.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





هه‌ولێر 13 حوزه‌یران/یۆنیۆ (کوردمیلۆدی) ـ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه سیناریۆی به‌شی سێیه‌می زنجیره درامای گه‌رده‌لول ئاماده‌یه‌و تا ئێستا ده‌ست بهوێنهگرتنهکهی نه‌کراوه، هه‌روه‌کو ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت” چاره‌نووسی درامای گهردهولول دوای کۆنگره‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دیار ده‌که‌وێت.
جه‌لیل زه‌نگه‌نه ده‌رهێنه‌ری زنجیره درامای گه‌رده‌لول له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی به(کوردمیلۆدی) گوت” سیناریۆی به‌شی سێیه‌می گهردهولول ئاماده‌یه‌و له 60 ئه‌لقه پێکهاتووه، هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان، هه‌ر یه‌که‌یان به دیالێکتی خۆیان ده‌گرێته‌وه‌و ئێستاش له چاوه‌ڕوانی ته‌واو بوونی کۆنگره‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانین، چونکه وا بڕیاره دوای کۆنگره بودجه‌ی بۆ دابین بکرێ و ده‌ست به کاره‌کانمان بکه‌ین.
زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی له به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م به‌شداریان کردووه، له به‌شی سێیه‌م ده‌رناکه‌ون چونکه سیناریۆکه پێویستی به‌و ئه‌کته‌رانه نه‌ماوه، نزیکه‌ی %75 ـی ئه‌کته‌ری تازه‌ن، واته گه‌رده‌لولی ئه‌م جاره چه‌ند کاره‌کته‌رێکی تازه‌مان پێ ده‌ناسێنێت” زه‌نگه‌نه وای گوت.
زه‌نگه‌نه له درێژه‌دا گوتی” گله‌ییم له هه‌ندێ ئه‌کته‌ر هه‌یه که له به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م به‌شدار بوون، دوای ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لول ئه‌وانی ناساند، کاتێک هه‌ستیان کرد له به‌شی سێیه‌م سیناریۆکه ئه‌وانی تێدا نییه، ده‌ستیان کرد به قسه‌کردن له میدیاکان و گووتیان ئێمه به‌شداری به‌شی سێیه‌م ناکه‌ینه‌وه، له کاتێکدا سیناریۆکه ئه‌وانی تێدا نییه‌و پێویستی پێیان نییه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م به‌شه‌ی گه‌رده‌لول له کام که‌ناڵ په‌خش ده‌کرێت، زه‌نگه‌نه گوتی” ئه‌م به‌شه‌ی گه‌رده‌لولیش وه‌ک به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م له که‌ناڵی کوردسات په‌خش ده‌کرێت و بڵاوده‌کرێته‌وه.
شایەنی باسە گەردەولول زنجیرە درامەیەكە كە بەشی یەكەم و دووەمی لە كەناڵی كوردسات هاتە بەخشكردن كە هەر بەشەی لە 25 ئەلقە پیكهاتبوو، ئەم بەشە لە 60 ئەلقە پێك هاتووە، هەروەها ئەم زنجیرە درامایە كاریگەی زۆری لەسەر بیر و مێشكی خەڵك هەبوو .
la kmelody.net wargirawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
