی 600 دووكانی بچووكم بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی پاك ئەو هاووڵاتییە هەژارو كەمدەرامەتانەی پێشتر بە عارەبانە و لەسەر زەوی شتیان دەفرۆشت لەوێ كاسبی بكەن"، تەنیا ئیدریس ئەو وردەكاریەشی ئاشكرا كرد كە " كرێی رۆژانەی ئەو دووكانانە 3000 دینار دەبێ و كرێی كارەباش 500 دینار دەبێ "، تەنا ئیدریس دەڵێ ئەو شوێنەی ناو ناوە (هەفتە بازاڕ).
تەنیا ئیدریس ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بازاڕەی لە 6 كۆڵان (لەنگەفرۆشان، كەمالیات، سەوزەفرۆشی، جلوبەرگ، خۆراك، زێڕینگری) پێكدێت، ئاو و كارەبای بۆ دابیندەكرێ و 4 پاسەوان و 10 خزمەتگوزاری بۆ پاككردنەوەی دادەنرێ. هەروەها گوتی "ئەم پرۆژەیەم زۆربەی شارو شارۆچكەكان دەگرێتەوە بە زاخۆ و حاجی ئۆمەرانیشەوە"، هەروەها گوتیشی "لەبەرنامەشمدایە كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی دابمەزرێنم".
لەنێو ئەو جەنجاڵیەی كاری بازرگانیدا، تەنیا ئیدریس گۆرانی گوتنیشی لەبیر نەكردووەو بڕیاریداوە دوای تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەی، 3 لاوك و حەیرانێك و 4 گۆرانی بەرهەم بێنێت و، دەڵێ "مۆسیقام بۆ داناون، تەنیا ماوە تۆماریان بكەم و بڵاویانبكەمەوە".
سه رجاوه:رووداو- هەولێر


لهسهر هێڵ نییه








dast xosh bet
barasti kareki jwana dangeki xoshishi haya


لهسهر هێڵ نییه








زؤر سوباس به قوربان ده ستى تؤش خؤش بيت
لهسهر هێڵ نییه