.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








له یه‌کێک له به‌هێزترین یاریه‌کانی جامی جیهانیدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل توانی جارێكی تر ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێشکه‌ش به عاشقانی سلیساو بکاته‌وه و به ئه‌نجامی ٣-١ سه‌رکه‌وتنێکی ئاسانی به‌سه‌ر فیله‌کانی ئه‌فریقا به‌ده‌ستهێنا .
یاریه‌که به سه‌ره‌تایه‌کی ئه‌فریقی ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام دواتر سامبا کۆنترۆلی یاریگایان گرته ده‌ست و لویس فابیانۆ له خوله‌کی ٢٥ به لێدانێکی به‌هێز که خێراییه‌که‌ی ١١٣ کم / کاتژمێر بوو گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و تاکه گۆڵه کۆتایی دێت. له نیوه‌ی دووه‌مدا له خوله‌کی ٥٠ جارێکی تر فابیانۆ که له دواین ٦ یاری به‌ڕازیلدا هیچ گۆڵێکی نێوده‌وڵه‌تی تۆمارنهکردبو گه‌ڕایه‌وه و دووه‌مینی هێنا هه‌رچه‌نده گومانی فاوڵی لێده‌کرا به‌وه‌ی تۆپه‌که به‌رده‌ستی که‌وت و هه‌ڵبژارده‌که‌ی له سه‌رکه‌وتن نزیک کرده‌وه . سامبا ڕێگای نه‌دا کۆتدیڤوار بگه‌ڕێته‌وه که‌ش و هه‌وای یاریه‌که و له پاسیکی درێژی کاکا ئیلانۆ سێهه‌مینی له خوله‌کی ٦٢ تۆمارکرد و سه‌رکه‌وتنی دووپاتکرده‌وه به‌ڵام دوا چه‌ند خوله‌کێک له‌و گۆڵه ئیلانۆ تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت ، هه‌رچه‌نده ئه‌ستێره و کاتنی هه‌ڵبژارده‌ی کۆتدیڤوار دیدیه درۆگبا له خوله‌کی ٧٩ گۆلێکی تۆمارکرد و جیاوازیه‌که‌ی که‌متر کرده‌وه به‌ڵام زۆر دره‌نگبوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵی تر و به‌ده‌ستهێنانی خاڵێک به‌لایه‌نی که‌م
دواتریش له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی خوله‌که‌کانی کۆتایی یاریه‌که توندوتیژی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و دوای دوو کارتی زه‌رد له خوله‌که‌کانی ٨٥ و ٨٨ ناوبژیوانی فه‌ره‌نسی ستیڤان لان ڕیکاردۆی کاکای به کارتی سور کرده ده‌ره‌وه ، ئه‌مه‌ش مانای وایا کاکا یاری داهاتووبهرامبهر پرتوگال یاری ناکات.
شایه‌نی باسه درۆگبا بووه یه‌که‌م یاریزان له مێژووی ئه‌فریقادا که بتوانێت گۆڵی به‌ڕازیل له جامی جیهانیدا بهه‌ژێنێت و پێشتر نه‌ک هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌کی کیشوه‌ری ئه‌فریقا نه‌یتوانی به‌ڕازیل ببه‌زێنێت به‌ڵکو ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه تاکه گۆڵێکیش تۆماربکه‌ن.
كـــــــولـــــــــةكــــــانى بةرازيل



له‌سه‌ر هێڵ نییه




زور سوباس بو زانيارييةكانت هاوريكيان
هرجةندة كاكا هةقي كارتي سوري نةبو بة هةلة كراية دةرةوة
بةلام لة كوتايدا هةر سةركةوتين بةسةر فيلةكاني ئةفريقادا
ئيشةلا ئةمساليش مونديال هةر هيخومانة
له‌سه‌ر هێڵ نییه






وةلاهـ راستةكةيت ئيشةللا ئةى بةينةوة
سوباس كيان هةر بزيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
