.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






كوشتنی دوعا زۆر كاریگەری گەورەی هەبووە لەسەرم".
مستەفا چوارتایی
رووداو-ئەڵمانیا
كاتێك دڵنیا محێدین دیمەنی كوشتنی كچە ئێزدی دوعا خەلیل دەبینێ، سەر ئێشەیەكی زۆر دەیگرێ، كە سەردانی پزیشكیش دەكات پزیشك پێیدەڵێ: شتێكی گەورە كاری لە دەروونت كردووە. دڵنیا محێدین، لەو كۆڕە دانیشتبوو كە لە یادی كوشتنی دوعا لەلایەن سەنتەری ژنانی كورد لە ئەڵمانیا ساز كرابوو، گوتی "كوشتنی دوعا زۆر كاریگەری گەورەی هەبووە لەسەرم".
رۆژی 1/5/2010 سەنتەری ژنانی كورد لە شاری كوێلن، لە یادی كوشتنی دوعادا، كۆڕێكیان سازكرد، لە كۆڕەكەدا فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری كە لەلایەن جەودەت سۆفی دانیشتووی سویسراو، رۆژهەڵات سۆفی دانیشووی ئەڵمانیا ئامادەكرابوو، پێشاندرا و یاساناس و نووسەر خەندان حەمەجەزا، كۆڕەكەی بەڕێوە دەبرد.
دوعا خەلیل ئەسوەد، ئەوكچە كوردە ئێزدیە بوو كە لە 4/4/2007 بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ گەنجێكی عەرەبی موسڵمان بەنێوی موهەنەد، لەلایەن كەسوكارەكەی و دانیشتووانی بەحزان و باشیك، كە زۆربەیان ئێزدین، بە شێوەیەكی دڕندانە بە داروبەرد كوژرا.
ئەو ژنانەی بەشداری كۆڕەكەیان كرد، باسیان لە كاریگەریی دیمەنەكانی كوشتنی دوعا كرد، كە لە رێگەی ئینتەرنێت و تەلەفۆنی دەستی بڵاوبووەوە.
خەندان حەمە جەزا، كە نووسەری كتێبی (ئۆقیانووسێك لە تاوان)، كە بەهۆیەوە لە كوردستان لەساڵی 2008 خەڵاتی ژنی ساڵی پێوەرگرت، لەو كۆڕەدا گوتی "من تائێستا بۆخۆم نەمتوانیوە سەیری ئەو دیمەنە بكەم، چونكە كارەساتێكی زۆر جەرگبڕە، ناتوانم لەو مرۆڤایەتییە تێبگەم كە مرۆڤێك بەبەردباران بكوژرێت، بەداخەوە، ئەمە ئەوە نیشاندەدات كە تائێستا لەو كۆمەڵگەیەدا یاسا بوونی نییە، یاسا وایلێهاتووە تەنیا لەچوارچێوەی ناوگەڵی ژنێكدا دەبینرێ".
رۆژهەڵات سۆفی كە لەگەڵ جەودەت سۆفی، فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر كوشتنی دوعا ئامادەكردووە گوتی "كاریگەری كوشتنی دوعا لەسەر من وەسف ناكرێت، من هەر كاتێك بیر لەو كارەساتە دەكەمەوە هەموو لەشم دەلەرزێ، بەڕاستی كارەساتێكی زۆر زۆر گەورەیە"، سۆفی گوتیشی "پێشاندانی ئەو دیمەنە باشییەكی تێدابوو كە تاوانی كوشتنی دوعا وەك ئەوانی دیكە نەشاردرایەوەو خەڵكێكی زۆر لە جیهان بینییان".
دوای كوشتنی دوعا، پۆلیسی موسڵ چەند كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی دوعا دەستگیركرد و، دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر رووداوەكەدا، رۆژی 2/4/2010 دادگای تاوانەكانی موسڵ، بڕیاری لە سێدارەدانی 4 كەسی دەركرد، بەڵام ئەو بڕیارە ناڕەزاییەكی زۆری لەنێو ئێزدیاندا لێكەوتەوە.
رۆشنا عوسمان، كە بەشداری لەو كۆڕەی كوێلن دا كردبوو، گوتی كوشتنی دوعا زۆر كاری لە نێوبانگی كورد كرد لە دەرەوەی كوردستان" ئەو رووداوە كاری كردە سەر سومعەی نەتەوەكەمان، شەرمەزارییە بۆ ئێمە، چۆن لەروومان بێت بڵێین ئەوە پیاوەكانمانن بەردبارانی ژن دەكەن تا مردن".
كوردە سدقی كاتێك دیمەنی كوشتنەكەی بینیوە چەند رۆژێك نانی پێنەخوراوە "كاتێك لەسەر مێزی نانخواردن لەگەڵ ماڵی خۆمان دادەنیشتم ئەو وێنانە دەهاتنەوە پێش چاوم، نانم پێنەدەخورا، بەتایبەتی بۆ ئێمە كە لێرە گەورەبووین لەم ئازادییەدا، شۆكێكی زۆر گەورەبوو".
سەرجەم ئەو ژنانەی لەو كۆڕەدا قسەیان بۆ (رووداو) كرد بە جۆرێك كەوتبوونە ژێر كاریگەری كوشتنی دوعا، وەك ئەوەی رووداوەكە زۆر تازە بێ. نیهال عەبدولجەبار لەبارەی كوشتنی دوعاوە دەڵێت "لەڕووی دەروونییەوە زۆر كاری تێكردووم و زۆرم پێناخۆش بووە، ئەوكاتەی كە بینیم زۆر كاریگەربوو، هەرچەندە من وەك ژنێكی كورد زۆر ئاگاداری وەزعی پیاوم لە كۆمەڵگەی كوردەواریدا، هۆكاری ئەمە نەبوونی سیستەمێكی راستەقینەی ژیانە لە كۆمەڵگەدا". دڵنیا، رەخنە لە پیاوی كورد دەگرێ و دەڵێت "پیاوی كوردی خۆمان زۆر سەیرە، لەكاتی قسەكردندا خۆیان وادەردەخەن كە ئەو تووندوتژییەیان تێدانییە، سەیرە لێرە لە ئەوروپا خەڵكی وادەبینی زۆر رۆشنبیر خۆیدەردەخات كە زۆر دۆستی ژنە كەچی لەخەستەخانە ژنەكەیم بینیوە بەلوتشكاوی، لووتی ژنەكەی شكاندووە".
مستەفا چوارتایی
رووداو-ئەڵمانیا
لهسهر هێڵ نییه







dastt xosh bet gyana sarkawtubet

لهسهر هێڵ نییه