.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





به‌ریزان ئه‌م بابه‌ته به‌سووده بۆ زانیاری گشتی بۆیه بۆتانم نارد هیوادارم سوودی لێببینن
ده‌ستدرێژی ناموس (الاْغتصاب) له‌یاسای سزادانی عێراقیدا
مافنــاس: ڕزگار حمه علی
یاسای سزادانی عێراقی ژماره( 111 ) ی ساڵی 1969ز تاوانی ده‌ست درێژی كردنه سهرنامووس (الاْغتصاب) ی به‌یه‌كه‌م تاوان داناوه له‌ڕیزی تاوانه‌كانی ڕوشێنهری ڕه‌وشت و داب و نه‌ریتی گشتی ، وه‌له بڕگه‌كانی مادده‌ی ( 393) باسی له‌م تاوانه كردووه (یعاقب بالسجن المۆبد أو الموئقت كل من واقع الاْنپی بغیر رچاها ) له‌م مادده‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت یاسادانه‌ری عێراقی تاوانی (الاْغتصاب) ی به‌م جۆره ناساندووه (بریتی یه له جووت بوونی سێكسی له‌پێشه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی مێ دا به‌بێ بوونی ڕه‌زامه‌ندی ) ، وه‌به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه بۆدروست بوونی ئه‌م تاوانه‌و پێویست بوونی سزا به‌سه‌ر بكه‌ری ئه‌م تاوانه‌دا پێویسته هه‌ریه‌ك له‌م سێ بنه‌مایه وابه‌سته‌ی یه‌كتر بن و بێنه‌دی بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی تاوانكاری له‌سه‌ر بكه‌ری تاوانه‌كه بسه‌لمێنێ:-
بنه‌مای یه‌كه‌م / بنه‌مای مادی ( كاری جووت بوون):-
كاری جووت بوون ئه‌نجام ده‌درێت به‌دروست بوونی په‌یوه‌ندی سێكسی سروشتی له‌نێوان پیاووژن ، ئه‌میش به‌دانان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو به‌حه‌وزی ڕه‌گه‌زی مێ دا واته پێویسته پیاو ده‌ست پێشخه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌بێت هه‌روه‌ها پێوسته جووت بوونه‌كه له‌پێشه‌وه ڕووبدات نه‌ك له‌پاشه‌وه ، هه‌روه‌هاده‌بێت ئه‌ندامی به‌كارهێنراو ئه‌ندامی سروشتی (نه‌ك ده‌ست كرد) ی نێرینه بێت ، واته به‌كارهێنانی ههرئهندامێَكی تر وه‌ك په‌نجه – ده‌ست له‌و جێگه‌یه تاوانی (الاْغتصاب) دروست ناكات به‌ڵكو تاوانی سووك كردنی نامووس ( هتك العرچ) دروست ده‌بێت ، هه‌روه‌هاپێویسته ژنه‌كه زیندوو بێت خۆئه‌گه‌ر به‌مردووی ئه‌م تاوانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام درا ئهواتاوانی (سووك كردنی پیرۆزییه‌كانی مردوو) دروست ئه‌بێت نه‌ك اغتصاب وهیاسا مه‌رجی ده‌رچوونی ئاو (مه‌نی) به‌مه‌رج دانه‌ناوه بۆ دروست بوونی تاوانه‌كه واته ئه‌گه‌ر ئاوی پیاو ده‌رنه‌چوو یان به‌شێكی كه‌می ئه‌ندامی نێرینه جووت بێت تاوانه‌كه دروست ئه‌بێت ، وه‌پێویسته جووت بوونه‌كه نادروست بێت تاكو به‌تاوان دابنرێت كه‌واته ئهومێردهی به‌زۆر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا جووت ئه‌بێت ئه‌م مافه گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی ده‌سه‌به‌ری كردووه ، وهجووت بوونی كاتی تهلاَقیش ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه دووتهلاَقی كه‌وتبوو وه‌له‌ماوه‌ی سێ مانگ دا له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا جوت بێت ئه‌م جوت بوونه به‌مانای هێنانه‌وه‌ی ژنه‌كه‌یه‌تی و تاوان نی یه بهلاَم ئه‌گه‌ر دوای سێ مانگه جووت بوو ئه‌وا به‌تاوانی اغتصاب داده‌نرێت چونكه هیچ مافێكی شه‌رعی به‌سه‌ر ژنه‌كه‌وه نه‌ماوه و گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی نێوانیان به‌تێپه‌ڕبوونی ئه‌و سێ مانگه كۆتای دێت و تهلاَقهكه ده‌بێت بهتهلاَقی جیابوونه‌وه ی ئاشكرا‌و ڕوون (الگلاق البائن) ،
خۆئه‌گه‌ر بكه‌ری تاوانی أغتصاب نه‌یتوانی كاره‌كه ئه‌نجام بدات و جووت نه‌بوو به‌هۆكارێكی بهدهرلهویستی خۆی وه‌ك زانینی ده‌وروبه‌ر یان به‌رگری ژنه‌كه ئه‌وا به‌رپرس ئه‌بێت له‌تاوانی نه‌گه‌شتنه ئه‌نجامدانی أغتصاب .
