❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەر چاوەڕێم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-16 11:05:13

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsMSIE7

هەر چاوەڕێم

هەر چاوەڕێم 

ئەى ئەو کەسەى
لەهەموو شت بەسوود ترى
بۆ دەردى دڵ
وەرە دەردى دلً تیمارکە..
وەرە بەنیگاى چاوانت
سەیرى گریانى دڵێکى
داماوى وەرزى بەهار کە..
بزانە چۆن
لەدوورى تۆ
سیس و کزو بێ لانەیە..
هەموو ئەم باخى دنیایە
بێ باڵات بۆى وێرانەیە..
وەرە سەیرکە
بزانە چۆن
ئاوەدانیم لێ گۆڕاوە..
خۆشى ژیانم تۆراوە..
وەرە سنوور ببەزێنە..
شەماڵ لەگەڵ خۆتا بێنە..
تاریکى تیژ بتاسێنە..
دنیاى تاریکم روون کەوە.
بابۆ یەکجار
لەژیانم ڕۆژبێتەوە..
بادڵم بۆ تەنها جارێک
گۆرانى سپێدەى بەهار
بۆ باڵداران بڵێتەوە...
وەرە ئازیز
چاوەڕێتم
دڵنیام ڕۆژێک دێ هەر دێى..
هەرچى ووشەى عەشق هەیە
ناخنى گرتووە پێم دەڵێى..
لەئەمڕۆوە
من چاوەڕێم
من چاوەڕێى هاتنى تۆم..
واز ناهێنم
لەبێزارى و
لەئازارو
لەسوتان و
گریانى خۆم....
هەر چاوەڕێم،،،،،چاوەڕێى تۆم.....


نوسینى مریوان باوەنورى


تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net