❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕۆناڵدۆ : ڕونی به‌ ته‌نیا یاری ده‌کات له‌ هێڵی هێرشبه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-22 18:45:40

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

ڕۆناڵدۆ : ڕونی به‌ ته‌نیا یاری ده‌کات له‌ هێڵی هێرشبه‌ر

ڕۆناڵدۆ : ڕونی به‌ ته‌نیا یاری ده‌کات له‌ هێڵی هێرشبه‌ر
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c416083293.jpg

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ  له‌ ڕێگای ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ نامه‌یه‌کی پاڵپشتی بۆ هاوڕێ کۆنه‌که‌ی له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد واین ڕوونی نارد و پێی ڕاگه‌یاند که‌ هۆکاری خراپی ئاستی هه‌ڵبژارده‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕوونی تاکه‌ یاریزانه‌ له‌ هێلی هێرشبه‌ر که‌ هه‌وڵ ده‌دات.

ڕۆناڵدۆ له‌ بارودۆخێکی باشدایه‌ و هه‌ڵبژارده‌که‌ی دوێنێ به‌ ئه‌نجامی ٧ – ٠ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌ هه‌ردوو یاریه‌که‌ی پرتوگالدا وه‌کو باشترین یاریزانی یاریه‌که‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ ، ناوبراو بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وتی : سه‌رم سوڕماوه‌ که‌ ئینگلته‌را تا ئێستا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ ، ئه‌و تیپه‌ خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی و گه‌وره‌ و کاریگه‌ره‌ ، ڕوونی زۆر هه‌وڵ ده‌دات بۆ گۆڕانکاری له‌ ئه‌نجامی یاریه‌کان و زۆریشی کردووه‌ له‌ پێناو تۆمارکردنی گۆڵ به‌ڵام ئینگلیزیه‌کانی تر هه‌وڵ ناده‌ن هیچ شتێک ببه‌نه‌وه‌ ، واین ڕوونی به‌و په‌ڕی هێز و به‌ گیانێکی جه‌نگاوه‌رانه‌ هه‌وڵ بۆ کاره‌ قورسه‌کان ده‌دات به‌ڵام به‌ ته‌نیا یاری ده‌کات له‌ هێلی هێرشبه‌ر  و زه‌حمه‌ته‌ به‌ته‌نیا بتوانێت شتێک بکات ، پێم وایه‌ یاریزانێکی گه‌وره‌یه‌ و کێشه‌که‌ له‌ودانیه‌  هه‌میشه‌ خه‌ڵک هه‌له‌کان ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی یاریزانه‌ گه‌وره‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاریزانه‌که‌ باش یاری بکات به‌ڵام یاریه‌که‌ نه‌به‌نه‌وه‌ ئه‌وا هانده‌ران هه‌مووشتێک له‌بیر ده‌که‌ن و به‌ ئاست نزمی تاوانباری ده‌که‌ن.

ئه‌م به‌رگریه‌ ڕوونه‌ی ڕۆناڵدۆ  ه‌ کاتێکدایه‌ که‌ ڕۆناڵدۆ هه‌میشه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ڕونی دوواوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا ڕوونی هه‌مووکات به‌ تووندی هێرشی کردۆته‌ سه‌ر ڕۆناڵدۆ له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانی و چاوپێكه‌وتنه‌کان.


یریگا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net