بنه‌مای دووه‌م / نه‌بوونی ڕه‌زامه‌ندی :-
نه‌بوونی ڕه‌زامه‌ندی كه‌سی تاوان له‌سه‌ركراو ڕه‌گه‌زی گرنگ و سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌م تاوانه‌یه ، واته ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ پێگه‌شتنی ژیری و گه‌شتنه ته‌مه‌نی یاسایی كه (18) ساڵه بوونی هه‌بێت ئه‌وا تاوانی أغتصاب بوونی نابێت وه‌به‌كارهێنانی هه‌رهێزێك بۆگه‌شتن به‌و جووت بوونه بهلابهری ڕه‌زامه‌ندی داده‌نرێت وه‌ك به‌كارهێنانی هێزی مادی وه‌ك لێدانی دڵ یان هێزی مه‌عنه‌وی وه‌ك هه‌ڕه‌شه جاههڕهشه كهلهسهرخوودی تاوان له‌سه‌ركراو یان كه‌سێكی نزیكی بۆنموونه تاوانبار بڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌م جووت بوونه ئه‌نجام نه‌ده‌یت ئه‌تكوژم یان منداڵه‌كه‌ت ئه‌كوژم ئه‌م حاڵه‌تانه ویستی دروسته مرۆڤ لائه‌به‌ن و هه‌ر ڕه‌زامه‌ندییه‌ك له‌ژێر ئه‌م كاریگه‌ریانه بهڕهزامهندییهكی پووچوڵ داده‌نرێت وهههڕهشه ئه‌گونجێت شێوازی تر له‌خۆ بگرێت بۆنموونه به‌رپرس هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی مووچه‌ی تاوان له‌سه‌ركراو بكات یان بڕینی مووچه‌ی باوكی یان به‌ڵێنی فریوده‌ر وه‌ك دامه‌زراندنی خودی تاوان له‌سه‌ركراو یان براكه‌ی ، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی مه‌ست بوون و خه‌واندنی موگناتیسی ویستی مرۆڤ نایه‌ڵێت كه‌واته هه‌رهۆكارێك ببێته هۆی له‌ق كردن و نه‌هێشتنی ویستی تاوان له‌سه‌ركراو ، هه‌رچه‌نده ڕه‌زامه‌ندیش بوبێت له‌وكاته‌دا ئه‌وا به‌پێی یاسا به‌ناڕازی داده‌نرێت .
