.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









فیفا به‌رده‌وامه له بێ ده‌نگی سه‌ره‌ڕای زۆر بوونی هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانان 
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) به‌رده‌وامه له بێ ده‌نگی سه‌ره‌ڕای زۆری هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانان له یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی 2010 له ئه‌فریقیای باشوور كه دوێنێش هه‌ڵه‌یه‌كی تری زیاد كرا له یاری نێوان ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را.
گوته بێژ به ناوی فیفا نیكۆلاس مینگۆت ئه‌وه‌ی ڕوون كره‌وه كه‌وا ئێستا كاتی ئه‌وه نیه باس له بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان بكرێت هه‌رچه‌نده له پرێس كۆنفڕانسه‌كه زۆربه‌ی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوان بوون.
له یاری دوێنێ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی ناوبژیوانی ئۆڕۆگوای خۆرخی لاریۆندا گۆڵێكی ڕاسته‌قینه‌ی یاریزانی ئینگلیزی فڕانك لامپارد هه‌ژمار نه‌كرد له گێمی یه‌كه‌م.
ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ری تۆپه‌كه‌ی نه‌بینی كاتێك هێلی گۆڵی به‌زاند به شێوه‌یه‌كی ڕوون ئه‌مه‌ش وای كرد هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی به ئه‌نجامی 4-1 شكست بهێنێت.
له دوای ئه‌و ڕووداوه به چه‌ند كاتژمێرێك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕجه‌نتینی كاڕلۆس تێڤێز گۆڵێكی له شوێنێكی ئۆفساید تۆمار كرد كه‌چی ناوبژیوانی ئیتاڵی ڕۆبێرتۆ ڕۆسێتی گۆڵه‌كه‌ی هه‌ژمار كرد.
مینگۆت ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی لیكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه ده‌كات.
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
