❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاوێنه‌ى ژیان ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-16 21:04:04

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ئاوێنه‌ى ژیان ...

ئاوێنه‌ى ژیان ...


روَژێكیان، كاتێك هه‌موو كارمه‌ندان گه‌یشتنه‌ شوێنى كار، ئاگادارییه‌كى گه‌وره‌یان له‌ سه‌ر له‌وحه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ بینى كه‌ له‌ سه‌رى نووسرابوو \" دوێنى كه‌سێك كه‌ ببووه‌ هوَى پێشنه‌كه‌وتنى كاروباره‌كانتان له‌ ده‌وام، كوَچی دواى كرد. ئێوه‌ بانگێشتكراوان بوَ به‌شدارى كردن له‌ پرسه‌كه‌ كه‌ سه‌عات 10 به‌یانى ده‌ست پێ ده‌كات ....

روَژێكیان، كاتێك هه‌موو كارمه‌ندان گه‌یشتنه‌ شوێنى كار، ئاگادارییه‌كى گه‌وره‌یان له‌ سه‌ر له‌وحه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ بینى كه‌ له‌ سه‌رى نووسرابوو \" دوێنى كه‌سێك كه‌ ببووه‌ هوَى پێشنه‌كه‌وتنى كاروباره‌كانتان له‌ ده‌وام، كوَچی دواى كرد. ئێوه‌ بانگێشتكراوان بوَ به‌شدارى كردن له‌ پرسه‌كه‌ كه‌ سه‌عات 10 به‌یانى ده‌ست پێ ده‌كات. له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو پێیان ناخوچش بوو كه‌ هاوكارێكیان كوَچی دواى كردووه‌ ، به‌لاَم دواى چه‌ند ساتێكى كه‌م هه‌وڵیاندا بوَ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ بوَته‌ هوَى پێشنه‌كه‌وتن له‌ كاروباره‌كانیان كێ یه‌. پاشان ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌موو كارمه‌ندانى راكێشا بوَ به‌شدارى پرسه‌كه‌ كه‌ سه‌عات 10 ى به‌یانى بوو. كه‌م كه‌مه‌ ژوماره‌ى كه‌سه‌كان زیادى ده‌كرد و هه‌موو به‌ هه‌ڵه‌ داوان به‌سه‌ر كه‌وتن. هه‌موو له‌پێش خوَیه‌وه‌ بیرى ده‌كرده‌وه‌ ده‌یوت \" ئه‌م كه‌سه‌ ده‌بێ كێ بێت بوَته‌ هوَى رێگرى كردن له‌ كاروباره‌كانمان له‌ ده‌وام؟
هه‌موو كارمه‌ندان له‌ ریزێكدا راوه‌ستان و دانه‌ دانه‌ له‌ تابوته‌كه‌ نزیك ده‌بوونه‌وه‌ و ته‌ماشاییه‌كى ناو تابووته‌كه‌یان كردو له‌ ناكاو وشك بوون و زمانیان لاڵ بوو! ئاوێنه‌ییه‌كیان خستبوَ ناو تابووته‌كه‌وه‌و و هه‌ر كه‌سه‌و ته‌ماشای ئاوێنه‌كه‌ى ده‌كرد، وێنه‌ى خوَى ده‌بینى. نووسینێك له‌ ته‌نیشت ئاوێنه‌ كه‌ نووسرابوو \" ته‌نیا كه‌سێك هه‌یه‌ كه‌ بێته‌ هوَى رێگرى كردن له‌ پێشكه‌وتنى كاروباره‌كانتان ئه‌ویش كه‌س نییه‌ ته‌نها خوَتان نه‌بێت. ئێوه‌ ته‌نها كه‌سێكن ده‌توانن به‌سه‌ر ژیانتاندا سه‌ركه‌وتوو بن. ئێوه‌ ته‌نها كه‌سێكن كه‌ ده‌توانن به‌سه‌ر خوَشییه‌كان، پێشبینییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانتان كاریگه‌ر بن. ئێوه‌ ته‌نها كه‌سێكن كه‌ ده‌توانن یارمه‌تى خوَتان بده‌ن. ژیانى ئێوه‌ كاتێك كه‌ گه‌وره‌كه‌تان، هاورِێكانتان، دایك و باوكتان، هاوبه‌شى ژیانتان، یان شوێنى كاركردنتان ده‌گوَردرێ، هه‌روا به‌ ئاسانى ناگوَردرێ. ژیانى ئێوه‌ كاتێك گوَرِانى به‌سه‌ردا دێت خودى خوَتان بگوَردرێن. ئه‌و بیرو بوَچوونه‌ سنوورداره‌ى خوَتان بگوَرِن و برِواتان هه‌بێ كه‌ ئێوه‌ ته‌نها كه‌سێكن كه‌ ببن به‌ به‌رپرسی ژیانى خوَتان. گرنترین په‌یوه‌ندى كه‌ له‌ژیانتاندا ده‌توانن هه‌تان بێ، په‌یوه‌ندى خوَتانه‌. خوَتان تاقى بكه‌نه‌وه‌. ئاگادارى خوَتان بن. له‌ كێشه‌كان، غه‌یرى مومكینه‌كان و ئه‌و شتانه‌ى كه‌ له‌ده‌ستان داوه‌ زوێر مه‌بن. خوَتان و راست و دروستى ژیانتان دروست بكه‌ن. دونیا وه‌ك ئاوێنه‌ییه‌ك وایه‌ كه‌ تێشكدانه‌وه‌ى بیرو بووچوونه‌كانه‌ى كه‌سه‌كه‌ كه‌ زوَر به‌ شێوه‌ییه‌كى تووند برِواى پێ ى هه‌یه‌ ده‌یداته‌وه‌.

وه‌رگێرِانى له‌ فارسییه‌وه‌....هه‌ردى ئه‌نوه‌ر

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net