به‌مای سێ یه‌م / بنه‌مای مه‌عنه‌وی :-
تاوانی أغتصاب تاوانێكی به‌مه‌به‌سته بۆیه ئه‌م تاوانه به‌بێ بوونی مه‌به‌ستی تاوانكاری دروست نابێت واته بنه‌مای سێیه‌م په‌یوه‌ندیداره بهبكهری ئه‌م تاوانه له دوو لایه‌نه‌وه لایه‌نی زانیاری كه‌سه‌كه ، كهئهوكاره ده‌یكات تاوانه ، هه‌روه‌ها ویستی كه‌سه‌كه به‌ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستی تاوانه‌كه ئه‌نجام ده‌دات له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌رپرسیارێتی تاوانكاری به‌ته‌واوی له‌سه‌ر تاوانبار دروست ئه‌بێت به‌نه‌مانی زانیاری یان ویستی تاوان بوونی نابێت بۆنموونه ئه‌و پیاوه‌ی زانیاری نییه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی نێوان خۆی و ژنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و جووت بوون ئه‌نجام ده‌دات لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م كه‌سه ویستی كاره‌كه‌ی هه‌یه بهلاَم زانیاری بوونی نییه كهكارهكه ئه‌یكات تاوانه بۆیه پیاوه‌كه به‌رپرس نابێت . هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سه‌ی كهلهژێركاریگهری زۆر لێ‌كردن (الاْكراه) جووت بوونی سێكسی پێ ئه‌نجام بدرێت به‌رپرس نابێت به‌پێی مادده‌ی (62) له‌یاسای سزادان ،وهپاڵنهرو پاساو كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بوونی ئه‌م تاوانه نییه بۆ نموونه پاڵنه‌ری (أغتصاب) له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌وه ئه‌بێت كه‌تاوان له‌سه‌ركراو بۆنموونه كه‌سێكی ئه‌می كوشتووه یان قه‌رزاره .........هتد ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ بنه‌مایه به‌یه‌كه‌وه هاتن ئه‌وا تاوانی أغتصاب بوونی هه‌یه و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه یاسادانه‌ری عێراقی له‌ڕیزی (جنایات) ی داناوه ، بۆیه سزاكه‌ی به‌ندكردنی كاتییه ( السجن المۆقت ) كه‌ماوه‌كه‌ی ( 5- 15 ) ساڵه ، یان به‌ندكردنی هه‌میشه‌ییه ( السجن المۆبد) كه‌ماوه‌كه‌ی ( 15-20) ساڵه ، وهسیفهت و خه‌سڵه‌تی بكه‌ری ئه‌م تاوانه به‌پێی پێگه‌ی كۆمهلاَیهتی و سیاسی و ئایینی و یاسایی ئه‌گۆڕێت بۆیه ئهودووجۆره سزایه‌ی سه‌ره‌وه له‌م بارانه‌دا تووند ده‌كرێت و ئه‌بن به‌سزای له‌سێداره‌دان (الاْعدام) ، حاڵه‌ته‌كانیش ئه‌مانه‌ن :-
1-ئه‌گه‌ر تاوان له‌سه‌ركراو هه‌ژده‌ساڵی ته‌واونه‌كردبوو ، واته نه‌گه‌شتبووه ته‌مه‌نی پێگه‌شتنی یاسای و ژیری و هێزی بڕیاردانی تهواوكامڵ نه‌بوو ، هۆكاری تووندكردنی سزاكه‌شی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه .
2-ئه‌گه‌ر تاوان له‌سه‌ركراو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه إغتصاب كرا كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی تاوان له‌سه‌ركراوی له ئه‌ستۆدابوو ،چ به حوكمی یاسا یان به‌بونی ده‌سه‌ڵاتێكی كرداره‌كی وه‌ك : اغتصابی كچی ژن له‌لایه‌ن مێردی دایكی یه‌وه وه ئه‌م كچه له‌گه‌ڵ دایكی و باوهپیارهكهیدا ئه‌ژی یا نمونه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌نیازی سه‌عی كردن به قوتابیه‌ك چ له‌ماڵی خۆی چ له ماڵی كچه‌كه اغتصابی ئه‌كات ، هه‌روه‌ها ڕودانی ئه‌م تاوانه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له خاوه‌ن ماڵ به‌رامبه‌ر خزمهتكارو خاوه‌ن كارگه به‌رامبه‌ر كرێكار و سایه‌ق به‌رامبه‌ر نه‌فه‌ر جا سایه‌ق تاكسی یان سایه‌ق هێڵ .
