.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پیاوێک له دارستانه‌کانی ئه‌فریقادا پیاسه‌ی ده‌کرد و سه‌یری دیمه‌نه جوانه‌کانی دارستانه‌که‌ی ده‌کرد که له‌به‌ر چڕ و پڕی دارستان تیشکی خۆر ده‌رناکه‌وێت، وه خۆشحاڵ بوو که گوێی له جریوه جریوی چۆله‌که ده‌بوو وه بۆنی خۆشی گوڵه‌کانی هه‌ڵده‌مژی که له ناو هه‌وادا بڵاو بووبوه‌وه. 
له کاتێکدا که خۆشی دای پۆشیبوو له‌ناو ئه‌و دیمه‌نه جوانانه گوێی له ده‌نگی دوژمنێکی زۆر خێرابوو، ده‌نگه‌که به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چوو که ئاوڕی دایه‌وه بینی شێرێکی زۆر گه‌وره به‌ره و ڕووی ئه‌و ڕاده‌کات به خێراییه‌کی بێ وێنه. 
له‌به‌ر برسیه‌تی زۆر دیار بوو شێره‌که ناوقه‌دی ته‌واو باریک بوبۆوه.
پیاوه‌که زۆر به خێرایی ڕای ده‌کرد و شێره‌که‌ش به دوایه‌وه بوو، کاتێک شێره‌که نزیک بۆوه لێی پیاوه‌که بیرێکی کۆنی بینی و
به خێرایی خۆی هه‌ڵدایه ناوی و به‌و گوریسه‌وه خۆی گرته‌وه که ئاوی پێ ههدهکێشرێت.
له‌و کاته‌دا که به گوریسه‌که‌وه ئه‌ملاولای ده‌کرد ترسی شێره‌که‌ی له‌سه‌ر که‌م بۆوه و هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا گوێی له فیشکه‌ی مارێک بوو، که سه‌یری ناو بیره‌که‌ی کرد ده‌بینێت مارێکی درێژ به سه‌رێکی گه‌وره‌وه له بنی بیره‌که‌دایه. 
کاتێک پیاوه‌که بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که چۆن ڕزگاری بێت له شێره‌که له سه‌ره‌وه و ماره‌که له خواره‌وه، ده‌بینێت وا دوو مشک یه‌کێکیان سپی و ئه‌وی تریان ڕه‌ش سه‌رده‌که‌ون بۆ سه‌ره‌وه‌ی گوریسه‌که‌ی که خۆی پێوه هه‌ڵواسیوه،
[imghttp://2upl.com//uploads/images/microkurd-1be12d2a70.jpg][/img]
دوو مشکه‌که ده‌ستیان کرد به قرتاندنی گوریسه‌که و ئه‌وه‌نده‌ی تر کابرا ترسی لێ نیشت و
ده‌ستی کرد به ڕاته‌کاندنی گوریسه‌که بۆ ئه‌وه‌ی دوو مشکه‌که بڕۆن. 
له‌و کاته‌دا به‌ر ئه‌ملاولای بیره‌که ده‌که‌وت
هه‌ستی کرد که له‌شی به‌ر شتێکی لینج و ته‌ڕ ده‌که‌وێت و
کاتێک ده‌ستی لێدا
بینی ئه‌و شته هه‌نگوینه و 
ده‌ست کرد به خواردنی و له‌به‌ر خواردنی هه‌نگوینه‌که بیری چوبۆوه له چی حاڵێکدایه.
له پڕ خه‌به‌ری بۆوه
..................
خه‌وێکی زۆر ناخۆش بوو، .............. ........... ..
بڕیاری دا بچێت بۆ لای یه‌کێک که خه‌ونه‌که‌ی بۆ لێک بداته‌وه. 
ڕۆیشت بۆ لای زانایه‌ک و خه‌ونه‌که‌ی پێ ڕاگه‌یاند و زاناکه‌ش پێ که‌نی و ووتی: نازانی لێکدانه‌وه‌که‌ی چییه؟
زاناکه پێی ووت: ئه‌و شێره‌ی که به‌دواته‌وه بوو مه‌لائیکه‌تی مردنه،
ئه‌و بیره‌ش که ماری تێدا بووه و که‌وتویته ناوی قهبرهکهته،
ئه‌و گوریسه‌ش که خۆت پیادا هه‌ڵواسیوه ته‌مه‌نته،
مشکه‌کانیش شه‌و و ڕۆژن و ڕۆژانه له ته‌مه‌نت که‌م ده‌که‌نه‌وه، 
پیاوه‌که ووتی: ئه‌ی هه‌نگوینه‌که چییه؟
زاناکه ووتی: هه‌نگوینه‌که دنیا و شیرینیه‌کانی دونیایه که بیرت ده‌به‌نه‌وه که مردن و لێپرسینه‌وه‌ت له پێشه


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کچی هه‌ولێری گیان بۆ دانانی ئه‌م چیرۆکه په‌ند ئامێزه‌ت به‌راستی خه‌وێکی سه‌یر بوو
ئه‌م خه‌وه بوو به ئامۆژگاری بۆ هه‌زارانی تر ،،
له‌ش ساغ و سه‌رکه‌وتوو بیت به رێزم
هیوای به‌رده‌وامی بۆ کاره جوانه‌کانی به‌رێزتان
دووباره ده‌سته‌کانت خۆش بێت
هه‌رده‌م له خۆشی‌دا بیت ،،
به‌ڵام هاورێ گیان یه‌ک تێبینی بچوک هیوام وایه لاتان ئاسایی بێت
ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌کردنی خۆته ئاوا ناوی خۆت بنوسه بۆ ئه‌وه‌ی مافی به‌رێزتان نه‌فه‌وتێت
ئه‌گه‌ر له جێگایه‌کی تره‌وه هێناوته ئاماژه بده‌یت به سه‌رچاوه‌که‌ی ئاوا کارێکی زۆر باش ده‌که‌یت
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش گله‌یی که‌سانی ترمان نه‌یه‌ته سه‌ر بۆیه ئه‌م تێبینهم پێت وت
کاتێکی شاد بۆ به‌رێزتان ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کچی هه‌ولێری گیان
به‌راستی چیرۆکێکی زۆر زۆر جوان بوو،،
سهرهتهی چیرۆکه‌که زۆر دوور بوو له کۆتای چیرۆکه‌که
که گه‌شتمه کۆتای زۆر سه‌رسام بووم و بێ ده‌نگ بووم...
سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه جوانه‌که‌ی یانه...
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ست خوش بيت بو ئه م بابه ته جوانه سه ركه وتوبيت به راستى هه موومان مردنمان بيرجوه ته وه زؤر راسته

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastw panjat xhosh bet hawrey aziz babateky zoor jwanw pr manaya sarkawtw bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دهستهکانخۆش بێت کچی گیان به‌راستی چیرۆکه‌که‌ت زۆر جوان و پر مانا بوو
هیوای ژیانێکی خۆش بۆتۆی گوڵ ..

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کچی هه‌ولێری گیان
به‌راستی چیرۆکێکی زۆر زۆر جوان بوو،،
سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه جوانه‌که‌ی یانه...
له‌سه‌ر هێڵ نییه