3- ئه‌گه‌ر بكه‌ری تاوانه‌كه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت یان پله به‌رزتر وه‌ك : به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و له‌م جۆره پلانه‌ی هه‌بێت چونكه ئه‌مانه به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه هه‌لی اغتصاب كردنی ئافره‌تان ئه‌قۆزنه‌وه ، وه مه‌رجه به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه ئه‌و تاوانه ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك : ئه‌و پزیشكه‌ی له خه‌سته‌خانه یان عیاده‌كه‌ی كه‌سێك اغتصاب ئه‌كات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له جێگه‌یه‌كی تربوو به‌باری توندكردنی سزا دانانرێ به مه‌رجێك سیفه‌ت و پیشه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه یارمه‌تی دهرنهبێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره .
4- ئه‌گه‌ر دووكه‌س زیاتر به‌شداریان كرد له ئه‌نجامدانی اغتصابهكه ،ئه‌مه واتای ئه‌وه نی یه هه‌موو كه‌سه‌كان یه‌ك به‌یه‌كیان جوت بوونه‌كه ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵكو یه‌كێكیان ئه‌نجامی بدات و ئه‌وانی تریش له‌گه‌ڵی بوه‌ستن یان پاسه‌وانی بكه‌ن حاڵه‌ته‌كه ئه‌بێته هۆی توندكردنی سزای بكه‌ری تاوانه‌كه ، وه‌یاسای سزادان حسابی بكه‌ری بۆ ئاماده‌بووان كردووه چونكه به‌پێ ی ده‌قی ماده‌ی (49) ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌ن له‌میانه‌ی ئه‌نجام دانی تاوان ( جا هه‌رتاوانێك بێت ) بهبكهری سه‌ره‌كی ناسێنراون .
5- ئه‌گه‌ر تاوان له‌سه‌ركراو له دره‌نجامی ( اغتصاب ) توشی نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی زاوزێ بوو ، ئه‌وا ئه‌م حاڵه‌ته به‌باری توندكردنی سزا داده‌نرێت .
6- ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی جوت بونه‌كه لاچونی په‌رده ، یان سكپڕی تاوان له‌سه‌ركراوی لێ كه‌وته‌وه وه سه‌باره‌ت به‌و تاوانه سێكسیانه‌ی كه له‌نێوان خزمانی نزیكدا ڕوئه‌دات ئه‌وا یاسای سزادانی عێراقی پله‌كانی خزمایه‌تی له‌به‌رچاوگرتووه بۆیه ئه‌گه‌ر تاوانی اغتصاب له‌نێوان خزمانی پله یه‌ك و پله دوو ، وه پله سێ ڕویدا كه ئه‌مانه له‌خۆ ئه‌گرێت ( باوك و كچ – دایك وكوڕ – خوشك و برا – مام وبرازا – خاڵ و خوشكه‌زا ) ئه‌وا سزاكه ئه‌بێت به سزای له‌سێداره‌دان له‌م سێ حاڵه‌ته‌دا :
1- تاوان له‌سه‌ركراو پانزه‌ساڵی ته‌واوكردبو ، وه ده‌ره‌نجامی جوت بون مردن یا دڕانی په‌رده یا سكپڕی لێ كه‌وته‌وه . 2- تاوان له‌سه‌ركراو ته‌مه‌نی له ژێر پانزه ساڵ بێت با ڕه‌زامه‌ندیشی هه‌بێت ، وه ده‌ره‌نجامی جوت بوون مردن یا لاچونی په‌رده یا سكپڕی لێ كه‌وته‌وه .
3- تاوان له‌سه‌ركراو ته‌مه‌نی له‌ژێر پانزه ساڵ بێت و بێ بونی ڕه‌زامه‌ندی ، بونی ئه‌م دوو مه‌رجه به‌سه بۆ سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان .
له‌م سێ حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌دا ته‌مه‌نی تاوان له‌سه‌ركراو نه‌گه‌شتووه‌ته هه‌ژده ساڵی خۆ ئه‌گه‌ر گه‌شته هه‌ژده ساڵی ئه‌وا له هه‌موو حاڵه‌تێكدا واته له حاڵه‌تی بونی ئه‌و خزمایه‌تیه‌ی سه‌ره‌وه‌ش چونكه ته‌مه‌نه‌كه ته‌مه‌نی پێگه‌شتنی یاساییه ئه‌وا سزاكه بهندكرنی كاتی ( 5 – 15 ) یان به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی ( 15 – 20 ) ساڵه خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كانی توندكرنی سزا ( مه‌به‌ست 6 حاڵه‌ته‌كه‌ی پێشووه ) ئه‌وا ڕێگه دراوه به دادوه‌ر به سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان . وه به‌پێی بڕگه‌ی چوار له‌ماده‌ی ( 393 ) بۆ تاوان له‌سه‌ركراو هه‌یه له‌سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كاندا داوای قه‌ره‌بوو ( التعویچ ) بكات ...
سه‌باره‌ت به تێڕوانینی ئاینی ئیسلام بۆ تاوانی ( إغتصاب ) ئه‌وا بونی ڕه‌زامه‌ندی و ته‌مه‌ن یان نه‌بونی ڕه‌زامه‌ندی كاریگه‌ری نی یه‌و له ڕیزبه‌ندی تاوانه گه‌وره‌كان دانراوه و سزای توندی بۆ بڕیار دراوه ، چونكه ئه‌م تاوانه ئه‌بێته هۆی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان كه یه‌كه‌م بنچینه‌ی دروست بونی كۆمه‌ڵگه‌یه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفت و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیانه‌ی كه ئه‌م تاوانه دروستی ئه‌كات تا ئه‌گاته ڕودانی حاڵه‌تی كوشتن به پاساوی شه‌ره‌ف و خۆكوژی ( اڵنتحار ) و له‌باربردن ( اڵجهاچ ) ، وه كوشتنی كۆرپه‌ی تازه له‌دایك بوی بێ باوك و فڕێدانی سه‌ره‌ڕای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ترسناك وه‌ك ( ئایدز ) ، له‌به‌ر دوربینی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌م هه‌موو ده‌ره‌نجامه ترسناكه ســــزای كوشتن بۆ هاوسه‌رداران ( چ ژن چ پیاو ) به‌یه‌كسانی بڕیار دراوه ، هه‌روه‌ها سزای لێدان و ته‌مێ كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م تاوانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بهلاَم نه‌چونه‌ته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری یه‌وه ، وه سه‌پاندنی ســـزا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌یه پاراستنی كیانی كۆمه‌ڵگه‌و سامانی مرۆیی یه ئه‌گه‌ر نا ئاینی ئیسلام ئاینی دوره‌په‌رێزی و گۆشه‌گیری نی یه به‌ڵكو زه‌مینه‌سازی بۆ چێژی سێكسی ڕه‌خساندووه كه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری یه وه خوای گه‌وره به نیشانه‌ی بونی خۆی ئه‌م پرۆسه‌ی ناساندوه [ وَمِن ێیاتهِ أن خَڵقَ ڵكُم مِن أَنفُسِكُم أزواجاٌ لِتَسكونوا إڵیها ] وه دوای دانانی به‌دیل بۆ چێژی سێكسی فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی نزیك بونه‌وه‌ی جووت بونی سێكسی ناڕه‌وای ده‌ركردووه [ وَ لا تَقرَبوا الزِّنا إِنَّهُ كانَ فاحِشَهٌ وَ ساوَ سَبیلاٌ ] پاش هه‌مو ئه‌مانه سه‌پاندنی سزا بۆ ئه‌وانه‌ی سنور ئه‌به‌زێنن و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و لێك ترازان ئه‌به‌ن ، فه‌لسه‌فه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه و سزاش ته‌نها ژیره‌كان په‌ی پێ ئه‌به‌ن : [ وَڵكُم فی القِصاصِ حَیاهُ یا أولی اڵلباب
] ســــــهرچاوهكان
1) شرح قانون عقوبات قسم خاص / رقم 111 / 1969 .
2) متن قانون عقوبات .
3) مبادیو القانونیه / گبعه اڵ‌ولی / 2004 .
الحاكم جمال شالی .
4) تفسیر ێیات اڵحكام . د. محمد علی صابونی .
5) فه‌رهه‌نگی قانوونی / چاپی یه‌كه‌م / هه‌ولێر / 2004
دكتۆر نوری تاڵه‌بانی
له‌م ماڵپه‌ره وه‌رگیراوه بۆ سوودی گشتی
کوردنویس ده‌یلی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
